کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مۆدێلى پرۆژەى بەرپرسان و كەشتیەكەى نوح

Tuesday, 27/01/2009, 12:00

1162 بینراوە


پرۆژە... ئەو زاراوەیەیە ئێستا لە نێو میدیاى كوردیدا زۆرترین پانتاى داگیركردووە و ڕۆژانە قسەو باسێكى گەرموگوڕى لەبارەوە دەكرێت ،تەنانەت بووتە مشتومڕێكى گەرمى نێوان خاوەن پرۆژەكان لە نێوان خۆیاندا و خاوەن پرۆژەكان و نووسەران ڕۆشنبیران و ڕاى گشتى ،بە بێ ئەوەى بۆ تەنها جارێك دەركمان بەوە كردبێت ئێمە لەبارەى چییەوە ئەدوێین؟بەبێئەوەى بپرسین پرۆژە بۆئەوە پرۆژەیە كە پێى بڵێن پرۆژە؟یان پرۆژە بەئەو شتە دەڵێن كە جێبەجێدەكرێت و دەگاتە قۆناغەكانى كۆتایى خۆى و دەرەنجامەكانى دەردەكەوێت بە ئیجابیات و سلبیاتیەوە.
ئێمە لەماوەى ئەم چەند ساڵەدا لە ڕێگەى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە هەر ماوەیەك و گوێمان بە پرۆژەیەك ئەزرنگایەوە،هێشتا نەغمەى ئەو پرۆژە كۆتاى نەدەهات گوێمان بە پرۆژەیەكیتر ئەزرنگایەوە تا ئەو ڕادەیەى وامان لێهاتووە هەفتانە لە مانشێتى ڕۆژنامەكانەوە چاو بۆ پرۆژەیەكیتر بگێڕێن ،ئەتوانم بڵێم ڕەنگە زاراوەى پرۆژە و پرۆژە تەرح كردنى بەرپرسان لە نێو زمانەوانى ئێمەدا بگاتە ئەو ئاستەى كە مونافەسەى زاراوەى گەندەڵى بكات،ئەمەش بۆخۆى بەمەرگى پرۆژەو زاراوەى پرۆژە كۆتای دێت هەروەك چۆن ئێستا وشەى گەندەڵى لە زاراوەیەكى ڕاچەڵەكێنەرەوە بووتە ووشەیەكى سادەو ئاسایى و بووتە ویرَردى سەرزمانى خەڵك بەهەمان شێوەش باس كردن لە پرۆژەش بۆخۆى وەك باس كردن لە گەندەڵى مەرگى خۆى دەبینێت.
لەم هەرێمە بەش مەینەتەى ئێمەدا لە نێوان بەرپرسەكانیدا هەر ماوەیەك مۆدیلێك دێتە پێش،جاران سەیارەى مۆدێل بەرز پاشان دروستكردنى كۆمپانیا و ڤێلاو باڵەخانە و سۆپەرماركێت و بەنزینخانە دواتر مۆدێلى دروستكردنى ڕێكخراو پاش ئەوەش مۆدێلى دەزگاى ڕاگەیاندن و چەندان و چەندان مۆدیلیتر كە هەموویان دەچوونە خانەى مونافەسەى بەرپرسان لە نێوان خۆیاندا بەڵام ئەوەى ئێستا مۆدێلیەتى و بەرپرسان پێوەى خەریكن پرۆژەیە، ،
هەروەك چۆن پێش ڕاپەڕین ئیسقان و خوێنى ئەم میللەتە بەستەزمان وخەڵكى داماو كەرەستە هەرزان و خۆش دەستەكەى بەردەستى بەرپرسانبوون گیان و ڕۆحى تاكى كوردى بێ ئەهمیەترین كەرەستەى دەستى بەرپرسان بوون بۆ بەردەوامیدان بە شۆڕش، بەهەمان شێوە دواى ڕاپەڕینیش پارەى پاروى دەمى منداڵان و پرۆژەكانى دابینكردنى مافەسەرەتایەكانى وەك ئاو كارەباو سوتەمەنى شەقام شۆستە و پێداویستى و كەرەستەى پرۆژەكانى بەرپرسان بووە،
لێرەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم پرۆژەى ئەمڕۆى بەرپرسان پرۆژە نییە بۆ ئێمە بەڵكو پرۆژەیە بۆ بەردەوامیدان بە پرۆەكانى خۆیان نەك پرۆژە بێت بۆ بەردەوامیدان بە ژیانى پرمەینەتى ئێمە مانان،ئەوەى ئێستا بەرپرسان خەریكنى بەناوى پرۆژەوە ئێمە سەرسام دەكەن تەنهاو تەنها بۆ مونافەسەی یەكتریەو هیچیتر،بەبڕواى من ئەو پرۆژەیەى كە بەرپرسان دەیخەنە بەرچاومان پێویستە وەك كەشتیەكەى نوح لێبڕوانین و بزانین بۆ ڕزگاركردنى ئێمەنییە لەم دەریای گەندەڵیە نابێت سەرمان لێتێكبچێت و ڕابردویانمان لەبیر كردبێت ئەو هەستەمان لا دروست بێت بەرپرسانمان خەمى ئێمەیانە و پەرۆشى ڕزگاركردنى ئێمەن لەتۆفان،ئەوە بزانن پرۆژەى بەرپرسان و كەشتیەكەى نوح یەك شتن هەروەك چۆن كەشتیەكەى نوح بۆ ڕزگاركردنى هەمووان نەبوو لە تۆفان بەهەمان شێوەش پرۆژەى بەرپرسان تەنها بۆ ڕزگاركردنى خۆیانە لە تۆفانى ڕقى خەڵك.

تیبینى: ئەم وتارە لە ژمارە 493 ڕۆژنامەى هاووڵاتى بڵاو بووەتەوە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)