کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ بەیاننامەکەی گۆڕانی ڕاگرت؟

Friday, 18/02/2011, 12:00





شەوی ڕابردوو بڕیاربوو گۆڕان بەیاننامەیەکی توند دژی پارتی دەربکات بەهۆی کوشت وبڕەکە خوێناویەکەی گەنجانی شار نا بەڵکو لەبەرامبەر سوتاندنی بارەگاکانی گۆڕان چونکە ئەوان بارەگاکانی خۆیان بەلاوە گرنگتر لەخوێنی لاوانیشار کەدژ بەدەسەڵات هانیاندان وپاشتر پشتیان تێکردن،لەسەرووبەندی دابەزاندی بەیاننامەکەدا بەتەکلیفێکی کۆسرەت ڕەسوڵ بەیاننامەکە ڕاگیرا تا نەبێتە هۆی بەقسەی خۆیان ئاژاوەی زیاتر،هەروەها کۆسرەت ڕەسوڵ ئامادەیی دەربڕیوە هەر کاتێ پارتی هێرش بکاتە سەر گۆڕان بۆ هاوکاریکردنیان ئامادەیە سێ فەوج بخاتە ژێر فەرماندەیی سەرانی گۆڕان ،بۆیە هەقە بپرسین بۆ سەرکردەکانی گۆڕان لەسەر خوێنی میللەت نەهاتنە دەنگ وبەقسەی میللەتیان نەکرد لەبەرامبەردا بەبەخشینی سێ فەوجی چەکداری کۆسرەت چونە ژێر باری ،ئەی نەدەبوو لەبری ڕاگرتنی بەیاننامەکە بەقسەی کۆسرەت پێیان ڕابگەیاندایە کەبۆچی ئەو سێ فەوجەت بۆدانەنا بۆ بەرگری لەخەڵکی شار کەلەبەرامبەر داواکانیان بەگوللە وەڵام درانەوەلەلایەن جاشەکانی مسعودەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە