کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شارەوانى قەڵادزێ دەیەوێت تەجاوز بكات !

Thursday, 15/04/2010, 12:00


گەڕەكى ڕاپەڕین یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانى شارۆچكەى قەڵادزێ ,لەو گەڕەكەدا زەویەكى باش و بەرفراوانى گشتى (موڵكى گشتى) هەیە ,لەدواى ساڵى 1991 ەوە نزیكەى 80 ماڵ بە شێوەى زیادەڕۆ و بە پچڕ پچڕى لە سەر ئەو موڵكە گشتی یانە خانوویان دروست كردووە و تا ئێستاش بەردەوامن !

تا ئێرە هەرچەندە ئاسایى نى یە بەڵام با خاترى ئەو بێ دەسەڵاتیەى شارەوانى لە چارەسەركردنى كێشەى ئەو زەویانەدا بگرین ! ئەوەى ئەو مەهزەلەو گالتەجاڕىیە سەمەرەتر دەكات ئەوەیە ماوەیەكە دەنگۆى ئەوە هاتۆتە ئاراوە كە گوایە شارەوانى بە نیازە ئەو زەویانە لەسەر ئەو خەڵكانە تاپۆ بكات !ماشااللە لەو سەخاوەتەى شارەوانى ,ئەرێ خەڵكینە پیاوەتى بە ئاوى حەمامەوە دەكرێت؟!! شارەوانى لە برى دۆزینەوەى ڕێگا چارەیەكى گونجاو بۆ ئەو ماڵە زیادە ڕۆیانەو دابینكردنى پارچە زەوى لە شوێنى تر ئەگەر وا هەست دەكرێ شایەنى ئەوەن زەوییان پێ بدرێت.بەڵام خەریكە زەوى یەكانیان ئەداتێ !!! ئەو گەڕەكە وەك ئاماژەم پێ دا گەڕەكێكى گەورەیە ,بەڵام تا ئێستا شوێنێكى پشوودان یان پاركێكى تیا نى یە ,لەبرى ئەوەى نەخۆشخانەیەكى تیا بێت بنكەیەكى تەندروستى كە جێگاى پێكەنینە هەیە(بە دەگمەن دكتۆر دەوامى تیا دەكات) ,ئەو گەڕەكە پێویستى بە پاركێكى جوان و یاریگایەكى باش هەیە نەك بە پێدانى ئەو موڵكانە بەكۆمەڵە خەڵكێك.ئەگەر شارەوانى ئەوە بكات ماناى بە ئاشكرا پشتگیرى لە زیادەڕۆیى دەكات و ئەمەش ڕێگا خۆش دەكات بۆ خەڵكانى تر كە هەر كەسەو لە ئاستى خۆیەوە بچێت زەوى داگیربكات و خۆى بكات بە خاوەنى ,لە ساتى بڵاوبوونەوەى ئەو دەنگۆیە خەڵكانێكى زۆر خۆیان مەڵاس داوە تا ئەوانیش زەوى داگیر بكەن ,بێ گومان ئەگەر ئەوە ڕوو بدات ئەوە دەبێ چاوەڕێ ى فەوزایەكى گەورەى كۆمەڵا یەتى و ئیدارى بین و بەرپرسى یەكەم و كۆتایش هەر شارەوانى خۆى دەبێت بۆیە دەبێ شارەوانى بەر لەوەى بڕیار بدات كە چى دەكات دەبێ باش بیر بكاتەوە ئەگەرنا ئێمەى خەڵكى گشتى و دانیشتوانى ئەو گەڕەكە وابە ئاسانى بێ دەنگ نابین و فاوڵێكى ئاواش لە شارەوانى قبوڵ ناكەین . میللەت قبوڵى نیە شارەوانى یەكەى لە برى دروست كردنى پارك و نەخۆشخانە و یاریگا و جوانكردنى سیماى گەڕەكەكە ,بێت موڵكى گشتى دابەش بكات ؟! بەسەر كێ دا ؟ بەسەر خەڵكانى تەجاوز كاردا . هۆلیۆدو پیرەژن ئەڵین 2012 ئیدى دنیا كۆتایى دێت ,هەرچەندە ئەمە شتێكى ڕاست نى یە بەس كە ئەبینى شارەوانى خۆى خەریكە شەرعیەت دەدات بە تەجاوز و لەبرى جوان كردنى دیمەنى گەڕەك هەڵدەستێت گەڕەك دەكات بە مۆزایكێكى بێ سەرەو بەرە یان باشترە بڵێم خەریكە تێگوشیوێك دروست دەكات !ئەوە باوەڕ بەو قسەیە دەهێنین چونكە ئەم كارەى شارەوانى لە هى ئاخیر زەمان دەچێت.

لە كۆتاییدا ئامۆژگارى شارەوانى دەكەم كە وەك ئینگلیز دەڵێت (Think Twice) دەمەوێت بڵێم هیوادارم پێش ئەوەى ئەو كارە تەجاوزى یە بكات , چونكە ئەوە جێگاى قبوڵ نى یە و ئێمەش ناچار دەبین نازناوى شارەوانى یە تەجاوزەكە ى بەسەردا بچەسپێنین .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە