له پێشدا بچن بۆ لای هیوای ئەحمەد مستەفا دوایی بچنه لای مهسعود بارزانی
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
بەشێک لە ئەندامانی سەرای ئازادی سلێمانی دەیانەوێت سەردانی مەسعود بارزانی بکەن، ئەم سەردانە جێگای تێڕامنێکی قووڵە و دەمانگەێنێتە ئەو ئەنجامەی کە ئێمە میللەتێکین نە شەقاممان وەک شەقامی وڵاتانە و نە ئۆپۆزیسۆنمان ئۆپسیۆنی گەلانەو نە سەرای ئازادیشمان وەک سەرای ئازادی بوو، بۆیە ئەمڕۆ بەم حاڵە گەیشتووین.
ئەو چەند کەسەی کە دەیانەوێت سەردانی مەسعود بکەن، وا چاکتر بوو پێش هەموو شتێک بیریان لهوه بکردایهتهوه، که داوا لە مەسعود بکەن هیوای بکوژی شەهیدانی ١٧ شوباتیش ئامادەی ئەم دانیشتنەیان ببێت، چونکه ئهو پاڵهوانی خوڵقاندنی ئهو ههموو خوێن رشتنه بوو، چی تێدایه تۆ که دهچیت بۆ لای بکوژێک با یهکێک نهبێت، دوو بکوژ بێت، قهیدهی چییه وهک وێنه لهگهڵ مهسعوددا دهگریت، با هیواش بێته پاڵتان وێنهش لهگهڵ ئهودا بگرن، له پهناشهوه بچن پێشتر دەستی ئەو ماچ بکەن.
ئهمانهی که بڕیاره بچن، هیچمان پێ ناڵێن، تهنها ئهوه نهبێت، که له ترسنۆکییاندایه، ئهو بڕیارهیان داوه. چوون بۆ لای مەسعود لەم کاتەدا کە هەزاران هێزی چەکدار ڕژاوەتە شەقامەکانەوە ڕۆژانە لە میدیاکانی جەلال ،مەسعود سوکایەتی بە دەنگی ناڕەزایی خەلک و شەقام دەکرێت، جگە لە بازرگانی بە خوێنی شەهیداکانی ڕاپەڕیبی ئەمجارە خەڵک هیچیتر نییە، بڕۆن سهفهرێکی خۆش، بزانن مەسعود چی لە هەگبەکەیدایە جگە لە هەڕشە و درۆکردن و وادەی ناڕاست. بڕۆن سەری ڕەش نیوە ڕێگاتان بێت، بڕۆن ماستاوی سەر بە کەف و چای دیشلەمە بخۆنەوە لە دیوەخانە پڕ تاوان و خیانەتەکەی بارزانی.
نازانم ئێوە چۆن ئەو حەقە بە خۆتان دەدەن بە ناوی سەرای ئازدییەوه بچنە لای گەورەترین تاوانباری ڕشتنی خوێنی گهنجهکانمان؟.
دەزانم ئێوه چۆن دەڕۆن، بەڵام نازانن به چ شهرمهزارییهکهوه دەگەڕینەوە ناو خەڵک، پێش هەر کەسێک کەسوکاری ئەم دە شەهیدەی ئەمجارە نەفرەتتان لێ دەکەن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست