کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیکمال نەبوون، بەڵکو بۆ ھەمیشە کەوتن

Saturday, 11/10/2014, 12:00


مرۆڤ چۆن ئەبێت بۆ مشتێ پارە ئەوەنە خۆی ریسوا بکات و بایەخ بەھیچ بەھا و نرخێکی خۆی نەدات وەک مرۆڤ؟ ھەریەکە لە ئێمە چەندین کەسی وەھا دەناسین و لەنزیکەوە ئاشنایانین و ڕاستەوخۆیش پێمان وتون کە پارە ھەمو شتێک نیە تا شەق لەھەمو بەھاکان ھەڵبدەیت و تەنھا لەخەمی گیرفانی خۆتاندابن.
ئەو کۆمەڵە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بەئاشکرا وەک سیاسەکان درۆ ئەکەن و خۆڵ دەکەن چاوی خەڵکەوە و بیانویش بۆ ھەڵە کۆشندەکانی ئەو میدیا و میدیاکارانە دەھێننەوە، کە بەناوی گەیاندنی ھەواڵ و زیانیاری بە ھاوڵاتیان، لەماوەی یەک ساڵدا سەدان ھەڵەی ئەخلاقیان کردوەو کەوتونەتە ناو ھەڵوێستێکی خراپەوە، کە ھەرگیز پێی پاک نابنەوە کە چەند ڕیاکاری بکەن و چەندیش سازش بکەن و پەشیمانیش ببەنەوە، بەڵام ئەو کۆمەڵە کەسە یان ئەو میدیاکار و ڕۆشنبیرانەی تۆزێ سومعەیان ماوە وا خەریکە پارەپەرستی وەک ئەوانی نابەرپرس دەیان خاتە خانەی بێ ھەڵوێستی و زبڵدانی مێژووەوە!
ڕوداو کارەساتەکانی ئەم دوایەی شەنگاڵ و ئێستای کۆبانی زۆرکەس و لایەنی خستە بەردەم تاقیکردنەوە و بەشێک لەوان و لایەنەکانیش بەداخەوە لەتاقی کردنەوەی ئەخڵاقی نەتەوەی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی دا نەک ئیکمال بوون بەڵکو بۆ ھەمیشە کەوتن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە