قومارکه‌ر که دۆڕاندی هانا بۆ "هینی"ی ده‌بات
Monday, 12/07/2010, 12:00
سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته بریتییه له په‌ندێکی کوردی ، به‌و واتایه دێت که (شتێکی به به‌ها له ده‌ست ده‌ده‌یت و فه‌رامۆشی ده‌که‌یت به‌ڵام په‌له‌قاژه ده‌که‌یت بۆ شتێکی دیکه و فه‌رامۆشکراو و بێ په‌یوه‌ست تاوه‌کو دڵی خۆتی پێخۆش بکه‌یت) . ئه‌م په‌نده کوردییه هه‌م پڕ به پێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستانه و هه‌م ئاواتی لایه‌نه ئۆردوگانشین و له مه‌یدان بهدهرهکانیشه .
هه‌رچی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتییه به جۆرێک ئاوێته‌ی داگیرکهرپهرستی بوون که هه‌موو داواکارییه‌کانی داگیرکه‌ران به‌زیاده‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و خۆشیان بکه‌نه بڕیارده‌ر له‌سه‌ر لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان و داخوازیه‌کانیان به‌وان جێبه‌جێ بکه‌ن ، له به‌رامبه‌ر ئه‌م داخوازیانهشدا بڕه پاره‌یه‌ک وه‌کو مووچه‌ی مانگانه بۆ به‌رپرسه‌کانیان ببڕنه‌وه و به حوکمی ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ش به جۆرێک بێده‌نگیان بکه‌ن که بۆ هه‌ر فه‌رمانێک نقه‌یان نه‌یه‌ت .
ئه‌م بڕه مووچه‌یه‌ش هێنده خوێن شیرینه له‌لای به‌رپرسانی ئۆردۆگانشینهکان که هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی یه‌کێتی و پارتی هه‌ر به باشه پێناسه بکه‌ن . کاتێک یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا ده‌کرێته‌وه هه‌ر باشه‌یه ، کاتێک پۆسته‌ری شه‌هیده پێشه‌نگه‌کانی پژاک (فه‌رزاد و شیرین و عه‌لی و فه‌رهاد) ده‌دڕێنن هه‌ر بێده‌نگییه ، کاتێک له ئۆردوگا ده‌کرێن و پاشان ده‌خه‌سێنرێن و دوای خه‌ساندنیش له هاوسه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان نهبانیان ده‌که‌ن هه‌ر بێده‌نگن ، کاتێک باشوور ده‌کرێته بازاڕی ساخکردنه‌وه‌ی کاڵا به‌سه‌رچووه‌کانی ئێران و ئارامترین جێگه‌ش بۆ ئیتڵاعات ئه‌م ئۆردوگانشینانه هه‌ر بێده‌نگن ، کاتێک سه‌دان کادریان تیرۆر ده‌کرێت و ماڵی له کۆنکرێت بنیادنراویان تێکده‌درێت هه‌ر بێده‌نگن .
خودا هه‌ڵناگرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م بێده‌نگی و نقه نهکردنهشدا ئاوڕی به‌خێر له‌م لایه‌نانه ده‌درێته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رانی یه‌کێتی - پارتییه‌وه و له‌جیاتی ماڵی کۆنکرێتی ماڵێکی له سه‌هۆڵ دروستکراویان بۆ ئاماده ده‌که‌ن له قرچه‌قرچی گه‌رمای هاویندا ، واته له‌لایه‌که‌وه هه‌موو کادره تێکۆشه‌ره‌کانیان تیرۆرکردن و سه‌رکرده‌کانیشیان ده‌سته‌مۆی کۆماری ئیسلامی ئێران کردن که‌چی له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌عس ئاسا سه‌ختترین بڕیار له دژی ئه‌و کورده ڕۆژهه‌ڵاتیانه ده‌گرن که ملیان له چه‌قۆی ده‌مه‌زه‌ردی ئاخونده‌کان ڕزگار کردووه ، واته ئه‌گه‌رهه‌ر کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاواره‌ی باشوور ببێت ئه‌وا یان ده‌بێت خۆی له‌لای لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان ناونووس بکات یاخود له باشووردا په‌سه‌ند ناکرێت و ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێته‌وه . ئه‌مه له کاتێکدایه که باشووری کوردستان کراوه‌ته په‌ناگای هه‌رچی به‌عسی و ئهنفالکهرهکانه . ئه‌ی تۆ بڵێی کازمی قومی و ته‌واوی ئه‌و ئیتڵاعاتانهش که له باشووری کوردستاندان له‌لای ئۆردوگانشینه‌کان ناونووس کرابن ؟
له کاتێکدا له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان به‌ته‌واوه‌تی که‌وتوونه‌ته خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و هه‌موو داخوازییه‌کی ئه‌و ڕژێمه نه‌گریسه‌ش جێبه‌جێ ده‌که‌ن ، واته فشارهێنان بۆ کورده ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه که گومانی ئیتڵاعات بوون یاخود به‌کرێگیراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر بێت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا نه‌ک هه‌ر فشاری بۆ نایه‌ت به‌ڵکو زۆر کارئاسانیشی بۆ ده‌کرێت و دهشپارێزرێت ، بڕوانه ئه‌م لینکانه :-
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=46&Besh=Hewal&Cor=4
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4a4ee0e7 به‌ڵام فشارهێنانهکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م دوو هۆکاره‌ی خواره‌وه :-
1-بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه ئاواره‌یه ناچار بکه‌ن که خۆی گرێبدات به یه‌کێک له لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانهوه و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ بکه‌وێته‌وه خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران . چونکه لایه‌نه له مه‌یدان به‌ده‌ره‌کان به حوکمی ئۆردوگانشینیان ته‌واو که‌وتوونه‌ته ژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و ته‌نانه‌ت ئیتڵاعات ده‌ستێکی هێجگار باڵاشی هه‌یه له نێویاندا . بڕوانه ئه‌م لینکانه :-
http://www.peshmergekan.eu/teror/etlaat_le_kurdistan-1_12-17.pdf
http://www.peshmergekan.eu/teror/etlaat_le_kurdistan_2_16-20.pdf
2- یاخود ڕێگه خۆش بکه‌ن بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی که‌سه ئاواره‌که به کۆماری ئیسلامی ئێران . واته ئه‌گه‌ر که‌سه‌که ئاماده نه‌بوو له ڕێگه‌ی لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانهوه بکه‌وێته خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌وا به به‌هانه‌ی نه‌بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه و نه‌بوونی پشتگیری حیزبی ڕاده‌ستی ڕژێمی ئاخونده‌کانی بکه‌نه‌وه .
هه‌رچی لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانیشه ئه‌وا گه‌وره‌ترین به‌هایان له ده‌ست داوه که ئه‌و به‌هایه‌ش نه‌ته‌وه چهوساوهکهمانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، واته له‌لایه‌که‌وه میلله‌تیان داوه‌ته ده‌ستی چاره‌نووس و فه‌رامۆشیان کردووه بۆ کۆماری ئیسلامی دڕنده ، که‌چی له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه جێبه‌جێکه‌ری ئه‌م بڕیاره شهرمهزارییهن له‌گه‌ڵ سه‌رانی باشووری وڵات‌دا . که به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره یه‌کێکه له ویسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
پێویسته لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان زۆر به شه‌فافی ڕوونی بکه‌نه‌وه که چ په‌یوه‌ندییه‌کی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه ، که به‌م شێوه‌یه بوونه‌ته جێبه‌جێکه‌ری ئه‌م ویسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانن !!!
بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.helwist.com/Nuseran/0%20%20Helwist/2010/7/4%20%20namey%20krawe.htm
http://www.helwist.com/Nuseran/Sherrku%20Cehani/2010/27%206%20%20chalakani%20rojhelat.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست