مه‌ی فرۆش
Tuesday, 16/10/2012, 12:00
مه‌ی فرۆش ئه‌مشه‌و له پێکا خه‌ست و خۆڵ مه‌ی بێنه مه‌ی
به‌رده‌وام پیاڵه‌م بۆ پڕکه هیج وچانی بۆ نه‌ده‌ی
ساقی ده‌خیله بۆم تێکه چاره‌ی په‌ستیی کهللهکهم
مه‌ستی که بیر و خه‌یاڵ و مێشکه پڕ تهفکیرهکهم
سه‌یری مێزی تر مه‌که من سوچی عه‌شقم گرتووه
وه‌ک (مهم)ی ئالانه رۆحم (زین) دڵی لێسه‌ندووه
تامی ژه‌هری سێوی جادو و تامی خه‌ستی پێکی تۆ
له‌ززه‌تی خستۆته گیانم ساقی بۆم بێنه ، مه‌ڕۆ
بۆچی دیده‌ت نابینێ من ، گوژمێ بۆ لای من بده
مێشکهکهم پڕ له خه‌یاڵه ساقی تۆ لێم تێک مه‌ده
من که گوڵشه‌نی ژیانم به‌س له خه‌ودا دیتووه
کێ وه‌کو من تامی زاری ، ژاهری ماری گرتووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست