سه‌ڕچاوه‌یه‌ک له کۆڕه‌ک تیلیکۆم : ژماره‌یه‌کی زۆر ژماره‌ی مۆبایل له ژێر کۆنترۆڵدان.
Monday, 14/03/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی ته‌کنیکی له نێو کۆڕه‌ک تیلیکۆم به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : ژماره‌یه‌کی زۆر ژماره‌ی مۆبایلی خه‌ڵکی کوردستان له ژێر کۆنترۆلدایه و گوییان لیدهگیرێت ، پێشتر به هۆی ئامیرێکی گرانبه‌ها که له ئیسرائیله‌وه هێنابوویان و کۆمه‌ڵێک که‌س سه‌ر به پارستن راهێنانیان پێکرا بوو و، ده‌یناتوانی چه‌ند سه‌د ژماره‌یه‌ک گوێ لیبگرن ، به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ، پاراستن به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ کۆڕه‌ک تیلیکۆم ئێستا چه‌ند ئامیرێکی زۆر گرانبه‌هایان هێناوه بۆ گوێگرتن له ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و تۆمارکردنی ده‌نگه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌زه‌ند و گومانی ئۆپزسیۆنبوونیان لێده‌کرێت و چالاکن له بواری سیاسی و مه‌ده‌نی.. سه‌رچاوه‌که دریژه‌ی داێی وتی؛ ئه‌م ئامێره ده‌توانێت گوێ له که‌سی ده‌ستنیشانکراو بگرێت بێ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ که‌س بکات ، به‌مانا ئه‌گه‌ر ئامیری مۆبایله‌که ته‌نها له کاردابێت و نزیک خۆیه‌وه بێت ، بێ ئه‌وه‌ی به‌کاری ببات ده‌نگه‌کان ده‌گوازێته‌وه و پاراستن لای خۆیه‌وه تۆماری ده‌کات. سه‌رچاوه‌که زیاتر ته‌فاسیل و ورده‌کاری پێنه‌داین ،و ته‌نها ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: ئێستا له هه‌ولێر و دهۆک و ته‌نانه‌ت له سلێمانی کۆره‌ک باکاربردنی و فرۆشی روو له کزییه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه. ئاسیاسیلیش گومان ده‌کرێت هه‌مان ئامیری هه‌بێت به‌لام سه‌رچاوه‌که وتی: ئاگادار نیم ئه‌وان چۆن چاودێری قسه‌کردنی خه‌لک ده‌که‌ن ، به‌لام دڵنیام ئه‌وانیش ده‌یکه‌ن.
ئه‌م کاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود تاوانێکی دیکه‌یه که دژی ئازادییه‌کانی مرۆڤ ده‌یکات، یاساکانی مافی مرۆڤ ژێرپیدهکات و ، وای لێهاتووه خه‌لکی کوردستان له ژێر بارێکی پۆلیسی و جاسووسیدا ژیان ده‌کات و سه‌راپا جومگه‌کانی ژیانی مرۆڤ تێیدا داگیرکراوه و نه‌فه‌سی ئازادی تێیدا نه‌ماوه .
چاودێرێک به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: ژیان له ژێر سایه‌ی ئاگروئاسن و جاسووسه‌کانی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود له هه‌ولێر و دهۆک له دۆزه‌خێک ده‌چێت که هیج سنووریک ناناسێت و نموونه‌ی سه‌ددامیشی تێپه‌ڕکردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست