وەڵامێك / بۆ هەرێم بنگردى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (ڕانیە)
Friday, 20/07/2012, 12:00
دەڵێ كورد بدوێنە شەرحى حاڵى خۆى دەكات ، حاڵى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەو نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكانى بۆیە بەم ڕۆژە ڕەشەو بەم حاڵە گەیشتووە لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆ (كوردستانپۆست و خوێنەرەكانى) منداڵێك دێت و دەڵێ من بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەم و بەخۆى ناوەستێت دەڵێت (پێش ئەوەى من پۆستى بەڕێوبەرى گشتى وەربگرم) ئەمەیە حەقیقەت و ڕاستى ڕووداوەكان و بێ سەروبەرى ئەم بەڕێوبەرایەتیە لەوەدایە ئەم بەڕێزە چۆن بەكون فەیەكونێك بەقبوڵ خاسى تایبەت دامەزرا ئێستاش بەهەمان شێوە بۆتە هەموو شتێك لەناو بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین ئەوەتا خۆى دانى بەڕاستیەكان داناوە چۆن ڕۆژانە لەجیاتى مامى هەڵسوكەوتى بەڕێوبەرى گشتى دەكات ئاواش لەجیاتى مامى بەسیفەتى ڕەسمى بەڕێوبەرى گشتى وەڵام دەداتەوە ، واتا مامى بەڕێوبەرى گشتیە بەوەكالەت ئەمیش بەڕێوبەرى گشتیە بەڕەسمى ،چۆن لێپسراوى یاسایى وەڵامى تەزویرى بۆ كوردستانپۆست نارد دوایى ئاشكرا بوو لەوە دەچێت ئەمەش هەر وابێت ئەگینا چۆن ئەو هەڵە ئیداریە گەورەیە دەكات و بەسیفەتى بەڕێوبەرى گشتى وەڵام دەداتەوە ؟ بۆ لەجیاتى ئەو وەڵام دەداتەوە ؟ بۆ كارمەندى تەندروستى كاتێك دێتە بەڕێوبەرایەتى گوێیى لێ ناگرن و دەڵێن دوایى لەگەڵ بەڕێوبەرو بەڕێوبەرى كارگێڕیەكتان قسە دەكەین ؟ ئەى بۆ خۆیان وانیە ؟ یان هەموو شتێك بۆ خۆیان ڕەوایە ؟ بۆ بەڕێوبەرى گشتى خۆى وەڵام ناداتەوە ؟ بە چ ئەمرو فەرمانێكى وەزارى كاك هەرێم سیفەتى ئەوەى وەرگرتووە بەناوو پلەى بەڕێوبەرى گشتى وەڵام بداتەوە ئەى زەماتەت چیە ڕۆژانە هەر بەو ناو پلەیە دەیان كارى تەزویرو ئیختیلاس ناكات لەناو بەڕێوبەرایەتى و نووسراو وەسڵى تەزیر ئیمزا ناكات ؟ یان وڵات و حكومەتى فەنتەڵۆسەو مایەیى نیگەرانى نیەو لەوەش خراپتر هەیە .
گەورەترین كێشەو گرفتى دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى ئەو سنورە لەگەڵ ئەم منداڵەیە كەڕۆژانە لەجیاتى مامى ئیمزاى پڕۆژەو وەسڵ و هەموو شتێك دەكات و بەشێوازو قسەى ناشیرین لەنوسینگەى بەڕێوبەرى گشتى هاوڵاتیان بەڕێ دەكات و وەڵامى فەرمانبەران دەداتەوە .
من لێرەوە داواكارم لەبەڕێز وەزیرى تەندروستى ، لەسەرۆكى ئیدارەى ڕاپەڕین ، لەقائیمقامى ڕانیە ، لە داواكارى گشتى لێكۆڵینەوە بكەن و بۆ هەموو لایەكى ڕوون بكەنەوە كێ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەیە كاك هەرێم بنگردى یان دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ ؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست