بانگەوازى گروپى راپەرین (سەركەوتنى مانگرتنى سەرتاسەرى)
Sunday, 24/04/2011, 12:00
سلاو لە جەماوەرى بەشەرەفى راپەریوى كوردستان
ئەمرۆ خوێندكاران و مامۆستایان وفەرمانبەرانى كوردستان سەلماندیان كە لە ژێر نەعرەو دەنگى زولالى لاوان رۆلەكانى ئەم كوردستانە دەسەلاتەكەى بنەمالە ستەمكارەكانى كوردستانیان هێناوەتە لەرزین و توشى شۆك هاتوون و كوچەو كۆلانەكانى سلێمانى وگەرمیان و شارەكانى كوردستانیان لێبۆتە سەراى ئازادى وەك سەگى هاریان لێهاتووە نازانن پەلامارى چ لایەك بدەن .
بۆیە داوا لە خەلكى بەشەرەفى كوردستان دەكەین بەتایبەتى كاسبكاران وپیشەوەران و دوكاندارەكان وشۆفێران و ئەو بەرێوەبەرى قوتابخانانەى كە لەم دەسەلاتە ئەترسن بەشدارى مانگرتنى سەرتاسەرى بكەن و ئیتر با رێگە نەدرێت كە كەرامەتى ئەم میللەتە بخرێتە ژێر پۆستال و زەبرى تفەنگەوە وە دەسەلاتێك هەموو پێناسەى بۆ ئازادى ئەوە بێت تانك و دەبابە بجولێنێت لە دژى هاونیشتمانى خۆى ئیتر چ ویژدانێك ئەم دیمەنە تراژیدیایە قبول دەكات ..!!!!ئەوەتا خوێندكاران ومامۆستایان ئەمرۆگەورەترین مەتارێزى شەرەفیان لەبەرامبەر دەبابە و سوپاى كەتیبەكانى تالەبانى و بارزانى دروست كرد ,
بۆیە داواكارین بەردەوام بن لە مانگرتن بە تایبەتى زانكۆكان و قوتابخانەكان وە تكامان وایە هەركەسێك رێگرى لەم مانگرتنە بكات مێژوو نەفرەتى لێدەكات .جا بادەسەلات جورئەتى ئەوە بكات چەك بەكاربهێنێت .
بۆیە بانگەواز دەكەین كە هەر بەردەوام بن لە مانگرتنى ئاشتیانە تا دەسەلات شكستى خۆى رادەگەیەنێت وە ئەگەر مل نەدات ئەوە كوردستانیان لێدەكەین بە گۆرستان .با چاك بزانن بوركانى میللەت نەتەقیوەتەوە . دلنیاتان دەكەین بەسەدەها ئەفسەرو پێشمەرگەى سەربەرز وبەشەرەف بەلێن وپەیمانیان داوە كە رووبەروى میللەت نابنەوە و بگرە لە ریزى جەماوە بەرگرى لە میللەت دەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست