پەروەردەى دەربەندیخان یان مەڵبەندى دەربەندیخان
Monday, 12/09/2011, 12:00
لە بایەتى پێشووم لەسەر دەربەندیخان كە باسى چەند دامودەزگایەكم كرد كە بەرپرسەكانیان خەڵكى شار نین و لەویش نامیننەوە, لەگەڵ ئەوشدا دەربەندیخان بە شارێكى بێ خاوەن لە قەڵەم دا لەو باسەدا باسى پەروەردەى دەربەندیخانمان كرد بەڵام ئەمجار تەنها باسى پەروەردە دەكەین ئەویش چەند كارێكى نەشیاوى بەرێوبەرى بەناو پەروەردەى دەربەندیخانە . ئەو بەرێزە كە خەڵكى شارەزوورە وماڵى لە سلێمانیە پێشتر لەلایەن یەكێتى نیشتمانى بەڵینى پێدرابوو بكرێتە جێگرى وەزیر یان بەرێوبەرى گشتى بەڵام دەر ئەنجام ناردیان بۆ دەربەندیخان بۆ ماوەیەكى كاتى ئێستاش لەلایەن رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى پێشنیاركراوە بۆ جێگرى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان (یەكێتى حەزى لە جێگریە) بەڵام لەسەروبەندى كردنەوەى قوتابخانەكان جەنابیان بریاریان داوە جل وبەرگ قوتابیان دیاریى بكەن ولەم روانگەیەوە یەكێتى ژنانى دەربەندیخانى سەر بەیەكێتى جلەكان ئامادە دەكەن بۆ قوتابیان وە دەبێت قوتابیانیش ئەو جلانە بكڕن كە نرخەكەى 40000 چل هەزار دینارە كە ساڵى پیشتر لە ساڵى پێشو تەنها 34000 سى وچوار هەزار دینار بووە ئەوەى جێگەى قسەكردنە بۆ ژنانى یەكێتى جلەكان ئامادە بكەن , هەروەها ئەم بەرێزە نوسراوێكى ناردووە بۆ قوتابخانەكانى ناوشارى دەربەندیخان دەڵێت لەسەر پێشنیارى كۆمەڵەى خوێندكاران بریارمان دا بە كردنەوەى سندوقى سكاڵا بۆ قوتابیان , بەڵام ئەو بەرێزە لەبیر چووە خۆى بەریوبەرى پەروەردەیە دەبوایە خۆى ئەو كارەى بكردایە نەك رێكخراوێكى یەكێتى ئەگەر بێتوو رێكخراوێكى تر پێشنیار بكات ئایا جێ بەجێ دەكات ؟ زۆرێك لەوانەى نزیكن لە پەروەردەوە دەڵێن بەرێوبەر زۆر حەزى لەوەیە نامەى لە بەرپرسانەوە بۆ بێت بەتایبەتى لە دسكەرەوە یان شارەزوورەوە من زانیومە چەند نامەیەك هاتووە و كارى لەسەر كردووە , هەروەها هەمیشە حزبى بوون و یەكێتى بوون لەكارەكانیوە دیارە وەك ئەوەى شانازى بكات كە كار بۆ یەكێتى دەكات بەڵام لەبیرى چووە كارەكانى ئەو زیان بە یەكێتى دەگەیەنێت و خەڵكى شار لە ئەو حزبە وخۆى تورە دەكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست