کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەو راپەڕینێكى سەرتاسەرى

Wednesday, 31/10/2012, 12:00


بۆ پیشتگیریكردنى مانگرتوانى زیندانەكان، لە زۆربەى شارەكانى باكورى كوردستاندا خەڵك رژاونەتە سەرشەقامەكان و سەرهەڵدان و خۆپیشاندان خەریكى فراوان بوون و تەشەنەكردنە، بەردەوام بوون و فراوان بوونى بازنەى خۆپیشاندانەكان، دەبێتە سۆنگەى هێنانەكایەى قۆناغێكى نوێ لەخەباتى مەدەنیانەى كوردو شەڕەكانیش لەبەرژەوەندى كورد یەكلایى دەكاتەوە، بۆیە پێویستە بەهەموو شێوەیەك، لە لایەن كوردانى هەموو پارچەكانى كوردستان، پشتگیرى براو تێكۆشەرانى كورد بكەن لە باكوور ، لەم قۆناغە هەستیارەدا، كارێكى پڕ شەرمەزارییە ئەوان لە گۆڕەپانى خەباتدا بە تەنیا بهێڵرێنەوە، بۆیە دەبێت هەمووان پشتگیرى خۆمان بۆ رۆڵەكانى باكوور رابگەیەنین و مانگرتنى گشتى و خۆپیشاندانى سەرتاسەرى دژى رەفتارە فاشیستەكانى تورك رابگەیەنرێت و كار بۆ ئازادى زیندانیان و ئازادى هەموو كوردستان بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە