کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن كامیان ڕاست ئەكەن !!

Sunday, 03/02/2013, 12:00





دواى یەك دانیشتنى سەرۆكى هەرێم و سەركردەكانى ئۆ پۆزسیۆن لەگەڵ یەكدا بۆماوەیەكى كەم یەكسەر لێدوانەكان سەدو هەشتا پلە پێچەوانەبوونەوە ئەوەى سەیرە ئەوەیە لەم لێدوانانەدا ئەكەوینەگومانەوە كە ئایا بۆلەماوەیەكى كەمى كورتدا ئەم ووڵاتە واگۆڕائەو ئۆپۆزسیۆنەى كە پێى وابوو ئەم حكومەت و حیزبەدەسەڵاتدارانە تابینە قاقایان غەرقى گەندەڵى بووە وەهیچ هیواى بەچاكسازى نەمابوو كەزۆرجار ئەوترا تەنها كات كوشتنەو خۆڵ كردنە چاوى خە ڵكیە چونكە بۆ چونەكان وابوو كە ئەم حكومەت و دەسەڵاتەسیاسیە هەموو جومگەكانى توشى شەلەل و ئیفلیجى بووە وەئیرادەو ئیدارەى چاكسازى نیەو بۆى ناكرێت بەڵام لەكەسى یەكەمى ئەم ئۆپۆزسیۆنەوە بە بەرپرسى یەكەمى ئەم دەسەڵاتە ئەوترێت تۆ كەسێكى ئەمینیت ئەى ئەگەروایە ئەمەت لەچى و ئەوەت لەچى ئایا ئەمە گاڵتەكرتن نیە بە هەستى یەكە بەیەكەى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە خۆئێوە ماوەى چەند ساڵیێكە هاوارئەكەن كە ئەى گۆڕین بەڵام وابزانم ڕاست دەرچوو وەشەكانتا ن گۆڕى لە قۆرخ كارو گەندەڵەوە بۆ پیاو باش كەم وێنە ئایا ئەمە هەموومان توشى شۆك ناكات وە هەروەها ئەو دەسەڵاتەى كە پێى وابوو ئەو ئۆیۆزسیۆنەى كەدژى ئەزموونى حوكمڕانیە كەم وێنەكەى كوردیە لەمێژوى دنیادا كاربۆ تێكدانى ئاسایشى نەتەوەیى ئەكات و دژى بەرژەوەندیەكانى گەل و ووڵاتە و ئەجێنداى دوژمنان و دەرەكى جێ بەجێ ئەكات و بەباى ووڵاتانى ترشەن ئەكات بۆ ئێستا هێڵى سورتانیە بۆ هیچ شتێك ئایا تۆ بڵێى لەماوەى شەو ڕوژێكدا ئەم ووڵاتە وەك هاوەڵانى ئەشكەوتى لێ هاتبێ (أێحاب والكهف) دنیاو خەڵكەكەشى وە كاربەدەستانیشى گۆڕابن و ئێمە بە خۆمان نەزانیبێ یاخوا وابێ بەڵام كورد وتەنى وتویانە لەشەڕیشدابەشى ئاشتى بهێڵەرەوە بەڵام من تێ ناگەم لەم لێدوان و هەڵوێستە سەیرو سەمەرانەى هەردوولادا واتە ئۆ پۆزسیۆن و دەسەڵات لەگەڵ ئەوەى كەهەرگیز ڕەش بین نیم وە ئەو كەسانەشم خۆش ناوێت كە ڕەش بینن بەڵام دڵنیام كە ئەم دانیشتنانەش وەك دەیان دانیشتنەكانى ترى لێ دێت دواجار هەرلایەو گۆرانى بەبالاى یارى خۆیدا ئەڵێت ئەبینن كە ئەو ئۆپۆزسیۆنە عەیارە بیست و چوارەى جاران چۆن دەسەڵات تۆمەتبارئەكات بەوەى كەبەڵێنەكانى جێ بەجێ ناكات وە جارێكى تر بەشەقام هاووڵاتیان ئەڵێت لەبەر بەرژەوەندیەباڵاكانى گەل و ووڵات و هاووڵاتیان ئامادەنەبووین سازش لەسەرداواڕەواكانى هاووڵاتیان بكەین بۆیە گفتۆگۆكان پەكى كەوت و كۆتاى بەدانیشتنەكان هات وەهەروەها بە دەسەڵاتدارانیش ئەڵێن ئەم دەسەڵاتە بەهیچ ڕازى نابێ یەكەم ڕۆژ ئەیان ووت هێڵى سورمانیە بۆچاكسازى بەڵام ئێستا مەرجیان هەیە ئەڵێن ئەبێت ئۆپۆزسیۆن بە شدارى دەسەڵات بكات بۆئەوەى دواجار متمانەى شەقام بەلایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن لاوازبێت وەببنە شەریكى ئەو گەندەڵى و كەموكوڕیانەى كەچەندان ساڵ ومانگە بانگەشەى بۆئەكەن ئایا بۆ هەروا بەزوى مەرجتان دانا بۆ بێ مەرجیەكەتان ئەگەر ئەتانەوێ چاكسازى بكەن وە كارەكانتان بۆ بەرژەوەندى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە بەبێ جیاوازى خۆلایەنە ئۆ پۆزسیۆنەكانیش هاووڵاتى ئەم هەرێمەن لەووڵاتانى ترەوە هاوردەنەكراون ئەگەر مەبەستان چاكسازى بێت ئەوە دڵنیابن پێش هەمووشتێك و كەسێك لایەنێك لەبەرژەوەندى و جوانكردنى ئەزمووى حوكمڕانى هەرێمەكەو خۆتان دایە وە ئایندەش وەڵامى هەموان ئەداتەوە وە ئەو كات ئەتوانین بۆهەموو ڕوداوەكان پێویستە وەك خۆى مامەڵەى لەگەڵدا بكەین وەهەروەها ئەبینین كە چۆن ئەو دەسەڵاتدارانەى كە ئەڵێن پێویستیمان بەیەك خستنى ناوماڵى كورد هەیە وە كوردستان و عێراق و ناوچەكەش بەبارو دۆخێكى مەترسیداردا ئەڕوات پێویستە هەموومان دەرك بەمەترسى قۆناغەكە بكەین ئەوە ئێمە ئامادەین گوى َ لە ئۆ پۆ زسیۆن بگرین بەڵام لەكوێى دنیا بینیوتانە و بیستوتانە دەسەڵات پڕۆژەى ئۆپۆزسیۆن و نەیارەكانى جێ بەجێ بكات بۆیە دواجار ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات هەریەكەیان ئەوى تریان تۆمەتبارئەكات بەوەى لەبەرژەوەندى گەل و نیشتمان كارناكات و بەڵكو هەمووكارو بەرنامەیان بۆ بەرژەوەندى حیزبایەتى و خۆیانە بۆیە ئەم دانیشتن و كۆبونەوانەش هەربێ ئەنجام ئەبن وە هیچ بەرهەمێكیان نابێت چونكە دەسەڵات ئەگەر نێتى چاكسازیشى هەبێت ناى كات لەبەرئەوەى كە ئۆپۆزسیۆن پاكێجى پێشكەش كردووە چونكە هەموومان ئەو ڕاستیە ئەزانین كەجارى پێشوو ئۆپۆزسیۆن پڕۆژەى پێشكەش بەدەسەڵات و حیزبە دەسەڵاتدارەكان كرد ئەو كاتە حیزبە دەسەڵاتدارەكانیش پڕۆژەیان پێشكەش كرد كەئەمە سەیرو سەمەرەبووچونكە ئەكرێ ئۆپۆزسیۆن پڕۆژە داواكارى و داخوازى پێشكەش بەدەسەڵات بكات بەڵام ئایا دەسەڵات پڕۆژەپێشكەش بەكێ بكات بۆجێ بەجێ كردنى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە