کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مستەشارەكان و دەسەڵات

Friday, 26/08/2011, 12:00




لە مێژووى شۆرەشەكانى گەلى كورد بەرامبەر بە دووژمنانى هەمیشە كەسانێكى میللەت فرۆش و كورد فرۆش هەبوون كە گیانى روخاندنى و سەركووتكردنى هێزە كوردیەكان بوون , هەر لە سەردەمى میرنیشینیەكانەوە تاوەكو ئەمرۆ ,
مستەشارەكان ئەو كەسانەن پاڵپشت و پشتیوان و نۆكەرى حزبى بەعس بوون بەشێكیان لە ژێرەوەش لەگەڵ هێزە كوردیەكان بوون , هەندێك لە و مستەشارانە لەلایەن هێزە كوردیەكانەوە بەكار دەهاتن بۆ كوشتن و قەتڵوعام كردنى پێشمەرگەو هێزە كوردیەكان كە لەشاغ خەریكى دوژمنارى و برا كوژى بوون , لەلایەكى تریشەوە ئەم مستەشارانە كاراكتەرێكى سەرەكى ئەنفالكردنى بەرزانیەكان و كیمیابارانى دۆڵى بالیسان و كیمیابارانكردنى هەڵەبجە و ئەنفالكردنى گەرمیان و كوشتن ولە زیندانیكردنى سەدان گەنجى كورد وماڵوێرانكردنى سەدان خانەوادە و خێزانى هەژاربوون, ئەمانە دەستیان هەبوو لە كوشتنى دەیان سەركردەو گرتنى سەدان قوتابى زانكۆ و وێرانكردنى هەزاران گوندى كوردستان و ئەمانە هەمیشە بیریان لە گیرفانیان كردۆتەوە و هەستى نەتەوایەتیان نەبووە , چونكە باوەرى پتەوى ئەمانە هەمیشە پركردنى گیرفان بووە, ئەم مستەشارانە هەمیشە بە ڕاپۆرتە دوور ودرێژەكانیان لە دائیرەى مخابارات وئەمنى عێراقى خەریكى دەستنیشانكردنى كەسایەتیەكانى كورد بوون بۆ ئەوەى بەعسیەكان بە ئاسانى بیانگرن , ئەمانە هەمیشە لەسەر مێزى خواردنەوەى ئەمن وبەعسیەكان خەریكى باوەشێن وگۆشت برژادندن بوون وهەمیشە كەسایەتێكى لاوازیان هەبووە سەر شۆر بوون ,
لەدواى ڕاپەرینە مەزنەكەى جەماوەرى كوردستان لەلایەن بەرەى كوردستانى حزبە سیاسیەكان بە رابەرایەتى (پارتى ویەكێتى) ئەم مستەشارانە بەر عەفواتى بەرە كەوتن بەبێ ئەوەى بگەرێنەوە بۆ جەماوەر و ئازار كێشەكانى گەل كە هەمیشە ئازرایان بەدەست ئەم پێاوە سەرشۆرانە چەشتووە , ئەمەش لە پێناو زیادكردنى دەنگى دەسەڵات بوو , چونكە پارتى ویەكێتى بەبێ هیچ مەرجێك دەرگایان كردەوە بۆ جاش ومستەشارەكان و لەبەرزترین شوێنى سیاسى وپێشمەرگایەتى دایانیان و پلەى بەرزیان پێدان لەپێناو ئەوەى ئەمانە بەشێكیان سەرۆك عەشرەت وخاوەن بنەماڵەن پارتى و یەكێتى دەتوانن سوودیان لێ وەرگرن لەكاتى هەڵبژاردندا هەر واش بوو , رۆژ دواى رۆژ دەركەوت ئەمانە بوونە خاوەن خەبات وسیاسەتى كوردستان تا روخاندنى حكومەتى بەعس كە دەركەوت نەك جاش ومستەرشارەكان بەڵكو كۆمەڵێك ئەندامى مەكەتەبى سیاسى پارتى ویەكێتى لەژێرەوە پەیوەندیان هەبووە لەگەڵ حكومەتى بەعس و پیاوكارەى ئەوانە بوون , هەر ئەمەش وایكردووە بەشێك لەمانە داكۆكى لە جاش ومستەشارەكان بكەن لە پێناو ئاشكرانەكردنى خۆیان , لەكاتى دادگایكردنى سەركردەكانى بەعس لە بەغداد (على كیمیاوى) ناوى هەندێ مستەشارى هێناو كە هێشتا كورد ناوى ئەوانەى نەدەزانى بۆیە دادگاى تاوانەكانى عێراق بریارى دەستگیركردنى مستەشارەكانى دا بۆ ئەوەى لەسەر مەسەلەى ئەنفالەكان دادگاى بكرێن بەڵام (پارتى ویەكێتى) لەبەر بەرژەوەندى خۆیان لەبەر ئەوەى رێژەى دەنگەكانیان كەم نەكات لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى هەرێمەوە هیچ كارێك بۆ دەستگیركردنیان نەدراوە , بۆیە ناكرێت خاوەن ئەنفالكراوەكان وشەهیدانى كوردستان ئەمە قبوڵ نەكەن وبەیەك دەنگ داواى دادگایكردنى ئەم جاش ومستەشارانە بكرێن , چونكە ناكرێت كۆمەڵیك تاوانبار لە كوردستاندابن و هەندێكیان پلەیان گەیشتە فەرماندەى فەرماندەى لە هێزەكانى پێشمەرگەدا , ئێستاش كەسو كارى ئەنفالكراوەكان داواى دادگایكردنیان دەكەن بەڵام دەسەڵات گوێ خۆى لێ خاوندووە وخۆى بە خاوەن مەسەلەكە نازانێت بۆیە ناكرێت ئەم مستەشارانە بە ئازادى بسورێنەوە لەوڵاتدا, داوا لەگشت كەس وكارو خانەوادەى ئەنفالكراوەكان وشەهیدان دەكەم كە بێ دەنگ نەبن وبەردەوام بن لەسەر دادگایكردنى جاش ونۆكەرانى بەعس ودەسەڵاتى كوردى.ََِ
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە