بۆ ئه‌وه‌ی پله‌کانیان به‌رزبێته‌وه، جله‌کانیان کورتده‌که‌نه‌وه
Thursday, 24/12/2009, 12:00
74%ی ئافره‌تانی فه‌رمانبه‌ر له کوردستان ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌بنه‌وه له‌ڕاپرسییه‌کدا که ڕێکخراوی "پوینت" له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و موسڵ و که‌رکوک ئه‌نجامیداوه، 74%ی ئافره‌تانی فه‌رمانبه‌رو کرێکار له هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌ت، ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش وه‌ک دیارده‌یه‌کی به‌رچاوی لێهاتووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌که، 77%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ده‌ستدرێژیه‌که‌یان ده‌کرێته سه‌ر به‌هۆی مه‌ترسی له ئابڕووچوونیان ده‌یشارنه‌وه‌و 83%ی ئافره‌تانیش به‌هۆی ڕازینه‌بوون به‌و ده‌ستدرێژیه له‌کاره‌کانیان ده‌رکراون، هه‌روه‌ها ته‌نها 12%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ده‌سترێژیان کراوه‌ته سه‌ر لای که‌سانی تر باسیده‌که‌ن.
ئه‌میر فندی سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که ڕایگه‌یاند، ئافره‌تان له‌زۆر ڕووه‌وه ئیستیغلال ده‌کرێن که یه‌کێکیان ده‌ستدرێژی سێکسیهو هه‌زاران توانا به‌هۆی ڕازینه‌بوونیان به‌و ده‌ستدرێژیه خنکێنراون و حاڵه‌تێکی خراپ و بێزارکه‌ریشی له‌ناو فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌تدا دروستکردووه، به‌هۆی گرنگیدانی زیاتر به‌و ئافره‌تانه‌ی که به ده‌ستدرێژی ڕازین سه‌ره‌ڕای که‌می توانا‌و لێهاتووییان.
ئافره‌تێکیش که ده‌ستدرێژی کرواوهتهسهر ده‌ڵێت: هیچ کارێک نییه، ئافره‌تێک داده‌نێن ته‌نها بۆ سه‌یرکردن و دواتریش ده‌بێته هاوڕێی به‌ڕێوه‌به‌ر یان خاوه‌ن کاره‌که.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕاپرسیهکهش، زۆر له پیاوان پێیانوایه کورت و ته‌سککردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی ئافره‌تان ده‌بێته هۆی به‌رزک کردنه‌وه‌ی پله‌کانیان له فه‌رمانگه‌و کاردا.
24 / 12 / 2009
ستانده‌ر: ئاژانسه‌كان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست