با پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه!
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
تێكه‌ڵ بوون به كێشه‌و ململانێكان له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه ره‌نگه قورس‌تر بێت له‌وه‌ى كه خۆى به‌رده‌وام به‌دواى كێشه‌وه ده‌چێت و حه‌زى له كێشه‌یه. ماوه‌یه‌كه رۆژنامه‌ى هه‌ولێر كه خه‌ڵكى و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نووسانیش به زمانحاڵى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌یناسێنن و خۆشیان واناساندووه، هه‌روه‌ك ده‌سته خوشكه‌كه‌ى تر‌ى گوڵان كه‌وتونه‌وته گیانى لیست وكه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆ و ریفۆرمخوازه‌كان و چه‌ندین تۆمه‌ت و سوكایه‌تى و ناوزراندن ئاراسته‌ى ئه‌مانه ده‌كه‌ن.
لێره‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته ناته‌ندروسته‌ى ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه راگه‌یاندنیانه ناكه‌ین كه كارى سه‌ره‌كیان كاركردنه له‌سه‌ر شێواندنى راستیه‌كان و وێنا جوانه‌كانى ئیسلامیى سیاسى و ره‌وتى ریفۆرمخوازى و گۆرانكاریه‌كانه، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى وه‌كو پارێزگارى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه ئه‌مرۆكه وه‌ك كادیرێكى پارتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كات و هه‌ولێرى پێشكه‌ش به‌لایه‌نێكى دیاریكراو ده‌كات ، له‌حالێكدا رازى یه به‌دروستكردنى ناكۆكى له‌نێو ریزه‌كانى خه‌ڵك و ده‌زگایه‌ك كه سوكایه‌تى به لیست و كه‌سایه‌تى ده‌كات و ئه‌ویش خاوه‌نى ئیمتیازى بێت و له رۆژنامه‌یه‌كیش ئه‌و شتانه بڵاو ده‌بێته‌وه كه هه‌ولێره!
به‌رێز نه‌وزاد هادى خاوه‌نى ئیمتیازى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر و پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵبژێرێت و به‌و شه‌رانگێزیه‌ى رۆژنامه‌كه رازى بێت و وه‌ك كادیرێكى پارتى خۆى به ئێمه بناسێنت، هه‌ر له ئێستاوه به نوێنه‌ر و پارێزگارى خۆمى دانانێم، چونكه ئه‌وهه‌ولێرى پێشكه‌شى لایه‌نێك كردووه له برى ئه‌وه‌ى له‌خزمه‌تى هه‌موو هه‌ولێرى یه‌كان بێت و هه‌ولێر تێكه‌ڵ به كێشمه‌كێشمى حیزبى و مه‌رامى تایبه‌تى شه‌خسى هه‌ندێك له‌و دڵ پر له رق وكینانه ده‌كات كه هه‌تا دوێنێ پاڵه‌وانى شه‌رى ناوخۆ بوون و ئه‌مرۆش لافى كوردایه‌تى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى نێوان دوو حیزبه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌رێى نوسین و كاریكاتێره شه‌رانگێزه‌كانیان ده‌ستى پیس و دڵ پر له‌قینه‌و ئومێدى شه‌رانگێزى خۆیان به ئه‌م و ئه‌و ده‌ر ببرن.
بۆیه لێره‌وه جێگاى خۆیه‌تى كه پێشنیارێك ئاراسته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر بكه‌م و وه‌ك هاوڵاتى یه‌كى ئه‌م شاره پێى بلێم كاتى خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ت هاتووه و یان پارێزگارى هه‌موو دانیشتوانى هه‌ولێر به‌و به هه‌موو بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان و هه‌ولێر با هى هه‌موو هه‌ولێرى یه‌كان بێت و خۆت مه‌هێنه ناو هاوكێشه سیاسى یه‌كان و كه‌سێكى ئیدارى به و رۆژنامه‌ى هه‌ولێر یه‌كلایى بكه‌وه ئایا سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره یان سه‌ر به مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى پارتى یه و بوونى ناوى به‌رێزت له خاوه‌نى ئیمتیاز قسه گه‌لێكت له‌سه‌ر دروست ده‌كات یان ئه‌وه‌ته ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه و كادیرێكى دڵسۆزى حیزبه‌كه‌ت به كه تۆى كردۆته پارێزگار.
له كۆتایى دا پرسیارێك ئاراسته‌ى كاك نه‌وزاد هادى پارێزگار و خاوه‌نى ئیمتیازى هه‌ولێر ده‌كه‌م هیوادارم به ویژدانه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه كه ویژدانى ئاسوده‌یه كاتێك خاوه‌نى ئیمتیازى رۆژنامه‌یه‌كه كه سوكایه‌تى به ره‌مزه سه‌ركرده‌كان ده‌كات و تانه‌و ته‌شه‌ر و سوكایه‌تیان پێده‌كات.
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریكاتێره سوكایه‌تیه‌ى كه‌له‌سه‌ر به‌رێزان مامۆستا سه‌لاحه‌ددین و هیوا میرزا له رۆژنامه‌كه‌ى بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر كاك مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانى یان هه‌ر ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بلاوكرابوایه‌وه هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بوو وچۆن رۆژنامه‌كه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ى ده‌خسته به‌ندیخانه‌وه؟! ئه‌وه پرسیارێكه‌و چاوه‌رێى وه‌ڵامه له پارێزگارى هه‌ولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست