کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست نهێنى تیرۆركردنى 2 كادیر و بەرپرسێكى پاراستن ئاشكرا دەكات

Monday, 25/04/2011, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست_هەولێر
 



سەرچاوەیەكى ئاگادار، تایبەت بە پەیامنێرى كوردستانپۆستى راگەیاند، كە بەختیار حەسەن نەجەفى بەرپرسى پاراستنى موسڵ، كە دانیشتووى مەسیفە و نزیترین كەسە لە مەسرور بارزانى، بە ناوى عەمەلیەیەك لەگەڵ 2 كادیرى ترى پاراستن دەنێردرێتە شارى موسڵ و هەر لەوێش لە لایەن پاراستنەوە دوانیان تیرۆر دەكرێن و تا ئێستاش چارەنووسى بەختیار نەجەفى دیار نییە.
هەمان سەرچاوە به‌ كوردستانپۆست وتى: "بەختیار بەرپرسى پاراستنى شارى موسڵ بووە، هەر كردەیەك كرابێت لە لایەن پاراستنەوە ئەو لێى بەرپرسە و لە رێى ئەوه‌وه‌ كراوە".
 سەرچاوە ئەوەشى وت "بەختیار هەرجارێك بۆ كردەیەك لە لایەن پاراستنى گشتیەوە بنێردرایە بۆ موسڵ، ئەوا بە ئۆتۆمبێلەكەى خۆى و 3 پاسەوانە دەڕۆیشت، كە سەرجەمیان دزداشەیان لەبەر دەكرد و عەگالیان دەكردە سەریان"، بە گومانەوە سەرچاوەكە وتى: "ئەمجارە بەختیار حەسەن نەجەفى بە بێ حیمایە نێردراوەتە شارى موسڵ، هاوكات سیناریۆیەكیان دروست كردووە، گوایا كەسێك بە ناوى جەمال كە عەرەبە ئەمانى فریوداوە و ئێستا جەمال دەسگیر كراوە و لە هەوڵى بەردانى بەختیاردان! ئەوەش لە كاتێكدایە، كە دوو هاوكارەكەى تیرۆركراون، كە یەكێكیان ناوى قادر سۆفیە و خەڵكى سنورى بەردەڕەشە.
لە پرسیارى ئەوەدا، که‌ بۆچى دەبێت پاراستن بەرپرسێكى باڵاى خۆى لە ناو ببات؟ سه‌رچاوه‌که‌ وتى: "بەختیار بانكى زانیارى و نهێنیەكانى پاراستن و هەندێ بەرپرسى باڵاى ناو پارتى بووه‌ بە خودى بنه‌ماڵه‌ی بارزانییشه‌وه‌، ئه‌م (بەختیار حەسەن نەجەفى)یه‌ یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی ناو ئه‌و گروپه‌ی که‌ چوونه‌ سه‌ر رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و بردیان، هه‌ر ئه‌ویش له‌گه‌ڵیاندا بووه‌ که‌ بردیانه‌ موسل"
پێش خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مه‌ترسییان لێ نیشت، بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌کاندا پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ ناوچه‌ی بارزان و بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان گواسته‌وه‌، هه‌روه‌ها گۆمان و ترسیشیان له‌ چ که‌سێکی نزیکی خۆشیان هه‌بوو،، ئه‌وانه‌ی که‌ نهێنی زۆریان له‌لا بووه‌ به‌تایبه‌تی به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی، بۆیه‌ پلانی له‌ناوبردنیان بۆی داناوه‌، یه‌کێک له‌مانه‌ بەختیار حەسەن نەجەفى بوو، که‌ له‌وه‌ ترسان له‌ کاتی هه‌ڵاتنی بنه‌ماڵه‌ و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیان، ئه‌م به‌ختیاره‌ وه‌کو شایه‌تێک قسه‌یان له‌سه‌ر بکات و نهێنی زۆریان بخاته‌ روو. كە ئامانجدەرى سەرەكى زۆربه‌ی کرده‌ تیرۆریستییه‌کان ئەم بووە. سەرچاوەكە ئەوەشى وت پارساڵ یەكێ لە حیمایەكانى بەختیار نەجەفى چۆتە گردەكە و بۆ ئەوەى ئەوان ژیانى لە مەترسى بپارێزن، بەڵام به‌رپرسانی گۆڕان، ئامادەیى پاراستنى ژیانیان لە ئەستۆ نەگرتووە، ئەمه‌ش خاڵێكى ترە بۆ لە ناوبردنى بەختیار نەجەفى كە بۆچی  نەیتوانیوە نزیکترین که‌س که‌ حیمایەى خۆى بووه‌ كۆنترۆڵ بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە