کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى بەرگرى ئێراق بە فەرمى داواى لادانى فەریق شیروان عەبدولرەحمانى ڕێكخەرى كاروبارى وەزارەتى پێشمەرگەى پارتى بە بەغداوە دەكا!

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


سەرچاوەیەك لە فەرماندەى پاسەوانانى سنور لە هەولێر ئەوەى ئاشكراكردووە، كە لە نووسینگەى وەزیرى بەرگرى ئێراقەوە، بە فەرمى و بە ژمارە 12435 لە 4/ 6/ 2010 وە كەوێنەیەكى ئاراستەى دیوانى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى ئێراق ووێنەیەكیش ئاراستەى وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگەى هەرێمى كوردستان كراوە، داواى بە فەرمى و دەستبەجێ لابردنى (فەریق شیروان عەبدولڕەحمان)نیان لە ڕێكخەرى كاروبارەكانى پێشمەرگەى كوردستان بە بەغداوە كردووە!
بە پێى سەرچاوەكەى نووسینگەى فەرماندەیى پاسەوانانى سنور لە هەولێر، هۆكارى ئەو داوایەیان بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە لەكاتى ڕژێمى بەعسدا، فەریق شیروان شۆڤێرى شۆڤڵ بووە لە بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبانى سلێمانى و، بەشدارى بەرچاوى هەبووە لە (پرۆسەى مەجهود ئەلحربى) و سەربە قیادەى فیرقەى حەتینى حزبى بەعس بووەو بەشدارى كردووەو لە پڕۆسەى بەدناوى گوندوو هۆرەكانى باشوورى ئێراق كە شیعەكان تیایە زەرەمەندى ئەول و كۆتایى بوون و، بە پێى ئەو سەرچاوەیە هەركەسێك لە كوردو عەرەب و توركمان و مەسیحیەكان بە هەر شێوازێك بەشداریان لە كاولكردن و خاپۆر كردنى هۆرەكان و گوندەكانى شیعەى لە باشوور كردبێ، ئەوا هەموویان ناویان تۆماركراوەو لە سنورى سلێمانى 5 كەس تۆمەتبارن كە 4 یان لە ژیاندا نەماون و تەنها یەكیان لە ژیاندا ماوە، كە بەرپرسێكى باڵاى سەربازى پارتیە، كە فەریق شیروان عەبدولڕەحمانە!
وەك سەرچاوەكە باسى كردووە یەكەمین هەنگاو لادانى جێبەجێدەكرێت و دووەهەمین جار بۆ لێژنەى پرسیارو دادوەرى (لیچژنەى مسائەلەو عەدالە)لە بەغدا بانگێشت دەكرێت و 3هەمین جار دەدرێتە دادگاى تاوانەكانى سەرانى ڕژێم كە تاوانیان دەرهەق بە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان كردووە!
وەك لە دۆسیەى فەریق شیرواندا هاتووە كە دەستى لە تێكدانى 4 هۆڕوو 23 گوندى سەربە پارێزگاكانى عەمارەو ناسرەیەدا هەبووە!
زیاتر لە 3 مانگە لێژنەیەكى بەرفراوان لەلایەن سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى ئێراقەوە بۆ ئەو كەسانە پێكهاتووە كە لەسەرانسەرى ئێراقدا بەشداریان لە پڕۆسەى پڕكردنەوەو وشك كردنى هۆرەكان و بڕینەوەى دارخورماكان و كاولكردنى گوندەكاندا بەشداریان كردووە، بە ناوى فەریق شیروانەوە 560 كەس تۆمەتباركراون و دۆسێى تایبەتیان بۆ كراوەوتەوە!
سەرچاوەیەك لە هەواڵگرى گشتى لە نووسینگەى بەرپرسى هەواڵگرى پارتیەوە كە نەیویست ناوەكەى ئاشكرابكرێت، كە زیاتر لە 4 مانگە نورى مالیكى و وەزارەتى بەرگرى داواى لادانى فەریق شیروانیان كردووە، بەڵام پارتى ئامادەنیە لایبدات، چونكە شیروان ئێستا ئیدعایى ئەوەدەكا كە دایكى بارزانی یە!
گەر وایە ئەوى ڕۆژێ لە سەردەمى بەعسدا كاتێ شیروان بووە ڕەفیق حزبى بەعس و لە مەجهود حەربیەكانى ڕژێمدا دژ بە شیعەكانى باشوور وەك جاش موستەشارەكان بەشداریت لە تاوانەكاندا كردووە ، نەیگووتووە كە دایكى لە بارزانیەكانە؟!
سەرچاوەكەى پاسەوانانى سنور لە نووسینگەى جێگرى پاسەوانانى هەرێمەوە ئەوەى پشت ڕاستكردۆتەوە، كە ئەو نووسراوە وێنەیەكى بۆ فەرماندەى هێزەكانى پێشمەرگەى سەربەیەكێتى چووەو، وێنەیەكیش گەیشتۆتە دەست فەرماندەیەیى هێزەكانى هاوپەیمانان لە موسڵ!
سەرچاوەكەى هەواڵگرى پارتى باسى لەوە كردووە كە شیروان عەبدولڕەحمان زانیوێتى داوا دەكرێت، فێڵێكى دۆزیوەتەوە و بە سەردانێكى تایبەت بۆ ئەمەریكا ئەنجامداوەو، هەر دوێنێ لە زارى زاواكەیەوە ئاگادار كراوەتەوە كە بگەڕێتەوە بۆ كوردستان!
كاتى ئەوەش هاتووە هەموو ئەو جاش و موستەشارو خائینانەش كە بەشداریان لە ئەنفال و كاولكردنى كوردستان كردووە بدرێنە دادگاى تاوانەكان.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە