بروسكەنامەیەك لە لقى11ى پارتى بۆ گۆڕانخوازانى لقى2، لقى16، لقى23، لقى24 دەنگماندەخەینە پاڵ دەنگتان
Thursday, 25/06/2009, 12:00
هەڤاڵانى تێكۆشەر، سوێند بە گۆڕى شەهیدان سوێند بە گۆڕى بارزانى، دەنگمان ئەخەینە پاڵ دەنگتان و بەپیر بانگەوازەكەتان دێین بۆ دەنگدان بە لیستى گۆِڕان.
هەڤاڵانى بەڕێز: میللەتەكەمان چەندین ساڵە تێنوى سەروەرى یاساو دادپەروەرییە نایانەوێ هەمیشە مافەكانیان پێشێل بكرێ و ئاواتەكانیان لەگۆڕنرێ بۆ بەرژەوەندى نوخبەیەكى دیاریكراو، ئێمەش كۆمەڵێك ئەندامى چالاكى لقى یازدەى پارتى دیموكراتى كوردستانین ، چیتر ویژدانمان قەبول ناكات بوار بەم هەموو گەندەڵى و یاساشكێنى و یاریكردن بە چارەنووسى گەل بكرێت، ئیمڕۆ كە میللەتى كورد و جەماوەرى گەلى كوردستان پێویستى بە گۆڕانە لە سیستەمى بەڕێوەبردنى وڵات، ئێمەیش بە چەشنى بانگەوازەكەى ئێوە داوا لەسەرجەم دۆست و لایەنگر و كادیرو ئەندامانى سنوورى لقى11ى پارتیمان پارتى دیموكراتى كوردستان دەكەین دەنگ بدەن بە (لیستى گۆڕان) تاوەكو چیتر دەسەڵات لەلایەن تاقمێكى دیاریكراو قۆرخ نەكرێت و بەرژەوەندییەكانى گەل پشتگوێ نەخرێت، هەروەها بۆئەوەى سەركردایەتى پارتیمان بێنەوە هۆش خۆیان لە بێئاگاییان بەرامبەر بەم گەلە بەش مەینەتە كەوا خەریكە جارێكیتر دووچارى هەڵدێر دەبینەوە، لەم رووەوە بەرژەوەندى گشتى وادەخوازێ هەموولا دەنگ بدەین بە (لیستى گۆڕان) بەم بۆنەیەوە دەستخۆشى لە بانگەواز و بڕیارى بوێرانەى هەڤاڵانمان لە لقەكانى(2و 16و 23و 24)ى پارتیمان دەكەین ئێمەش لەگەڵتانین كە خۆبەخشانە و بێبەرابەر بەشێوەیەكى نهێنى هەماهەنگى و هاریكارى لەگەڵ برایانى لیستى گۆڕان بكەین و دەنگ ئەدەین بە لیستى دادپەروەرى (لیستى گۆڕان)، ئومێدى سەركەوتنیش بۆ جەماوەرى گەلى كوردستان دەخوازین، بەرەو گۆڕانى سەرتاسەرى.
* بژى كورد
*بژى كوردستان
*بژى ئیرادەى جەماوەر
ئیتر بۆ پێشەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست