هه‌واڵێکی گرنگ..بۆ خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌یانی که‌لار.
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
خه‌لکی به ئه‌مه‌ک و شه‌هید په‌روه‌ری که‌لار ، به‌یانی خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامده‌ده‌ن. هه‌واڵیکی گرنگمان له سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، به‌ده‌ست گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌تی:
مه‌حمود سه‌نگاوی که سه‌رپه‌رشتی هێزه ئه‌منی و دهمامهکداره تیرۆریسته‌کانی به‌ناو "دژه‌تیرۆر" ده‌کات به‌یانی پلانیکیان دارشتووه بۆ ته‌قه‌کردن له هێزه‌کانی پۆلیسی که‌لار و کوشتن و بریندارکردنیان له پیناو تۆمه‌تبارکردن و ناشیرین‌کردنی خۆپیشاندانه‌که و ده‌رچوونی له ره‌وتی شارستانیی خۆپیشاندانه‌که.
ئه‌م ته‌کتیکه قیزه‌وه‌نه له هه‌ڵه‌بجه دووجار دووباره بوویه‌وه و تێیدا پۆلیسێک و پیشمه‌رگه‌یه‌ک ته‌قه‌یان لێ‌کرا و گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئیستا مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆ له که‌لار دووپات بکاته‌وه .. تاوانێکی دیکه له پاڵ تاوانه زۆروزه‌وه‌نده‌کانی له دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام بدات. بۆیه سه‌رچاوه‌که برا پۆلیس و پیشمه‌رگه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه و پێیان رادهگهیهنت: به‌یانی له کاتی خۆپیشاندانه‌که، هیزه دهماکدارهکان و ئاسایس و پیاوه تیرۆریسته‌کانی مه‌حمود سه‌نگاوی بخه‌نه ژێر چاودێری خۆیانه‌وه و له‌دواوه له نێو خۆتان که‌سانی هۆشیار دابنێن بۆ چاوه‌دێریکردنی ئه‌و هیزه ده‌مامکدارانه ، به ڤیدیۆی مۆبایله‌کانتان وێنه‌کانیان بگرن .
ئێستا مه‌حمود سه‌نگاوی که ئیقامه‌ی سوێدی هه‌یه ، تۆمه‌تباره به کوشتن و برینداکردنی چه‌نده‌ها که‌س له خۆپیشانده‌ران و فایلێکی ره‌شی بۆ کراوه‌ته‌وه تا وه‌ک میلۆسۆڤیچ و به‌شیری سودان به‌دادگا ، له‌گه‌ل باقی تیرۆریسته‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، بگه‌یه‌نرێت.
ده‌بێ بووترێت ، رژێمی به‌عسی سوریا ، هه‌مان سیناریۆی له لازقییه دووپاتکرده‌وه و له‌وێدا زیاتر له 10 پۆلیس به‌ده‌ستی هێزه تایبه‌ته‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د کوژران ، ئیمڕۆ له ئاخافتنێکیدا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یووت: ئه‌وه‌تا ئێمه ته‌قه ناکه‌ین زیاتر له 10 که‌سمان لیکوژراوه ، بۆیه ئه‌و خۆپیشاندانانه که له سوریا ده‌کرێن چه‌کدارن و ئه‌جندای ده‌ره‌وه‌یان له پشته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست