کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشبه‌تاڵ و ڕوانگه‌ جیاوازه‌کان (به‌شی یه‌كه‌م)

Sunday, 01/02/2009, 12:00


ئاشبه‌تاڵ به‌و ڕووداو و کاره‌ساته‌ ده‌گوترێ، که‌ 120،000 پێشمه‌رگه‌ی گیان له ‌سه‌ر ده‌ست به‌ فه‌رمانی مه‌لال مسته‌فا بارزانی، ناچارکران، چه‌که‌کانیان دانا و چاره‌نووسی خۆیان و گه‌له‌که‌یان به‌ نادیار سپارد. ئه‌فسوس ئاشبه‌تاڵ له‌لای زۆرینه‌مان ته‌نهاچه‌ند ژماره‌یه‌که و‌ به‌س، هه‌ندێک ئاشه‌به‌تاڵ ته‌نها به‌و 600 که‌سه‌ ده‌ناسن که‌ خۆیان کوشت له پاش له‌ دوا چرکه‌کانی ئاشبه‌تاڵدا، ئه‌نفال و کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش زینجیره‌ کوێره‌وه‌ری پاش ئاشبه‌تاڵن.
فه‌یسه‌ڵ داغلی له‌ شه‌ڕی برا کوژیدا ده‌نووسێ: مه‌سعود بارزانی له‌ جیاتی پاسدار له‌ مه‌نده‌لی شه‌ڕی بۆ ئێران ده‌کرد، شێخ محه‌مه‌د خالید که‌ مامی مه‌سعود بارزانیه‌، ڕاسته‌وخۆی حزبوڵای (قوم) ی له‌ کوردستان دروست کرد و به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ یارمه‌تی له‌شکری پاسدارانی ده‌دا.
ده‌رباره‌ییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌و کاره‌ساته‌یان ناو ناوه‌ (نسکۆ)، ئه‌مه‌یان‌ ته‌نها ئارایشته‌‌، هه‌رچه‌ند ووشه‌ی نسکۆ 100% واتای ئاش به‌تاڵه، هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خه‌ڵکیش له‌واتاکه‌ی تێناگه‌ن!‌
هه‌ندێکیش پێیان وایه‌، باشتر ئاشبه‌تاڵ دروست بوو، ئه‌گه‌ر ئاشبه‌تاڵ ڕووینه‌دایه‌، مسته‌فا بارزانی و کوڕه‌کانی ده‌بوونه‌ شێرپه‌نجه‌ی گیانی کورد و کوردستان، ئاشبه‌تال ماڵی مه‌لا مسته‌فای وا لاواز کرد، زه‌مینه‌ی فره‌ حیزبی فره‌ ده‌نگی هاته‌ مه‌یدانه‌وه‌و رێگای وشیاربونه‌وه‌ی کوردی ته‌خت و واڵا کرد. چونکه‌ ئه‌گه‌ر کورد له‌و خولگه‌ ده‌رنه‌چوایه‌ که‌ به‌ بنه‌ماڵی ماڵی بارزانی دروستکراو بۆ زه‌لیل کردن و ماڵیکردن و کۆیله‌کردنی کورد، کورد هه‌تا هه‌تایه‌ ئاشنایی به‌ ڕێگای ئازادی په‌یدا نه‌ده‌کرد.
له‌ ته‌واوی میدیای جیهاندا سه‌رکه‌وتنی 400 گه‌ریلای په‌که‌که به‌سه‌ر فاشسترین و دڕنده‌ترین و پڕچه‌کترین هێزی ئه‌مڕۆ جیهانیدا دیترا، هه‌رچه‌ندیش مێدیای جیهانی به‌ زانینه‌وه هه‌وڵی سانسۆرکردنی سه‌رکه‌وتنی 400 گه‌ریلایاندا به‌سه‌ر 200،000 سه‌ربازی تورکدا، کرد.
چیایی قه‌ندیل تازه‌ دروست نه‌کراوه‌، یا په‌که‌که‌ دروستی نه‌کردوه‌ تا خۆی پێبپارێزێت، قه‌ندیل ملیۆنه‌ها ساڵه‌ هه‌یه‌، مسته‌فا بارزانی بۆ په‌نای نه‌برده‌ به‌ر قه‌ندیل، بۆ ئاشبه‌تاڵی کرد؟
هه‌موو جیهانی ده‌سه‌ڵاتدار دژی په‌که‌که یه‌، به‌ حکومه‌ته‌ کوردییه‌که‌ی باشوریشه‌وه‌، له پێش هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل نێچر بارزانی کوڕی شه‌هیدی هه‌میشه ‌زیندو، گوتی: ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیمان دژ به‌ به ‌په‌که‌که‌ دروست کردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئابڵۆقه‌دانی قه‌ندیل و سیخوڕیکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستانی باشور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا.
جگه‌ له‌وه‌ش به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی جیهان ئه‌مریکا به‌ فه‌رمی گووتی که ‌یارمه‌تی سیخوڕی تورکیا ده‌که‌ین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارنی باشور ڕێگه‌یان له‌ ڕۆژنه‌مه‌نووسانی کورد گرت، که‌ نه‌چنه‌ قه‌ندیل.
ته‌نها په‌که‌که‌ نموونه‌ نییه‌، به‌ڵکوو نمونه‌ی تر زۆره‌، بۆ نمونه‌ خه‌لیل خۆشه‌وێ!
مسته‌فا بارزانی مرۆڤێکی ترسنۆک و بێ وره‌بوو،ساڵی1946 بۆ یارمه‌تی کۆماری مه‌هاباد نه‌چوو، به‌ڵکوو له‌ترسی مه‌حمود خانی باوکی ووشیار زێباری (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عێڕاق) ڕایکردو خۆی گه‌یانده‌ کۆماری مه‌هاباد، هه‌ر له‌و کاته‌شدا که‌ مه‌لا مسته‌فا ڕایکرد و کوردستانی به‌ جێهێڵا، خه‌لیل خۆشه‌وی له‌ کوردستان مایه‌وه‌ و شه‌ڕی کرد، دژی دوژمن و کوردستانی به‌جێ نه‌هێڵا، هه‌تا مه‌لا مسته‌فاش گه‌ڕایه‌وه‌ کاک خه‌لیل خۆشه‌وی به‌ خۆی و 200 پێشمه‌رگه‌وه‌ شه‌ڕی کرد، هیچ که‌سیش باسی کاک خۆشه‌وی ناکات. بۆ ئه‌م باسه‌ ته‌ماشای مامۆستا عه‌لائه‌دین سجادی شۆڕشه‌کانی کورد،بکه‌.

ئه‌مڕۆ 10 ئاپریلی 2008 ڕۆژ تێڤی له‌ هه‌واڵه‌کانیدا ڕایگه‌یاند که له‌ ئه‌ڵمانیا‌ کوردێکیان به‌ 3،5 زیندان سزادا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئاشکرا بووه‌، ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌یه‌، له‌ ئه‌وروپاش په‌که‌که‌ به ‌هۆ و بێهۆ دژایه‌تی ده‌کرێت، به‌واتایه‌کی دیکه‌، ئه‌گه‌ر تۆ کوردێکی ڕه‌سه‌ن بیت، ئه‌وا جیهان دوژمنته‌.
هه‌تا په‌که‌که‌ به‌م شێوازه‌ بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌میشه‌ خه‌ڵک دۆست و پشتیوانیه‌تی، به‌ڵام ئای که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی باشور چه‌ند بێئابڕوون، ته‌له‌فزێۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ کاتی هێرشه‌که‌دا له‌ زمانی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ربیه‌وه‌ هه‌واڵه‌کانیان بڵاو کرده‌وه‌!
سه‌یره‌ هه‌ر زۆر سه‌یره‌ له‌ دراوسێ هه‌واڵی ماڵی خۆتت پێبگاتت، ئای چ ئابڕو چونێکه.
سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش ئه‌و چه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی له‌شکری تورکه‌وه‌یه‌ پێشکه‌تووترین چه‌کی ئه‌مڕۆیه‌.
مسته‌فا بارزانی هاوده‌نگ، هاو خه‌باتی خودی ئه‌مریکا بوو، نه‌ک وه‌ک په‌که‌که‌ هه‌موو جیهانی ده‌سه‌ڵاتدار دوژمنی بێت.
به‌داخه‌وه‌، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ ئه‌نجامی نزمی ئاستی ووشیارییی مرۆڤ کوشتن و مریشک کوشتنی وه‌ک یه‌کن.
له‌ یوتۆبتدا چاوپێکه‌وتنێکی عه‌لی کیمیاویم به‌رچاو که‌وت، ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان ئه‌ڵێ 200،000 مرۆڤ نییه‌، به‌ڵکو ته‌نها 100،000 که‌سه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی 100،000 که‌س ئه‌نفالکردن، هیچ نییه‌، ژماره‌یه‌کی که‌مه‌.‌
موقته‌دا سه‌در له‌ سه‌ره‌تای ئه‌پریلی2008 تا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک، بوو به‌ هۆکاری‌ له‌ ده‌ستدانی گیانی زیاتر له‌ 300 که‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 1500، که‌چی، خۆی وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوو، هێشتاش ئه‌و وه‌ک پاڵه‌وان ده‌ژمێدرێت، ئه‌گه‌رچی به‌ ئاشکرا دیاره‌ موقته‌دا ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ ده‌عوا و به‌فیتی ئێران هه‌ڵگیرساند!
به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا، مرۆڤ وه‌ک داشی دامه‌ یاری پێده‌کرێت، یا ڕونتر بڵێم داشی شه‌ترنج، له‌ شه‌ترنجدا زۆر جار ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌وره‌که،‌ نه‌ک سه‌رباز، به‌ڵکوو وه‌زیریش ده‌کاته‌ قوربانی سه‌رکه‌وتنی خۆی، بۆیه‌ به‌لای زۆربه‌مانه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چه‌ند خۆی کوشت له‌ داخی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا، یان چه‌ند فرمێسک ڕژاوه‌، مه‌به‌ست نییه‌ لای زۆربه‌مان‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بوایه‌، چۆن مه‌سعود بارزانیه‌ک، که‌ ده‌ستی له‌ جامنه‌که‌ی سوورتره‌ به‌خوێنی هه‌زاران کورد و شۆڕشگێڕانی کورده‌وه‌، که‌چی هێشتا سه‌رۆکه‌؟
بابێنه‌وه‌ سه‌ر جه‌وهه‌ری باسه‌که‌مان، که‌ ئاشبه‌تاڵکردنیی 120،000 پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ئاشبه‌ڵ ده‌بێت، ڕوانگه‌ جیاوازه‌کان شه‌نکه‌ین، تا نه‌بێت، تاکه‌ ده‌نگ، یان تاکه‌ بیرو بۆچوون.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ بۆ سێ بیرو بۆچوونی جیاواز له‌م باره‌یه‌وه‌‌‌ بکه‌م:
یه‌که‌م/ گه‌لێک له‌ نه‌هامه‌تییدا (امه‌ فی شقاق)، نووسینی جۆنسانه‌ ڕاندال، ڕۆژنامه‌نووسێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریکاییه‌.
دوم/ بیروه‌ریه‌کانی عیسا پژمان کۆنه‌ ساڤاکی شای ئێران.
سێهه‌م/ بیره‌وه‌ریه‌کانی كه‌ریم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی عێراق.
ئه‌م سیانه‌ سێ که‌سایه‌تی جیاوازن، که‌ باوه‌ڕیان به‌ سێ ئایدلۆجیای جیاواز هه‌یه، عیسا‌ پژمان و که‌ریم ئه‌حمه‌د تا سه‌ر ئێسقان دژی بیرو بیروبۆچونی یه‌کترین، ڕه‌نگه‌ خوێنی یه‌کتر له‌ کاسه‌ی سه‌ری یه‌کتردا بخۆنه‌وه‌ ئۆخه‌ی نه‌که‌ن.
جۆنسانه‌ ڕاندال ڕۆژنامه‌نووسێکی بێلا‌یه‌نه‌، که‌ ئازار و سته‌می داگیرکه‌ران کردوویه‌ به‌ دۆستی کورد، ده‌یان جار گیانی خۆی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ پێناو گه‌یاندنی ئازار و هاواری کوردی سته‌مدیده‌.
جۆنسانه‌ ڕاندال ئه‌ڵێ: کوردستان وڵاتیکی به‌ پیت به‌ره‌که‌ته‌ بۆ کشتوکاڵ، کوردستان نه‌ک هه‌ر ده‌توانێت به‌روبومی هاوڵاتیان و دانیستوانی خۆی دابین بکات، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت بینێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و بازرگانیشی پێوه‌ بکات، به‌ڵام که‌ شه‌ڕ ده‌ستی پێکرد، کورده‌کان هه‌موو هیوایه‌کیان بۆ به‌ ده‌ست هێنانی به‌روبومی کشتوکاڵ پشتیان به‌ شا به‌ست، له‌ کاتی پێویستیشدا هه‌موو شتێکیان له‌ کوردستان بڕی و کوردستانیش ئاماده‌ی ئه‌و ئابڵۆقه‌ نه‌بوو.
هه‌روه‌ها جۆناسانه‌ ئه‌ڵێ: شای ئێران باوه‌ڕی ته‌وای هه‌بوو، که‌ مسته‌فا بارزانی باوه‌ڕێکی کوێرانه‌ی به‌ ئه‌مریکا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها شا له‌ ساڵی 1946کۆماری مه‌هابادی ڕوخاند و سه‌رکرده‌کانی له سێداره‌‌دان، ئیتر چۆن ده‌بێت مسته‌فا بارزانی چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی له‌ شا بکات؟!
خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ که ‌له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ڕۆڵی سه‌ره‌کی دیوه، په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و ئێران بوو، که‌ هاندانی مسته‌فا بارزانییان دا، شه‌ڕ ده‌ست پێبکات، تا به‌تایبه‌تی شا به‌ ئامانجه‌کانی بگات، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن ئیسرائیلیه‌کانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه‌ که‌ عیراق به‌ شێوه‌یه‌ له‌ شێوه‌کان سه‌رگه‌رم بکه‌ن تا نه‌یپه‌رژێته‌ سه‌ر ئیسرائیل.
بۆ له‌ خشته‌بردنی مسته‌فا بارزانی، هه‌ر هه‌مووشیان سه‌رکه‌وتووبوون، ئه‌وانیش به‌ ئاواتی خۆیان گه‌یشتن و کوردیش ئاواره ‌و ماڵوێران کرا، بوو به‌ سوته‌مه‌نی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان.
که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی له‌ چاپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی جه‌ماوه‌ر نیوزدا، که‌ ڕۆژنامه‌نووس نه‌وشیروان شه‌ریف دیداری له‌گه‌ڵدا ساسزداوه‌، ئه‌ڵێ: زۆر هه‌وڵمان له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا، که‌ ئاشبه‌تاڵ نه‌کات، که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: گوتمان به‌ مه‌لا مسته‌فا، ئێمه‌ له‌ جه‌بهه‌دا‌ له‌ گه‌ڵ حکومه‌ت، دیینه‌ ده‌ره‌وه‌، دێینه‌ لاتان و له‌ گه‌ڵ ڕژێمدا شه‌ڕ ده‌که‌ین، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا گوێی بۆ ڕانه‌گرتین.
مه‌لا عبدوڵای حه‌سه‌نزاده سکرتێری حزبی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌ڵێ: ئێمه‌ بڕیارماندا، که‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا‌ بڵێین، ئاشبه‌تاڵ نه‌کا، ئه‌و کاته‌ من چووم تا په‌یامه‌که‌ی پێبگه‌یه‌نم، له‌ ڕێگا له‌ وڵاخه‌که‌م که‌وتم و قاچێکم شکا، به‌ڵام من نه‌گه‌یشتم به‌ مه‌لا مسته‌فا، مه‌لا مسته‌فا ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاند، چونکه‌ ویستمان به‌ مه‌لا مسته‌فا بڵێین: شه‌ڕ ڕا مه‌گره‌، هه‌موومان هاوكاریت ده‌كه‌ین‌.
(هه‌رچه‌ند، مه‌لا مسته‌فا ده‌یان که‌سایه‌تی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرت و فرۆشتنی به‌ شای ئێران و بووه‌ هۆی دواکه‌وتنی قۆناغه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگای خوای گه‌لی کورد، هێشتا ئه‌وانه‌ی بیریان له‌ کورد و کوردستان ئه‌کرده‌وه‌، چاوپۆشیان له‌ هه‌موو خیانه‌ت و کاره‌کانی مه‌لا مسته‌فاکرد، به‌و هیوایه‌ی بیهێننه‌ سه‌ر ڕێگای راست و ئه‌و هه‌ست و گیانی نیشتمانپه‌روه‌ییه‌ی نه‌یبوو، به‌ به‌ریدا بکه‌ن).
بۆ نمونه‌ گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی، یا شه‌هیدمه‌لا ڕه‌حیمی وه‌رتێ که‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵان بوو، بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا‌ له‌ ته‌وێڵه‌ی‌ هه‌ورامان، ته‌سلیم کرده‌وه‌ به‌ ئێران‌، مه‌لا ڕحیم به‌ پیاوه‌کانی مسته‌فابارزانی ئه‌ڵێ: بۆ خاتری قورئان و خوا، خۆتان بمکوژن ته‌سلیم به‌ ئێرانم مه‌که‌نه‌.‌
مه‌لا ڕه‌حیم ده‌پاڕیته‌وه ‌و ئه‌ڵێ: من پیرم زیاتر له‌ 70 ساڵ ته‌مه‌نم هه‌یه‌، له‌ به‌ر زۆری ته‌مه‌ن ڕه‌نگه‌به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌گرم. زۆر ده‌ترسم به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌گرم و‌ ناوی دۆست شانه‌ نهێنیه‌کانی حزب ئاشکرا بکه‌م و ببمه‌ هۆی ده‌ستگیرکردنی زیاتر له‌ 1000 که‌س.
ئه‌و کاره‌ش بکه‌م له‌ گۆڕه‌که‌شمدا با ئارامی درێژ نابم، وه‌کوو عه‌رزم کردن ته‌مه‌نم له‌ 70 ساڵ زیاتره‌، هه‌ر چۆن بژیم مانگێک دوو مانگی دیکه‌ ئه‌ژیم، تکاتان لێده‌که‌م خۆتان بمکوژن و ته‌سلیمی ئێران مه‌که‌ن به‌ زیندوویی.
پیاوه‌کانی مسته‌فا بارزانی کاریان ڕاست بێت، دڵیان نه‌رم ده‌بێت و له‌وێدا ده‌یکوژن و نابنه‌ هۆی ماڵوێرانی هه‌زارنی دیکه‌، گۆڕی شه‌هید مه‌لا ڕه‌حیمی وه‌رتێ، ئیستا له‌گردی سه‌یوانه له‌ سلێمانی‌.
عیسا پژمان ئه‌ڵێ: شای ئێران زۆر دڵگران بوو به‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، چونکه‌ قاسم که‌سێکی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌ر، هه‌روه‌ها داموده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بۆ ئۆپۆزسێۆنی ئێران دانا بوو، دژی شا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مریکا بوو، که‌ شایان هه‌ڵنا دژی قاسم.
عیسا پژمان به‌ شا ئه‌ڵێ: قوربان ئه‌گه‌ر ڕازی بیت، به‌ مسته‌فا بارزانی و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی شه‌ڕیک دژی قاسم دروست ده‌که‌م؟
شا ئه‌ڵێ: ئێمه‌ دوێنێ قازی محه‌مه‌دمان له‌ سێداره‌دا و کۆماره‌که‌یانمان ڕوخاند، چۆن مه‌لا مسته‌فا باوه‌ڕمان پێده‌کات؟
عیسا پژمان ئه‌ڵێ: قوربان تۆ ئه‌مر بفه‌رموو، ئه‌مه‌ کارێکی ئاسانه‌، کۆمه‌ڵیک چه‌کی کۆن و بێکه‌ڵکی پاش ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مان ماوه‌،‌ ئه‌‌یان ده‌ینێ، له‌گه‌ڵ تۆزێک پاره‌، تۆ ئه‌مر بفه‌رموو من دروستی ده‌که‌م.
ئه‌وه‌بوو، عیسا پژمان به ڕێگای تایبه‌تی خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخیه‌وه به‌ ڕێگای نووسینێک نێوان قاسم و مسته‌فا بارزانی تێکداو و شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا.
ئه‌گه‌رچی قاسم به‌ڕاستی نیشتیمان په‌روه‌ر بوو، خۆشی کوردی فه‌یلی بوو، هه‌روه‌ها قاسم چاوی له‌ ماڵ سامانی دنیا نه‌بوو، کاتێک له‌ سێداره‌درا، ته‌نها 2 دیناری له‌ گیرفاندابوو، قاسم نیازی هه‌بوو کێشه‌ی کورد له‌ ڕێشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام ئه‌و‌ چاره‌سه‌ره‌ به‌ دڵی شا و ئیمپریالیزمی جیهان نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ پیلان مه‌لا مسته‌فایان کرد به‌ گژ عه‌بدولکه‌ریمدا و پاشانیش هه‌ر به‌ پیلانی ئیمپریالیزم سه‌دام و دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌یان‌ خسه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆتاییان به‌ هێزه‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کان هێنا
(وه‌فیق سامه‌ڕائی به‌ فه‌رمی ئه‌ڵێ: ئێمه‌ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری (CIA) ده‌سه‌ڵاتمان گرته‌ ده‌ست.)

شا کێشه‌ی سێ دوورگه‌ی توب سوغراو توب کوبرای و ئوم موسای زۆر لا گرنگ نه‌بوو، كه چی له ‌سه‌رده‌می عه‌بدولکوریم قاسمدا، لای شا گرنگتر بوو، که‌ به ‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک بووه‌ قاسم له‌ناو ببرێت، تا له‌ په‌نای قاسمه‌وه‌ ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی ته‌شه‌نه‌ نه‌کات.
ده‌سه‌ڵاتی قاسم کۆتایی هات، به‌ڵام کێشه‌ی ئه‌و سێ دوورگه‌یه‌ی ناومان بردن به‌ هه‌ڵپه‌ستراوی مایه‌وه‌، یا ڕونتر بڵێین هێشتیانه‌وه‌‌، بۆ جه‌نگێکی دیکه‌.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌کر له‌‌ ڕیکه‌وت نامه‌ی 11 ئازاری ساڵێ 1970 دانی نا به‌ مافه‌کانی کورددا و که‌وتنه‌ هه‌وڵی بیرکردنه‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، ئه‌گه‌ر ڕووکه‌شبێت، ئه‌م کاره‌ش بۆ شا و ئیمپریالیزمی جیهانی بووه‌ مایه‌ی توڕه‌بوون و هه‌راسان بوونیان.
بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌ست به‌جێ هه‌وڵ و کۆششی خۆیان خسته‌کار.
یه‌که‌م کارێک که‌ له‌ لایه‌ن شاوه‌، هه‌روه‌ها خودی ڕژیمی عێراقیش مه‌به‌ستی بوو، ده‌رپه‌ڕاندن و دوورخستنه‌وه‌ی حزبی شیوعی بوو.
حزبی شیوعی عێراقی خۆی وه‌ک به‌شێک له‌ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق حساب ده‌کرد، هه‌موو توانای شیوعییه‌کان له‌ کوردستاندا بریتی بوو له‌ لقی10 که‌ پێیان ده‌گوتن لقی که‌ره‌ چه‌رموو.
به‌ واتایه‌کی دیکه‌، حشع هه‌رگیز مه‌ترسی نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر پارتی و بارزانی، به‌ڵکوو حشع هه‌میشه‌ یارمه‌تی ده‌ربوو، له‌ ڕێگای پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ و کادر و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، جگه‌ له‌وه‌ش حشع خوی له‌ ژێر فه‌رمانده‌ی پارتی و بارزانیدا بووه‌، خودی که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: بارزانیمان به‌ سه‌رۆکی خۆمان زانیووه‌، به‌ڵام کاره‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌کاره‌ ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه‌ هه‌بوو، بۆیه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت خواستی به‌عس، پاشان ئیمپریالیزم بێته‌ دی، ئه‌وه‌بوو، له‌ پڕ پارتی په‌لاماری شیوعییه‌کانیان به‌ بێهۆ دا.
له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، له‌ هه‌موو بواره‌کاندا عیسا‌ پژمان، که‌ بۆ خۆی کوردێکی سنه‌ییه‌ ئه‌م ڕاستیانه‌ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جارێکی دیکه‌و چاو خشاندن به‌و سێ بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌ی، که ‌له‌ سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا، جارێکی دیکه‌ ئه‌م بۆچونه‌ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌.
به‌کورتی به‌عسیه‌کان خواستی گه‌وره‌یان دابڕانی شیوعییه‌کان بوو له‌ پارتی، هه‌روه‌ها وه‌ک گوتمان شا و ئیمپریالیزمیش هه‌مان خواستیان هه‌بوو، تا به‌ ئاره‌زوی خۆیان بتوانن مسته‌فا بارزانی به‌کار بهێنن بۆ جێبه‌چیکردنی پیلانه‌ ئاشکار و نهێنیه‌کانیان.
چونکه‌ ئیمپریالیزم و به‌عسیش حزبی شیوعیان به‌ ماتۆڕی پارتی ده‌زانی، پارتی و بارزانی به‌بێ حزبی شیوعی وه‌ک پاپۆڕێکی بی ڕێنمابوو له‌ ده‌ریا بێبنه‌کاندا.
کێشکه‌ ته‌نیا دابڕانی شیوعییه‌کان نه‌بوو، به‌ڵکوو ئیمپریالیزم مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی جه‌نگێکیش بوو، تا عێراق نه‌یپه‌رژێته‌ سه‌ر ئیسرائیل، چونکه‌ به‌عسیه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆنی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌یکی پان عه‌ربیان لێده‌هات، به‌عسیه‌کانیش وه‌ک هه‌ر ئیسلامێکی توندڕه‌و گه‌شتبوونه‌ ئه‌و بیرو بۆچونه‌، که‌ ده‌بێت هه‌موو جوله‌که‌کان بهاوێژرێنه ده‌ریاوه‌، ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌ دانووساندن نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا.
ئه‌و ئۆتۆنۆمیه‌ی که‌ به‌عس دانی پێدا نابوو بۆ کوردستان، له‌ ئیستای ئه‌یاد عه‌لاوی، جه‌عفه‌ری و نوری مالیکی زۆر زیاتر بوو.
شێوعییه‌کان له‌و کاته‌دا هه‌وڵی زۆریان له‌گه‌ڵ مه‌لامسته‌فادا، که‌ شه‌ڕ نه‌کات، له‌ شه‌ڕکردندا هه‌مویان تێیدا ده‌چن، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌ده‌بیاتی حیزبی شیوعی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، ته‌نانه‌ت‌ باس له‌وه‌ ده‌کرا که‌ شۆڕش ناگاته‌ ساڵێک هه‌ره‌س ده‌هێنێ.
که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: که‌ هه‌ر شه‌ڕیشتان کرد، ئاشبه‌تاڵ مه‌که‌ن ئێمه‌ یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین، مه‌لا مسته‌فا به‌وه‌ش رازی نه‌بوو، ئاشبه‌تاڵی کرد و گووتی: کاری من ته‌واو بوو.

هه‌ر زۆر به‌کورتی هۆکاره‌کانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، هۆکار نه ‌کورد نه‌ کوردستان بوو، هۆکاری سه‌ره‌کی پیاده‌کردنی پیلانه‌کانی ئیمپریالیزمی جیهانی، پاشان ترس و دڵه‌ڕاوکێی شاو ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌ بوو، ئه‌وانیش له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر کوردستانی عێراق ئۆتۆنۆمی مسۆگه‌ر بکردایه بۆ خۆی، ئه‌وا کار له‌ کوردستانی ڕۆژئاواش ده‌کات.
دوه‌م: سوریا و میسر و عێراق یه‌کێتیکیان دروست کرد، شا به‌ ‌هه‌ڕه‌شه‌ی ‌ده‌زانی دژی ئێران.
سێهه‌م: به‌ پاڵپشتی شا، نازام گوزار هه‌وڵی کوده‌تایه‌کی دا.
چواره‌م: پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگ، مه‌سعود بارزانی بۆ شه‌ش مانگ بۆ دیتنی خولی سیخوڕی دیپلۆماتیک گه‌یشته‌ ئیسرائیل، پیاوه‌کانی به‌عسی سوریا و عێراق، ئاگاداری ئه‌وه‌ بوون.‌

له‌ هه‌مووی سه‌رنجڕاکێشتر، عیسا پژمان له‌ کتێبی ته‌یمور به‌ختیاردا ئه‌ڵێ: شا، مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی، که‌ ئه‌ویش پیاوی ساواک بوو، نارده‌ لای مه‌لا مسته‌فا و ئاگاداریی کرده‌وه‌، که‌ ئیتر ته‌قه‌ نه‌که‌ن و شه‌ڕ ڕابوه‌ستێنن، پژمان ئه‌ڵێ: مه‌لا مسته‌فا ده‌ست به‌جێ به‌قسه‌ی شای کرد و شه‌ڕی وه‌ستاند.
هه‌روه‌ها عیسا پژمان به‌ڕاشکاویی ده‌ڵێ: من شه‌ڕم هه‌ڵگیرساند، منیش شه‌ڕم کۆتایی پێهێنا.

به‌مزوانه چاوه‌ڕیێ به‌شی دووه‌م بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە