کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تیرۆری قه‌ڵه‌م له‌ باشوری کوردستان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

Friday, 06/12/2013, 12:00

1290 بینراوە








ئه‌مڕۆ چواری دیسامبر له‌ شاری گه‌رمیان رۆژنامه‌ڤانی گه‌نج کاوه‌ گه‌رمیانی له‌به‌ر ده‌رگەى ماڵی خۆی و له‌ کێله‌ک دایکی درا به‌ر فیشه‌ک و تیرۆر کرا .رووداوه‌که‌ش له‌ لایه‌ن پۆلیسی شاری که‌لارەوە پشتڕاست کرایه‌وه‌.
به‌داخه‌وه‌ تیرۆری قه‌ڵه‌م له‌ باشوور به‌رده‌وامه‌ دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و فڕێدانی، ئه‌مجاره‌یان له‌ شاری که‌لار رۆژنامه‌نووسێک تیرۆرکرا، ئەویش کاوه‌ گه‌رمیانی رۆژنامه‌وانێکی گه‌نج بوو که‌ له‌ رووی پیشه‌ییه‌وه‌ وه‌ک رۆژنامه‌وان توانیبووی ببێت به‌ ده‌نگی راستی کۆمه‌ڵگه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ده‌سته‌ڵات و به‌تایبه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا.
شایانی باسه‌ که‌ له‌ ناوبه‌ینی ئه‌و دوو تیرۆره‌شدا به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌کانی ئه‌و ناوه‌ند و سه‌نته‌رانه‌ کار له‌سه‌ر که‌یسی رۆژنامه‌ڤانان ده‌که‌ن به‌ ده‌یان جار ده‌ستگیرکردن پێشیلکاری و ئازار و لێدان له‌سه‌ر رۆژنامه‌ڤانان روویداوه‌.
وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان به‌ قووڵی نیگه‌رانین، که‌ به‌داخه‌وه‌ کوشتن و تیرۆر له‌ باشوور گه‌یشتۆته‌ ئاستی هه‌رە مه‌ترسیدار و سنووری حاڵه‌تی تێپه‌ڕاندوه‌ بۆته‌ دیاره‌یه‌کی سامناک. ئه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر ده‌کات ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستاش هیچ که‌یسێکی تیرۆر و به‌تایبه‌ت تیرۆری رۆژنامه‌ڤانان به‌ پاکی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه و‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسایشی و دادوه‌رییه‌کانی هه‌رێم له‌ بری روونکردنه‌وه‌، چه‌واشه‌کاری و خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک په‌یڕه‌و کراوه. ئه‌وه‌ش له‌ که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ روونی ده‌رکه‌وت.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایی توندی خۆی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌کات و وه‌ک به‌رده‌وامی تیرۆری رامان و قه‌ڵه‌می ئازاد به‌ناوی ده‌کات که‌ به‌ پێی هه‌موو پێوانه‌کانی حقوقی و ئینسانی مه‌حکوومه‌ و له‌هه‌مانکاتدا وه‌بیر دێنینه‌وه،‌ که‌ تیرۆری قه‌ڵه‌م و بۆچونی ئازاد زه‌قترین حاڵه‌تی بن پێکردنی مافی راده‌ربڕینه،‌ که‌ له‌ لایه‌ن نایدموکراتترین و دیسپۆتیکترین سیسته‌مه‌کانه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
له‌و چوارچیوه‌یه‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌رمیانی و بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی قه‌ڵه‌م و رۆژنامه‌وانیی کوردستان ده‌که‌ین و داواکارین به‌ ره‌هه‌ندێکی سالم و دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سته‌ڵاتی زاڵی باشووری کوردستان لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و تیرۆره‌ بکرێت.

کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان (KMMK)

٥/١٢/٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)