کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شکاندنی که‌سایه‌تییه‌کانی ناو گۆڕان له‌ ئه‌ستۆی کێدایه‌؟

Sunday, 17/01/2010, 12:00


(فڵان ده‌زگای زانیارییه‌)، (ئه‌وی دی ده‌زگای پارا‌ستنه‌‌)، فیسار که‌س(شێته‌) ، یه‌کێکی دی(قومارچییه‌)، یه‌کێکی دی(به‌دڕه‌وشته‌) ، یه‌کێکی دی(خه‌ڵك کۆ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌چێته‌وه‌ ناو حیزبێکی دی) ، یه‌کێکی دی(به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵکدا ده‌بێته‌ به‌رپرس)، (فڵان ژن ڕه‌وشتی خراپه‌) ، (فڵان که‌س ده‌رکراوه‌ له‌گۆڕان) ، (فڵانی تر وازی هێناوه‌ و گۆڕان نییه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ مه‌که‌ن) ، ئه‌وانی دی(چی و چین، هیچیان هیچ نین.....). درۆ ده‌که‌ن دوایی ده‌ڵێن وامان نه‌وتوه‌ ، بۆیان ده‌سه‌لمێنی ده‌ڵێن ئاخر سیاسه‌ته‌ . ئه‌مانه‌ و چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی ناشیرینی دی له‌م شێوانه‌ بۆ شکاندنی که‌سایه‌تییه‌کانی ناو گۆڕان له‌ ئه‌ستۆی کێدایه‌؟
له‌ئه‌رستۆوه‌ ده‌ست پێده‌که‌م: مرۆڤ تاکه‌ گیانداره‌ که‌ شه‌رم ده‌کات. هه‌ر ئه‌و شه‌رمه‌ وا ده‌کات که‌ کاری شه‌رمه‌زاری درووست بێت.
ئه‌و هێرشه‌ شه‌رمه‌زارییانه‌ی که‌ هه‌ندێك له‌ناو گۆڕانه‌وه‌ و له‌به‌ریتانیاوه‌ ده‌یکه‌نه‌ سه‌ر چالاکوانانی گۆڕان له‌ شکاندنی که‌سایه‌تییاندا شه‌رمه‌زارییه‌، هه‌ر ئه‌وانیشن شه‌رمۆکانه‌ له‌ درزێکدا له‌پڕ ده‌بنه‌ نوێنه‌ر یان به‌رپرس و خۆیان ده‌که‌نه‌ موحه‌مه‌دی مه‌هدی و وه‌ك فریشته‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت له‌ به‌رگه‌ مۆره‌که‌ی گۆڕاندا به‌هۆی ئه‌و دیارده‌ قێزه‌ونه‌ی شکاندنی که‌سێتییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌گیری بهێنن ده‌نا خۆیان له‌ تێفکریندا زۆر کاڵ و کرچن .‌
ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بوونه‌ گه‌ڕیده‌ و کون به‌کون به‌دووای که‌له‌به‌رێکدا ده‌گه‌ڕان، تاکو بتوانن بێکه‌فائه‌تی خۆیان به‌چاوبه‌ستیکردن له‌ که‌فائه‌تێکدا ده‌ربخه‌ن. فه‌وزایه‌کیان له‌ناو گۆڕاندا درووست کرد مه‌گه‌ر ته‌نها خۆیان بتوانن سه‌ری لێ ده‌ربکه‌ن. که‌س نه‌ما له‌که‌سێتی نه‌ده‌ن. که‌س نه‌ما دێڕێکی قێزه‌ونی نه‌خه‌نه‌ پاڵ. که‌سی باش نه‌ما که‌سێتی نه‌شکێنن. به‌مه‌ش ته‌واوی خه‌ڵکیان له‌گۆڕان دوورخسته‌وه‌ و خۆیان قیت و قۆز مانه‌وه‌. پاش ئه‌وه‌ش ده‌ستیان کرد به‌ ستایشکردنی سه‌رکرده‌کانی گۆڕان بۆ خۆ لێنزیککردنه‌وه‌یان چه‌ندین هه‌ڵبه‌ست و شانامه‌یان به‌باڵایاندا هه‌ڵدا. وه‌کو چۆن پێش ئه‌و ماوه‌ که‌مه‌ ئه‌م ئه‌زمونی هه‌ڵبه‌ست و شانامه‌ نوسینه‌یان کردبووه‌ خزمه‌تی پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ عه‌قڵێکی لاته‌وه‌ له‌ به‌رده‌میانا له‌سه‌ر یه‌ک قاچ سه‌مایان ده‌کرد .
ئه‌مانه‌ له‌ژێر سێبه‌ری باڵای جوانی گۆڕان و کۆته‌ره‌ی ڕزیوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن. به‌ یه‌ك ڕه‌وشتی به‌دی نه‌گۆڕ له‌که‌لتوری حیزبه‌ خێڵه‌کییه‌کانه‌وه‌، به‌سوود وه‌رگرتنیشیان له‌ عه‌قڵی نوێ ی گۆڕان هه‌ر نه‌گۆڕان. به‌رده‌وامن له‌په‌لاماردان تاك بن یان به‌کۆ هه‌ر ناگۆڕێن مه‌حاڵیشه‌ بگۆڕێن. ئه‌مانه‌ تۆپه‌ڵێك چڵکن به‌سه‌ر تیرۆژی گۆڕانه‌وه‌. ده‌یانه‌وێت گۆڕان به‌خۆیانه‌وه‌ لێڵ و تاریک بکه‌ن.
مه‌گه‌ر گۆڕانخوازانی به‌ریتانیا بزانن که‌ ئه‌م تۆپه‌ڵه‌ به‌و ده‌سته‌گه‌ریه‌ی که‌ ده‌سته‌به‌ریان کرد چه‌نده‌ ئه‌و گۆڕانه‌ جوانه‌یان ته‌ڵخ کرد ، چه‌ند ‌ ئازاری ئیحساسه‌کانیان دا . ئه‌و ده‌مه‌ی بونه‌ گۆڕان له‌سه‌ر چونه‌ سه‌رمه‌سره‌حێک پێش وه‌خت چه‌ندین شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد دوایی به‌شه‌رتێکی منداڵانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک پێک ده‌هاتنه‌وه‌ ، له‌سه‌ر وێنه‌گرتن بۆ ئه‌وه‌ی کامیان باشتر ده‌ربکه‌وێت بۆ جارێکی تر به‌شه‌ڕ ده‌هاتنه‌وه لمۆزیان ده‌کرد ، له‌سه‌ر ناوزڕاندن و ته‌وهین کردن به‌یه‌کێکی چاکتر له‌ خۆیان ئه‌مجاره‌ش پێک ده‌هاتنه‌وه‌‌ .... هه‌ر به‌م کارانه‌یان مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردیان به‌ چه‌قه‌نه‌یه‌ک ته‌سلیم به‌ حزب کرد ، له‌م دواییانه‌شدا ته‌نها کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی مابوو به‌هاوکاری پارتی و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی یه‌کگرتوش ئه‌ویشیان به‌ده‌ردی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری برد ، ته‌سلیمیان کرد ، بۆیه‌ خه‌ڵکی وای بۆده‌چێت که‌ گۆڕانیش ته‌سلیم بکه‌ن ... من وه‌ک خودی خۆم وای بۆ ده‌چم له‌سه‌دا سه‌د ده‌توانن . به‌ڵام لێره‌دا ده‌یوه‌ستێنم تا ڕۆژی حه‌شری سیڤیه‌کانیان ....!
به‌وهیوایه‌ی که‌س گۆڕان له‌ به‌رده‌بازی ئه‌مانه‌وه‌ نه‌ڕوانێ نه‌تۆرێ له‌ که‌سه‌ جوانه‌کانی گۆڕانی حه‌قیقی خۆیه‌وه‌ ببینرێ چونکه‌ ئه‌وه‌ی بتۆرێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌دایه‌ . ئه‌مانه به‌شێکن له‌ به‌جێماوی مێژووه‌ ژه‌نگه‌ڵه‌که‌ی جاران به‌پێ له‌قه‌ ده‌رکراون . له‌و دروشمه‌ سکرابانه‌ی ئه‌و مێژوه‌‌ زیاتر هیچی تریان پێنیه‌ ، ئه‌و مێژووه‌ی که‌ کابوسێکی ناشرینی ئافات‌ و شه‌به‌حێکی ڕه‌ش ، ئیدی هیچی تر نیه‌ ، حه‌مه‌ تۆفیق ڕه‌حیم وه‌ته‌نی ‌22 له‌ مه‌کته‌بی سیاسیدا کارم کردوه‌ ئێستا شه‌رم له‌و 22 ساڵه‌ده‌که‌م .... ئه‌و ده‌سته‌واژه‌کردنی شه‌رمه‌ چه‌قی قورسایی گۆڕانه‌ حه‌قیقه‌تی گۆڕانه‌ ، منیش پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌و مێژوه‌ نه‌کات .. درۆ ده‌کات له‌ته‌ک درۆکه‌شدا خیانه‌ت له‌تاک به‌تاکی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ به‌گشتی ده‌کات ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌لاکی ئه‌و مێژوه‌ مل ملانێ ی خۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ بکات بێشک هه‌مان ئه‌و مێژوه‌ ، ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ ... که‌ لێوان لێوه‌ له‌خوێن ، ئافات ، خیانه‌ت ، له‌ناو بردن ، سوتاندن ، بوون به‌پیاوی ئه‌م و ئه‌و به‌هه‌دردان ....... کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه‌ تا زووه‌ له‌و مێژوه‌ ڕائه‌کات چونکه‌ هێشتا شه‌به‌حه‌ ڕه‌شه‌که‌ی ده‌رنه‌که‌وتوه‌ . به‌ڵام گۆڕان نیشانی ئه‌دا .. تکایه‌ له‌ گۆڕان مه‌تۆرێن .. ته‌نها گۆڕانه‌ ده‌توانێت به‌رده‌رکی سه‌راکه‌ی سلێمانیتان بۆ دروست بکاته‌وه‌ ، ئه‌و به‌رده‌رکی سه‌رایه‌ی که‌ دوژمن نه‌ما له‌وێوه‌ به‌روویدا هه‌ڵنه‌پرژێن و ڕه‌مزی که‌رامه‌تی هه‌موو کورده‌ ئێستا به‌ده‌ستی ئه‌م ناپاکانه‌ بێ باکانه‌ ڕمانیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە