کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەفرەت لەمن ،نەفرەت لە ئێوە، نەفرەت لە هەموومان!!!

Saturday, 22/05/2010, 12:00



ئەم جارەیان كەس تاوان بارناكەم . ئەم جارەیان هانا بۆ كەسنابەم كەسیش ناو زەد ناكەم . لە دەرگای یاسی هیچ وڵا تێكیش نادەم . ئەم جارەیان من دەگەرێمە وە بۆ وڵاتی گەرمەسێن شكاتی خۆمو كاكەزردەشتی لە خاچ دراو لە لا(دایكم) دەكەم . كێسەكەی كاكە زەردەشتی بۆ باسدەكەم . :- ئەگەر وتی بچۆ محامی بگرەو شایەت بێنە دە ڵێم یەك ملیونو دوو سەدوو پەنجاهەزار شایەت حالی روداوەكەی هەیەو .1996 پارێزەییشی هەیە . ئەگەر دایكم تورە بوو بەشێتی زانیم لەگەڵ خۆم دەیبەم بۆ لای شایەت حاڵەكان و پارێزەرەكان . دەیبەم بۆ شاری هۆلاكۆ بەزێن دەچینە سەرقەرات وهەمووخەڵقی شار خردەكەمەوە با دایكم لەدەمی خۆیانەوە شایەدی دانەكەیان وەربگر ێت . دەیبەمە ئەو شەقامەی وا قوربانێكەی تێداكراوە. وا دێوەزمەكان لەهەموو كەس پەیدادەبن شەرم لە كەس ناكەن رۆژ وشەویان بۆنیە دەستی خۆیان دەوەش ێنن .. ئەگەردایكم دوو بارە لێم زیز نەبێت دەچین سەرێك لە كۆلیجەكەی كاكە زەردەشت دەدەین . لەهاورێكانی دەپرسین بۆ وای بەسەهات؟ .. ئەرێ بەراست پێنوسەكەیتان لاماوە بۆ دادگادەمانەوێت بەڵگەیەكی زۆر باشە یان بۆ من یادگاریەكی زۆر دێرین دەبێت بۆ نی پەنجەكانی تاقیامەت لەپێنوسەكەی نابرێت . ئەگەرپێنوسەكەیشی لاتانیە توو خوا كتێبەكانیم بدەنێ لەگەڵ خۆم دەیان بەمەوە بۆ بەریتانیا دەیخەمە گەورەترین لایبرەری لەندەنەوە. ئەوان زۆر پەرتوكی كەسی وایان خۆش دەوێت ..دایەگیان هاوائێستادەرۆین.. دوای 31 رۆژ لەگەڵ دایكمدا گەراینەوە بۆ دەشتی گەرمەسێن :- دایكم لەرێگادا زۆرسەرزەنشتی دەكردم ئاگاداری خۆتبە تۆیش هەرقوربانی ئەوەنە بووتۆیش وڵاتت بەجێهشت ئێستەیش هاتویتەوە كەس نات ناسێت بەهەموو كەس غەریبی ..بەخواسەیرە داد وەرەكەمان بووە بە پارێزەربۆمان!! دایەگیان من تۆم كردوە بەدادوەر تۆ چی دەڵێت بۆ دەم ترسێنیت ؟ لەگەڵ دادوەركە دا هیچ شتێك سودی نەبوو بۆ یەبەناچاری لەیەك دی جودابوینەوە و نەفەرت بارانم كرد . نەفرەت لەمن نەفرەت لە ئێوە نەفرەت لە هەمومان!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە