کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیای گۆران و ئەهلی، کە بڕیاریان دابوو نازناوی سەرۆکی هەرێم لە بارزانی بسەندنەوە، ئیستا پەشیمان بوونەوە!

Sunday, 06/10/2013, 12:00














دوای کۆدەتاکەی پارتی و یەکیتی لە ٣٠ حوزەیران کە، بارزانی بە ناشەرعی کرایەوە بەسەرۆکی هەرێم ، لەم کاتدا تا ئیستا بەردەوام گفتوگۆ و لێکدانەوەی لەسەر دەکرێ ، ئەم کارە ناشەرعییەی مەسعود بارزانی زنجیرەیەک خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە ئەوروپا و کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا ، تا بووە هۆکارێكی سەرەکی کە یەکیتی پاشەکشەی سیاسی پێبکرێ و دوای ساختەکاری کردنیشی ، ببێتە هیزی سێیەم. دینەمۆی ئەو هەڵمەتە چەند مانگێک بەپلەی یەکەم میدیای گۆران و پەرلەمانەکەی بوو، کە توانیان ئەمە بکەنە بیانوویەک بۆ خۆیان و دەنگدەرێکی زۆری پێ کۆبکەنەوە ، میدیای ئەهلیش، کە دڕیژە پێدەری ئەو سیاسەتە رەخنەگرییە دژ بەیەکیتی و سەپاندنی بارزانی بوون، بۆیە ئەمانیش بریاریان دا لە تەنیشت ناوەکەی مەسعود بارزانی چەندین نازناویان بۆداتاشی، ئایا ئەمە تا چەند راستە، کە بزوتنەوەی گۆڕان بە خۆی و راگەیاندنەکانییەوە، هەروەها راگەیاندە ئەهلییەکان بە خۆیان روناکبیر و فەیلەسوفەکانیانەوە، لەسەر ئەمە کاریان کردووە لەسەر ئەو بۆچوونەی خۆیان چەقیان گرتووە و پەشیمان نەبوونەتەوە؟! بۆ گەرانەوە بۆ ئەو هەلایەی میدیاکان با لێرەدا تەنیا رۆژی ٣٠ حوزەیران کەی ئین ئین وەربگرین کە چەندین هەواڵیان لەسەر دروست کرد، کلیکی ئەو لینکە بکە:

سەیری هەواڵەکانی ٣٠/٠٦ لەکەنالی کەی ئین ئین بکەن
http://knnc.net/archive-30-6-2013
 
شەری پەرلەمانتارانی گۆران لەپەرلەمان
http://knnc.net/Detail-3134-4-False#.UlCVaVDWOfo

سەیری ناوە نوێکانی بارزانی بکەن،  کەی ئین ئین  ریکلامی بۆ دەکرد
http://knnc.net/Detail-5677-4-False#.UlCNwlDWOfo

 لەویدا کەی ئێن ئێن بڕیاری داوە کە ئەم ناوانە بۆ مەسعود بارزانی بەکار بهێنێت:
ناوه‌كان
 مه‌سعود بارزانی‌  سه‌رۆكی‌ ماوه‌به‌سه‌رچووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
 مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ماوه‌درێژكراوه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
 مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ناشه‌رعیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
 مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ نایاسایی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
 مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ سه‌پێنراوی‌ كوردستان
 مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌
 ته‌نها مه‌سعود بارزانی‌

 تەماشای ئەم لیکەش بکە:
http://www.awene.com/article/2013/10/05/26155

لەکۆتایشدا هەموو میدیای گۆران و ئەهلی بریاریان دا نازناوێک لە بارزانی بنێنن
ئەوەبوو بزوتنەوەی گۆران و میدیای ئەهلی بریاریان دا، کە ناوی (سەرۆکی هەرێم) لە مەسعود بارزانی بسەندنەوە و چیدی بەو ناوەوە بانگی نەکەن ، کەچی وابەخشکەیی بۆی دەرٶن و نازناوەکەی لەیەخە دەدەنەوە؟ سەرەتای ئەمەش بەبەلگەوە ببینن کە هەموی دوو مانگ بەسەر بریارە بەکۆمەڵەکەیاندا تێنەپەڕیوە، کە هەریەکەی ناوێکی لە مەسعود نابوو لێ نابوو (بارزانی سەرۆکی ماوە بەسەر چو، داسەپاو ، ماوەدرێژکراو .....) کەچی سەیربکەن وا ئیستا ماڵپەر دوای مالپەر وا ئەو نازناوەی لێدەکەنەوە و شەرعیەت بە دەسەلاتەکەی دەدەن وەکو سەرۆکی هەرێم ناوی دەبەن. ئەم پەشیمانبوونەوەیە یانی چی و چ مانایەک دەگەیەنێت، ئایا ئەو مانایەش ناگەیەنێت کە ئەمان بۆ فێڵکردن لە خەڵکی و سەرنجڕاکێسانی رای جەماوەر ئەم کارە بۆ کاتێکی گونجاو دەکەن و دوایی لێی پەشیمان دەبنەوە؟ ئایا ئەمەش ناچیتە خانەی فێڵکردن و ساختەکارییەوە؟

بەنمونە:

کەنالی کەی ئین ئین ... ماوە دریژکراو یان بەسەرچوو لادەدا و تەنیا دەلێ بارزانی
http://knnc.net/Detail-8622-4-False#.UlBmsFDWOfo

مالپەری سبەی ناوەکانی تەنیشتی لادا تەنیا نووسیوتی بارزانی
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=24559&LinkID=4

مالپەری ئاوێنە دەنووسی سەرۆکی هەرێم
http://www.awene.com/article/2013/10/05/26155

مالپەری لڤین دەنوسێ سەرۆکی هەرێم
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=20584

مالپەری ستاندەر دەنوسێ سەرۆکی هەرێم
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=7474

لە هەمووان شەرمەزاتر میدیاکانی گۆرانە ، چونکە ئەوان حیزب یان لایەنێکی گرنگی ئۆپزسیۆنن زۆریش خەڵکیان هان دەدا و ریکلامیان بۆ نازناوەکانی بارزانی دەکرد، بۆیە ئەمە ئەم گالتە کردنە بەخەلک، هەق بوو ڕیز لە پەیام و پەیمانی خۆیان بگرن، تا متمانەی خۆیان لە دەست نەدەن، چونکە ئەمە ئەخلاق و رەوشتی حیزبە، بنەمانی پرەنسیپی کار و ئایدۆلۆژیایە، کە نابێت لێی پەشیمان ببنەوە، تا نەبنە گالتەجار چونکە زەمەنی گالتەکردن بەپانتایەکی بەرفراوانی خەلک بەسەرچووە، نەدەبوو و رەوایەتی بدەنەوە بەسەرۆکایەتی هەریم و بە بارزانی، تا نەکە رەخنە بەلکو مسداقیەتی سیاسی وجەماوەرتان لەق دەبێت

تێبینی: کۆی هەوالی ئەم لینکانەم کۆپی کردوە ئەگەر هاتو ئەوانە لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینەم دەستکاری بکەن، ئەوا من دەقە ئەسڵییەکە دەخمە شوێنی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە