کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ چ مافێک بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌ناوی گه‌لی کورده‌وه‌ پشتیوانی له‌ ئه‌ردوگان و تورکه‌ فاشیسته‌کان ده‌که‌ن؟

Saturday, 22/10/2011, 12:00


ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان ده‌گوزه‌رێن ڕووداوی چاره‌نووس سازن بۆ گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ڕۆژئاوا و کوردستانی باکوور وبه‌تایبه‌ت کوردستانی باشوور . که‌ گه‌ره‌که‌ کورد ڕووداوه‌کان به‌ ووردی له‌ پێش جاو بگرێت و بایه‌خی ڕۆژانه‌یان پێبدات ، و ڕووی میدیاکانمان ڕۆژانه‌ ئاراسته‌ی ئه‌م دۆخه‌ بکه‌ین که‌ له‌ کوردستان ده‌گۆزه‌رێت، نه‌ک به‌دوای هه‌والی لاوه‌کی بگه‌ڕێن وبکرێنه‌ ڕۆژه‌ڤی میدیاکان و ده‌رخواردی گه‌له‌که‌مان بردێت.
ئه‌مڕۆکه‌ له‌ کوردستانی ڕۆژئاروا تیشکی ڕۆشنایی ئازادی و کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌ بردن له‌ شارو شارۆچکه‌و گۆنده‌کان ده‌ستی پێکردووه‌ که‌ مایه‌ی هیوایه‌کی مه‌زنه‌ بۆ دواڕۆژی ئه‌م میلله‌ته‌. ئه‌گه‌ر هه‌روا کوردستانی ڕۆژئاوا فریوی پارته‌ سیخوڕه‌کان سه‌رکرده‌ پووچه‌له‌کانی هاوڕی بارزانی و تاله‌بانی نه‌که‌ون ، ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌ت به‌ گه‌لی خۆیان ده‌که‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه‌ له‌ هه‌لبژارتنی سه‌رکرده‌ ی نوێ و به‌تواناکانی ڕۆله‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ بۆ داهاتوویان. گومانم نییه‌ که‌ بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و بارزانی به‌هاوکاری له‌گه‌ل میتی تورکی زۆر پیلان داده‌ڕێژن بۆ له‌باربردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژوویه‌ی ره‌خساوه‌ بۆ گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ڕۆژئاوا. خوشک وبرایانی کوردی کوردستانی ڕۆژئاوا گه‌ره‌ک باش بزانن که‌ خه‌باتێکی پڕ له‌ ئاسته‌نگ له‌پێشیانه‌، له‌لایه‌که‌وه‌ ڕژێمی به‌عسی سوری ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه‌ و له‌لایه‌کی تر ئیخوان موسلمین که‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ ڕژێمی دوای به‌عس مافی کورد په‌راوێز ده‌که‌ن و له‌لایه‌کی تریش میتی تورکیا و سه‌رکرده‌ خۆفرۆشه‌کانی کوردستانی باشوور خه‌ریکی چال‌که‌ندنن، جا ئاسان نییه‌ بۆ گه‌لێکی وه‌ک کوردستانی ڕۆژئاوا سه‌ر له‌م قه‌یرانه‌ پڕ پیلانه‌ ده‌ربهێنن . ته‌نیا ئۆمێد ئه‌وه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕی به‌ خۆیان بکه‌ن و ئه‌و شێوه‌ ئه‌نجومه‌نه‌ خۆ به‌ڕێوه‌ بردنه‌ پیاده‌ بکه‌ن که‌ یاسای گه‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ئاقلانه‌ سه‌قامگیر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژ خه‌لکانی تر ناچاربن داوایان لێبکه‌ن بۆ دانیشتن و گفتوگۆ . نابێ چاوه‌ڕی بکه‌ن که‌ خه‌لکێکی تر بلێن وه‌ره‌ن فه‌رموون ئه‌وه‌ مافتانه‌ و مافتان پێ بدات ، ده‌بێ خۆتان چه‌له‌نگ بن ومافی خۆتان به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌ر ده رفه‌تێک دێته‌ پێشتان بۆی ئاماده‌ بن وله‌ده‌ستی نه‌ده‌ن .
ده‌سه‌لاتدارانی تورکی فاشیست به‌ده‌مامکی ئیسلامی هه‌لخه‌له‌تێنه‌ر‌ ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌لاتداری عوسمانی به‌ناوی ئیسلامی گوله‌ن ببوژێننه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی هێزی ئه‌مریکا و خاچپه‌ره‌ستانی توندڕه‌و له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌گه‌ر ئه‌ردوگان له‌ ڕووکه‌شدا دژی ئیسرائیل هه‌ندێک جار ده‌دوێت ، ئه‌مه‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ زۆر دووره‌ ، ئه‌وه‌ بۆ خاپاندنی خه‌لکی ساوێلکه‌یه‌. به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و تورکیا زۆر له‌وه‌ قوولتره‌ که‌ به‌چه‌ند ڕیکلامێک دێننه‌ زمان. تائیستاش په‌یوه‌ندی ئه‌ردوگان له‌گه‌ل کۆمه‌لی جوله‌که‌ی تورکی زۆر پته‌وه‌، و هه‌روه‌ها یارمه‌تی که‌ره‌سته‌ی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ تورکیا شاڕه‌گه‌ له‌ ناوچه‌. تورکیا ده‌یه‌ویت هاوپه‌یمانبێت له‌ گه‌ل جۆله‌که‌ دژی کۆماری ئیسلامی ئیران. ئه‌مانه‌ دین ده‌که‌نه‌ ئامراز له‌ خزمه‌ت سیاسه‌ت.
ده‌سه‌لاتدارانی تورک به‌یارمه‌تی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی بارزانی " مه‌سینه‌ هه‌لگر" دوایی تاله‌بانی "ده‌ستماچکه‌ر" له‌ بواری سیخوڕی و هاوکاری دژی هه‌ر جولانه‌وه‌یه‌کی ڕزگاریخوازی کوردن له‌ ناوچه‌دا. ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ تورکیا له‌م ڕێگایه‌وه‌ هه‌ولده‌دات بێ ئه‌وه‌ی خۆی زۆر زه‌ره‌مه‌ند بکات ئه‌و دوو زاته‌ خۆفرۆشه‌ به‌کار بێنن بۆ مه‌رامه‌ گه‌نیوه‌کایان‌ تا بگه‌ن به‌ ئه‌مانج. ئه‌و دوو بنه‌ماله‌ ته‌نیا بۆ جاشتی له‌دایک بوونه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ له‌ڕۆله‌ قاره‌مانه‌کانی کوردیان کوشتووه‌ بۆ پاره‌ و گیرفان، دوژمنانمان نیو ئه‌وه‌نده‌ زیانیان له‌ کورد نه‌داوه‌. ئه‌وه‌ته‌ ده‌بینین به‌ به‌ر چاو که‌ چۆن سه‌ره‌خۆشی له‌ دوژمنان ده‌که‌ن و سه‌رزه‌نشتی گریللا خۆڕاگر وقاره‌مانه‌کانمان ده‌که‌ن. چۆن به‌ ده‌ست و پێ له‌به‌رده‌م ئه‌ردوگان ده‌پاڕینه‌وه‌ که‌ بازرگانیان تێک نه‌چێت ، گوایه‌ ئه‌و بازرگانی یه‌ ده‌ستکه‌وتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی کورده‌ له‌ مێژوودا. ڕاسته‌ بۆ کاسانێکی خره‌فاو نه‌دی بدی وه‌ک ئه‌و چه‌مکه‌ پاره‌ لایان گرنگتره‌ له‌ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م میلله‌ته‌ ته‌نیا له‌ چوارچیوه‌ی هاوردنی که‌ره‌سته‌ی بێئه‌رزشی دوژمنان وبودجه‌ی 17% قه‌تیس کراوه‌وه‌ ده‌بینن ، وله‌دوایی به‌ناوی ئه‌زموون ده‌یفرۆشنه‌وه‌ به‌ڕووی ئه‌م گه‌له‌ نه‌گبه‌ته‌. ماوه‌یه‌که‌ ئه‌و دوو بنه‌ماله‌ خۆفرۆشه‌ کوردستانی باشووریان خستۆته‌ سه‌ر میلاکی تورکیا ، وسنوورێک له‌ نێوان تورکیا و کوردستانی باشوور نابینن ، هه‌روه‌ک له‌قسه‌کانی جه‌بار یاوه‌ر به‌رپرسی هیزی چه‌کداری هه‌رێم دیار ده‌که‌وێت. هه‌رجاره‌ تورکیا خۆی دان پێده‌نێت که‌ له‌شکری مه‌رزیان به‌زاندووه‌، یه‌کسه‌ر له‌ لایان جه‌بار یاوه‌ر حاشا ده‌کرێت. نۆکه‌رمانه‌ند هه‌ر فه‌رمایشێک تورکه‌کان بیانه‌وێت بۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ته‌نیا زیان بۆ په‌زه‌کان نه‌بێت "بازرگانی بمێنێت" وجاشیتی مسۆگه‌ر بیت. سه‌یری ڕه‌وشی که‌رکوک و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان بکه‌ن ، هه‌ر ڕۆژ به‌بیانوویه‌ک ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو خوی ده‌خزێنێته‌ ناو قوولایی هه‌رێمی کوردستان . کورد که‌ ڕۆژانێک ده‌یانتوانی به‌غدا بگرێت و به‌ڕێوه‌ ببات به‌لام له‌ سایه‌ی سه‌ری ئه‌و دوو کۆرفامه‌ خه‌ریکه‌ ببینه‌وه‌ به‌ عوسات .
له‌وانه‌یه‌ زۆر که‌س به‌یادی نه‌ێێت له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌و دوو بنه‌ ماله‌ ده‌که‌وتنه‌ به‌رایی له‌شکری پاسداران و شه‌ڕی برکورده‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیان ده‌کرد، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئسلامی ده‌میان چه‌وربکات. ئێستاکه‌ش هه‌ر ئه‌وانه‌ن به‌هه‌مان ئه‌قل و ڕه‌ووشت لێدوان ده‌ده‌ن بۆ له‌شکری داگیرکه‌ری تورک و بێشه‌رمانه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ له‌شکری داگیرکه‌ر ڕاده‌یێلن. جارێک بابزانین نێچێرڤان بارزانی چ به‌رپرسێتی هه‌یه‌ دوور له‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی خێلی بارزان . چ مافێکی هه‌یه‌ لیدوان ده‌دات له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ناوی خه‌لکی کوردستانی باشوور. دووه‌م مه‌سعود بارزانی نه‌خوێنده‌وار زانیمان به‌ ته‌زویر و ساخته‌چیتی خۆی کرده‌وه‌ به‌که‌له‌گا له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌، نا بێ بۆ قه‌یرانێکی ئه‌وتۆ پرس به‌ میلله‌ت بکات به‌ر له‌وه‌ی بڕشێته‌وه‌ ئه‌م لێدوانه‌ بدات؟ که‌واته‌ ئه‌و میلله‌ته‌ له‌ مه‌سعود به‌ده‌ر ئاقلی تیا نه‌ماوه‌ ده‌ربڕینی هه‌بێت؟
سه‌رکرده‌ی پارتی خێلی بارزان پێشمه‌رگه‌ به‌ مولکی خۆیان ده‌زانن ، و ده‌یانه‌وێت پێشمه‌رگه‌ به‌ مزاجی پارتی شه‌ڕ بکات، بۆ پاراستی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ ماله‌ی مه‌لا مسته‌فای قه‌ساب ، له‌گه‌ل ڕێزم بۆ پیشه‌ی قه‌سابه‌کان . که‌واته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌بری پارێزه‌ری نیشتمان و گه‌لی کوردستان بێت ، ده‌بێته‌ خزمه‌تکاری پارتی خێلی بارزان و بنه‌ ماله‌ی قه‌ساب و بۆ تورک خۆی بدات به‌ کوشتن و شه‌ڕی برایانی گریللا بکات. هه‌ی ئافه‌رین قه‌له‌م به‌ده‌ستان و کۆلکه‌ خوینده‌واران که‌ چاوپۆشی له‌و خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌ ده‌که‌ن که‌ بنه‌ ماله‌ی بارزانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تورکی فاشێست و بازرگانی خه‌ریکن شه‌ڕ هه‌لگیرسێنن و ڕۆله‌کانمان بده‌ن به‌ کوشتن بۆ دوژمنان.
ئه‌م سه‌رکرده‌ خاینانه‌ بۆ لیدوانیان نه‌بوو له‌ ئاست هۆڤیتی فرۆکه‌ جه‌نگی یه‌کانی تورک کاتێک‌ منال و خه‌لکی بێ چه‌کیان ده‌سووتاند له‌ بناری قه‌ندیل؟. بۆ لیدوانیان نه‌بوو کاتێک له‌شکری تورک ته‌رمی گریللا کانی ڕاده‌کێشا و فڕی ده‌دانه‌ به‌ر په‌یکه‌ری ئه‌تاتۆرک؟. ئه‌مه‌یه‌ دیموکراسی چاوه‌ڕوان کراو له‌ تورکیا؟. ئه‌مه‌یه‌ هه‌لویستی سه‌رکرده‌ کورده‌کان ؟.
http://www.youtube.com/watch?v=u0Mgb7fgqjM&feature=player_embedded


سه‌یر که‌ن له‌ لێدوانه‌که‌یدا ، نێچیرڤان بارزانی زۆر بێشه‌رمانه‌ چۆن هه‌موو جۆره‌ هاوکاری خۆی بۆ تورکه‌کان ده‌خاته‌ گه‌ڕ. ئه‌مه‌یه‌ نووینه‌ره‌کانمان و سه‌رۆ‌که‌ به‌ڕیبه‌رو ئاقله‌کانمان. با به‌ تێکڕایی بلێین ده‌ک داوه‌شێی سه‌رۆک !!. ئه‌ی خوا ده‌کات لوله‌ی تفنگه‌کانی پیشمه‌رگه‌ ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و سینگی خاینان و کوردفرۆشان ده‌ بێت نه‌ک بۆ سینگی براکوژی.

ده‌سه‌لاتی دوو بنه‌ ماله‌ی مافیا و کورد فرۆش دریخیان نه‌کردووه‌ و نایشیکه‌ن بۆ زینده‌ به‌چالکردنی مافی چاره‌نووسی کورد و پیلان داڕشتن له‌گه‌ل دوژمنان بۆ چه‌واشه‌کردنی گه‌لی کورد جا‌ری به‌ناوی ماده‌ی 140 و جاری به‌ناوی دابه‌زاندندی ئالای کوردستان له‌ خانه‌قین . ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕێگرتنه‌ له‌ خه‌لک بۆ باسکردنی پرسه‌ سه‌ره‌کی یه‌کان و خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ رق و داخوازی میلله‌ت، و هه‌روه‌ها به‌ به‌رده‌وام بوونیان له‌تالانکردن و دزی له‌و میلله‌ته‌ ڕه‌شو ڕووته‌ . ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن سه‌رکرده‌ی کوردن پیشه‌کی وه‌رن بۆ باسی جینوساید ناخرێته‌ به‌رنامه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی؟ بۆ باسی ریفراندۆم و ڕاپرسی ناکرێت له‌ ناو خه‌لک بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون؟ بۆ مسته‌شاره‌کان نادرێنه‌ ده‌ست دادگای تاوان ؟بۆ ده‌سه‌لاتی حیزب جیا ناکرێته‌وه‌ له‌ دامه‌زراوه‌کان ، بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ناوه‌ڕوژێنن و ناگه‌یینه‌ شه‌قامی ئه‌روپا و ئه‌مریکا ؟.
له‌ دوای ئه‌م لیدوانانه‌ی نێچیرڤان و مه‌سعود ی نه‌ساب (دز) کوری قه‌ساب بێ ئه‌وه‌ی پرسێک به‌ په‌رله‌مانی کارتۆنی بکات وبێ وه‌رگرتنی ڕای گه‌لی کورد له‌سه‌ر هه‌بوونی پکک له‌ سه‌رخاکی نیشتمانی دایک ، ده‌بێ یه‌که‌م جار پرسیار ئاراسته‌ی خۆمان بکه‌ین ، کورد وه‌ک گه‌لێکی بنده‌سته‌ هه‌لوێستی چیه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانه‌ که‌ تورک وسه‌رکرده‌ کورده‌کان خه‌ریکن داده‌ڕێژن دژ به‌کورد ؟ کورد چ ماوه‌ له‌ده‌ستی نه‌دابێت له‌ژێر سایه‌ی دوو بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی نه‌ته‌وه‌ فرۆش ؟ ڕاسته‌وخۆ لێره‌ش دیسان ئه‌وه‌مان بۆ دێته‌ ده‌سه‌لماندن که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌لاری ڕه‌فتاری کردووه و لێدوان ده‌دات به‌پێچه‌وانه‌ی یاساو ڕێسا ی خۆی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریه‌وه‌ زاڵه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و‌ متمانه‌ی میلله‌ت پێی به‌خشیوه‌ وه‌ک " سه‌رۆک و نوێنه‌ری " ڕاسپارده‌ی ئه‌و خه‌لکه‌ پوچه‌ل ده‌بێته‌وه‌. جه‌ماوه‌ری کوردستانی باشوور ئیستا مافی خۆیانه‌ شانبه‌شان له‌گه‌ل ڕۆله‌ پێشمه‌رگه‌ بوێره‌کانی له‌ کوردستانی باشوور ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕیوه‌ بردن دروست بکه‌ن و بیپارێزن، وئه‌رزش بۆ ئه‌و یاسایه‌ دانه‌نێن که‌ پارتی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ری وه‌یه‌ قۆرخه‌ تا ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی عادیلانه‌ لێپێچینه‌‌وه‌ له‌و دوو به‌رپرسه‌ ده‌کات و سزایان ده‌دات ، ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ پێویسته‌ پۆزش له‌ خه‌لکی کوردستان بخوازن له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ ناشایسته‌ و خیانه‌ت کاری یه‌ ی به‌ناوی نوێنه‌ر و سه‌رۆکی کوردستانی باشوور دایان ، بۆ دڵدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی تورکی شه‌ڕفرۆش له‌ کوژرانی سربازه‌کانیان که‌ هیچ په‌یوه‌ندێ یه‌کی به‌هه‌رێمی کوردستانی باشووره‌وه‌ نییه‌، ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ناو تورکیا کوژراون.
بۆ ده‌بێ کوردستانی باشوور بخرێته‌ ناو لاکێشه‌که‌ و ببێت به‌ لایه‌نگر و سووته‌می بۆ تورک؟. و ئه‌گه‌ر لایه‌نگری یه‌ ، ئه‌وه‌ تورک ده‌سه‌لاتداره‌ له‌ تورکیا، پکک داوای مافی خۆی ده‌کات. هه‌ر به‌و پێ یه‌ش بارزانی و تاله‌بانی شانزده‌ سال بنکه‌یان هه‌بوو له‌ ئێران و سوریا و هێڕشیان ده‌کرده‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌ک. ئێستاش کردویانه‌ به‌ رێباز و مێژوو شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک به‌ناو پێشمه‌رگه‌ی حیزب و قه‌له‌م به‌ده‌ستان بڕوایان به‌وه‌ ماوه‌‌ ته‌نیا ئه‌و دوو بنه‌ماله‌ کۆلکه‌ خۆفرۆشه‌ ئالترناتیڤن، و چاره‌نووسی کورد به‌وانه‌وه‌ گرێدراو ده‌بینن ، ده‌بێ بڕواش به‌وه‌ بکه‌ن که‌ ئه‌تاتورک و ڕه‌زا شاو سه‌ددامی گۆڕ به‌گۆڕ تاوانبار نه‌بوونه‌ له‌ ڕشتنی خوێنی کورد ، ئه‌وانیش ئه‌رزشێکیان به‌ کورد داناوه‌ که‌ کورد وه‌ک نۆکه‌ر و کۆله‌ له‌ ژێر سایه‌ی شمشییریان بژیت.

د. بورهان زه‌نکنه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە