بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


داعشەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کام مەبەست بە کار دێن ؟

Tuesday, 12/08/2014, 12:00



بەرهەمی دونیای دوو جەمسەری ، ئیمپریالیزم وکومونیزم، دوای لەبەریەک هەڵوەشانەوی سۆڤیەتی پێشوو بۆ دژایەتی سیاسی وپاراستنی ئابوری وفرۆشتنی چەکی چووک ومەزن بووە بۆ وڵاتانی هەژارودواکەوتوو .هەروەها دروستکردنی ئە رێکخراوانە بووە بۆ ئەوەی جێگا پیی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ون نەکەن.ئەوەندەی من لەبیرمە وبیزانم ناوی ئەو رێکخراوانە ئەوانن. بزووتنەوەی تالیبان لە ئەفغانستان،،ئەلقاعیدە،،سەرهەڵدانی چێچەنیەکان،، ئێخوانەکانی میسر،، حەماس،،دوایینیشیان / داعش / .(لەو ناوەشدا حیزبی ئیسلامی چووکی دیش هەن کە سەر بە حیزبە ئیسلامییە گەورەکانن).ئەو رێکخراوانە هەموویان لەسەر ناوی ئایین وئیسڵام بڵاو بونەوەو شەڕی گەورەو چوک لە و جێگایانە ساز دەکەن کە دانیشتووانی ئەو وڵاتانە بە ئایین پەیڕەوی ئیسلامن.
من ناڵێم ئەو شەڕەی ئێستێ، شەڕی خاچپەرەست وئیسلامە. بەڵام شەڕی بەرژەوەندی دونیای مەسیحیەت وشەڕی پەرەپێدانی ئایینە لەژێر پەردەی ئیسلام. چون نە مەسیحیەت ئاوا بیردەکەنەوە نە ئەوانەی پێیان وایە هەر ئەوان موسڵمانن وخەڵکی دیکە دەبێ باوەڕ بە ئایینی وان بکا چون موسڵمانن وبۆ ئیرادەی ئیسڵام تێدەکۆشن.
لەسەردەمی سەلاحەددینی ئەیوبیدا دوو لایەن شەڕی گەورەیان پێکەوە دەکرد. لەو شەڕەدا ئایین قسەی یەکەمی پێ بوو لەسەر ناوی بە یەکتر کردنی موسڵمان یان بە مەسیحبون یەکتریان قەتڵو عام کرد. دوای ساڵەها گوزار وەک مێژوویەکی تاڵ یادی ئەو رووداوە لە حافزەی دیرۆکدا کاڵ نەبۆتەوە وبەشێکە لە مێژوو.هەتا ئەوڕۆکە من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دونیای مەسیحیەت سەرکەوتووتر بووە لە دونیای ئیسلام.سەرکەوتوو نە لە بواری شەڕی چەکداری،یا شکستی نیزامی. سەرکەوتوو لەبواری پێشکەوتن ودونیای زانست پیشەسازی سەردەم. مرۆڤ ئەگەر چاو لەو وڵاتانە بکا کە بە شێوەیەکی ئایینی بەڕێوە دەچن دەبێ لە خۆی بپرسێ بۆ چی سەڕای ئەو هەمووە سەروەتوو سامانە بۆ دروستکردنی سوژنێک دەبێ دەستی نیاز بۆ دونیای دەرەوە راکێشن؟ عەڕەبستان کە خۆی بە ناوەندی دونیای ئیسلام دەزانێ بە بێ ئامریکایەکان هەناسەی دەرنایە. بۆیە شەڕی ئەو ساڵانی شەڕی پاراستنی ئابوری قسەی یەکەمی پێیە. سیاسەت بە بێ ئابوری نامەشێ، پیشەسازیش حەویێی بە هەردووکیانە.
بزووتی سازمانی ئۆپێک ونەفتی ئێران شای ئێرانی هەڵتەکاند ولەناوی برد. کۆماری ئیسلامی چۆن لەدایک بوو؟ ئامریکاو سۆڤیەتی پێشوو دەزانن. شا نە بەکورد دەڕووخا نە بە نەتەوەکانی دی ونە بە خومەینی.! شەڕ لەوە مەزنتر بوو کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش فکریان لێکردبۆوە. ئەوان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لوور بونەوە وڵات داوای خودموختاریان کرد. لە ماوەیەکی کەمتردا هەڵیانداشتنە باوەشی کاکە و مامە . بارزانی تاڵەبانیش هەتا ملان تێدا بون هەلێکی باشیان بۆ گوێلەمستی کۆماری ئیسلامی قۆستەوە ئەوە نزیکەی ٣٥ ساڵە لەوێدەرێن. تەنانەت ئەوەندەشێان چووک کردوونەوە ئیزنیان پێ نادەن شەڕی داعش بکەن!
ئێستێ دونیای سیاسەتوو ئایین گۆڕاوە. تا چەند ساڵ لەوەی پێش حیزبەکانی رۆژهەڵات بە دژی خوداو زیددی شۆڕش پێناسە دەکران. جار جاریش نیگەرانی لە شەڕی شیعەو سوننە دەهاتە سەر زاران. بەڵام ئەڕۆکە شەڕ شەڕی ،، سوننە لە گەڵ سوننەیە،، !چۆن؟
لە چەند حەوتووی رابوردوودا لە چەند شاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لە شاری سنە،تاقمێک شمشیر بەدەست ، ڕدێن پان، ترسناک، دێنە سەر شەقامەکان وهەڕەشە لە خەڵک دەکەن ودەڵێن: ئەوەی نوێژ نەکا، رۆژوو نەگرێ سەری بەو شمشیرە دەبڕین!لە دەستیاندا، لۆگۆی داعش ،درووشمی داعش، جل وبەرگی داعش، روخساری داعش، ئایینی داعش،بە ئاشکرا دێنە بەر چاو.ئەو تاقمە رۆژ لەرۆژ زیاتر پەرە دەستێنن! ئەوە یەکەم پەیامە بۆ ئامریکاو ئورووپیەکان کە ئێمەش داعشمان هەیە!
مەبەست چیە؟
یەک: ئێمە دەتوانین پێگە نیزامییەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا بخەینە ژێر هەڕەشە.
دوو: ئەگەر حکومەتی ناوەندی لە بەغدا بەرانبەر بە تاران سەربزێو بێ زۆر بەهاسانی دەستمان پێی رادەگا.
سێ: دەسەڵاتی شیعەئایینی سەر بە ئامریکا لە دراوسیەتی تاران دا مانای نابێ وئێمە دژی دەبین.
چوار: لەوە زیاتر وزۆرتر ڕەخنە دەکەینە ناو حیزبەکانی رۆژهەڵات لە ناو کەمپەکاندا.
پێنج: هەتا دوینێ بەسیج وپێشمەرگەی مسڵمانمان ( مەبەست بە کرێ گیراوەکانن) ،دژی حیزبەکان بەکار هێناوە. ئەوڕۆ لە رێگای چەکدارکردنی داعش دەتوانین هەڕەشەکانمان فراوانتر کەینەوە. لەناو خۆی کوردستانیش ئیدی شیعە بەکوشت نادەین . سوننە دژی سوننە بەکار دێنین! (شەڕی سوننە لەگەڵ سوننە!)
شەش: بارزانی تاڵەبانی هێزی پاراستنی وڵاتیان لاواز بووە. داعشی رۆژهەڵات وباشوور پێکەوە رێک دەخەین وشەڕی کوردو ئامریکا دێنینە باشووری کوردستان.هەم دەسەڵاتی ئەو هەرێمە لاوازتر دەکەین هەمیش پەیام دەدەینە ئامریکا.
بۆیە کاربەدەستانی ئێرانی دەڵێن : ئێمەو ئامریکا دەگونجێ پێکەوە شەڕی داعش بکەین.! باشە دەسەڵاتێک هەیە لەسەر ناوی عەشیرەتێک ، نەتوانای لێکدانەوەی ئەو بارودۆخە گرانەی هەیە نە توانای بەڕێوە بردنی وڵات؟چارە چییە؟تڕاژیدیای شەنگال لە هەر کوێیەکی ئەو دونیایەدا روویدابا، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەستی لەکار دەکێشایەوە. هۆکارەکانیشی دەدرانە دادگاو سزا دەدران. ئیدی ئامریکاو ئورووپیەکان زانیان ئەو جووتە دەسەڵاتە ئەوە نەبون کە دەیانناسین. دەسەڵاتێک بەهێزە کە ئیرادەی خەڵکی خۆی لە گەڵ بێ. هەزار ئەوەندە چەکی قورست بدەنێ کاتێک نە ئازادی هەیەو نە دێمۆکڕاسی بەکار نایە. داعشیشت شکست دا. ئەدی پاشێن چۆن درێژە بە ئەو سیاسەتە دەدەی کە ،، کاوەکوژەکانتان ،، بوونە قارەمابی رزگاری !(هەڵبەت فس فس پاڵەوان).هەر دوینێ ئۆباما دەستوری دا هێرشی هەوایی دژی داعش ڕاگرن! دەزانێ بۆ وایکوت : چون کاریان پێی ماوە وکۆماری ئیسلامیش هەر لە جێگای خۆیەتی.!
جەعفەر کەریمی
١٢/٨/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە