كامێراى چاودێریش، بۆ حكومەت ؟؟
Wednesday, 13/11/2013, 12:00
ماوەیەكە حكومەتى هەرێم بەكامێراى چاوێریەو گرتویەتى، سەردەكەیتە ناو هەر بیناو فەرمانگە ودەزگایەك ،لێى نوسراوە ئاگادارى َكامێراى چاودێرى بە،بەجۆریك هەمووكەلێن و قوژبن و سوچێكى ئەو دامەزراوانە نەماوە كە بەو كامێرانەنە تەنرابێت ،كە من تاكو ئێستا سەرى لێ دەرناكەم و نازانم ،حیكمەت و بوونى ئەو كامَیرایانە لەزۆر شوێندا چیە؟ئەوەى روون وئاشكرایە، ئەو كامێرایە بۆچاودێركردن وپاراستنى سەرو ماڵ و، رێگریە لەكارى تێكدەرانە.بەڵام پێتان سەیر نەبێت، لە زۆربەى بانكەكان، زۆربەى نەخۆشخانەكان ،دامەزراوەكانى پۆلیس و ئاسایش، شوێنە هستیارەكان،ئەو شتە بوونى نیە،بەڵام لە دایەنگەیەك ،باخچەیەك،یان فەرمانگەیەكى سادە وساكار،چەندین كامێراى بۆدانراوە.
ناوەرۆك و كرۆكى ئەم كارە، بۆخۆى نیشانەى بێ متمانەی و نەبوونى باوەڕى حكومەت دەردەخات ،لەهەمبەر هاوڵاتیان و میللەتەكەى،لەبەر ئەوەى حكومەت بۆخۆى سەرلەبەرى كارو كردەوەكانى ، نادادپەروەر و تاوانكارو ،زاڵمو، لەخشتە بەر و،دز و پاشەڵ پیسە، بۆیە پەنا بۆ ئەم شتانە دەبات،دەخوازێت بەم شێوازە، ببێتە رەقیب و چاودێرى خەڵكەكەى،تا لەهەر جموجوڵ وكارو كردەیەكى ئاگادار بێت.. شتێكى بەڵگە نەویستە،كە ئەم كارانەش زیاتر ئەو حكومەت و لایەنانە پەیڕەوى دەكەن،كە حكومەتى میلیتارین و،بەرەو دیكتاتۆریەت و قۆرخكردنى دەسەڵات مل دەنێن، دەیانەوێت لەورێگەیەوە ببنە جاسوس وسیخور بەسەر خەڵكانەوە،لەلایەكى دیكەشەوە دەخوازن بەورێگە ناشیرینەیان ،هاوڵاتیان چاوترسێن بكەن،پێیان بڵێن ئاگاداربن، لەدژى دەسەڵات و فەرمانڕەواكەى هیچ كارادانەوەیەكى خراپ مەكەن،چونكە هەمووتان لەژێر رەحمەتى كامێراى چاودێریدان.
بەبڕواو قەناعەتى من ،ئەگەر رەوشەكە بەوشێوەیە بڕوات،حكومەت زیاتر بەرەو فاشیەت و ملهوڕى هەنگاو بنێت و ، ئەو كەسە دڕندە و زاڵمانە بۆ ماوەیەكى دیكەش فەرمانڕەوا و دەمڕاستمان بن، لەسەر كورسى حوكم بمێننەوە، بەدوورى مەزانە كە، لەنێو ژوورى نوستن و، تەوالیت و،مەتبەخ و، گەرماو ، ناوئوتومبێلیشدا،كامێراى چاودێریمان بۆ دابنێن،بەتێپەڕبوونى كاتیش پاش ئەوەش ئەوا لەناو مێشك و هزر و بیریشماندا،یەكى كامێرایەكى فول واسەفاتمان بۆ نەسب ئەكەن.
لەوانەیە حكومەت و دەسەڵات بەم كارەى توانیبێتیان،تا رادەیەك ترس و بیم و گومان لەسەر خۆیان بڕەوێننەوە! توزێك دڵ و دەروون و، ویژدانى خۆیان ئارام كردبێت ، بەڵام ئەسڵى مەسەلەكە ئەوەیە، ئەى ئاخۆ كێ و كەى بیر لەوە دەكرێتەوە كە، بۆ ئەو حكومەتە فاشیل و دۆڕاو پاوان خوازە،كامێراى چاودێرى دابنرێت؟ تا لە داهاتى نەوت و، ئاودیوكرن و بەقاچاغ بردنى تەنەكەرەكان و،پارەى گومرگ و، بەشە بودجە و،تەخشان وپەخشان كردنى نەسریەو قوتى میللەت و،دزینى سەدان جۆر دەرماڵەو،كۆبونەوەى ژوورە تاریكەكان،گرێبەستە وەهمیەكان و،داهاتى بەڕێوبەرایەتییەكانى هاتۆچۆ و باج و ئاو و كارەبا.دابنێ؟؟تا ئێمەش تۆزێك ئاگاو عیلم و خەبەرمان لێتان هەبێت؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست