كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان شێوازی گرتن و زیندانی كردنی ڕۆژنامه‌نووس جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ڕسوا ده‌كات
Thursday, 26/02/2009, 12:00
ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 مانگ ڕۆژنامه‌نووس جاسم محمد حسن به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌لبه‌ندى زاخۆى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشى زاخۆیهوه ده‌ستگیركرا له‌كاتێكدا له قوتابخانه‌كه‌یدا وه‌ك مامۆستا خه‌ریكى وانه وتنه‌وه بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یەنێت كه ناوبراو ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس بچێت. به گویره‌ی سه‌رچاوه‌كان ڕۆژنامه‌وان جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌بێ دیارى كردنى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ست گیركراوه. ئه‌وه جاری دووه‌مه له‌م ساڵه‌دا ده‌ستگیر بكرێت و جارى پێشتر پێنج رۆژ له زیندانى ئاسایش‌دا مایه‌وه. گرتنی ڕۆژنامه‌وانان به‌م شێوه‌یه دژی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی یاساكانی ڕۆژنامه‌وانییه و به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و گرتنی خه‌ڵك به بێ یاسا و بڕیاری دادگا.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ئه‌م كرده‌وه‌ی ئاسایشی شاری زاخۆ ڕسوا ده‌كات و داوا له ده‌كات ڕۆژنامه‌وان جاسم محه‌مه‌د ده‌ست به جێ ئازاد بكرێت و قه‌ره‌بووبكرێته‌وه چونكه شێوازی گرتنه‌كه‌ی یاسایی نییه و ھەمان شێوەی سەردەمی ڕژێمی دكتاتوورییە..
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
[email protected] 2009-02-25
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست