کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاقە ڕێگەچارەی گرفتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست

Sunday, 29/04/2007, 12:00

2668 بینراوە


پڕۆژەكەی كوردستانپۆست
بابەتی كۆڕێك بۆ مامۆستایان وقوتابیانی زانكۆی سان پیترسبۆرگ.بەشی سیاسەت
وەڵامێك بۆ ڕاپۆرتەكەی كرۆكر- بیتراوس
لەبارەی گرفتی عیراق وسیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكی
سان پیترسبۆرك 2007

بۆچی ئەمەریكا وكۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەچارەسەری گرفتی عیراقدا تووشی قەیران بوون؟
هەموو گرفتێكی سیاسی بنەمایەكی ئابوری ومیژووی هەیە.بۆ وەڵامی ئەوسەرنجەی كە زۆر لە پارتە چەپ و ئیسلامە تونڕەوكان دەبیژن.گرفتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وبەتایبەتی عیراق پەیوەندی بەبەرژەوەندی وئیستراتجیتی ئەمەریكی وهاوپەیمانێكانیەوە هەیە؟پێویستە داوای كۆمەك لە میژوو بكەین .
پێش دۆزینەوەی ئەمەریكا لەلایەن كۆلۆمبوسەوە ودەركەوتنی وەك دەوڵەتێكی بەهێزوپیشەسازی مەزنیجیهانی.پێكهاتەكۆمەڵایەتیەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست(كەزوربەیان موسڵمانن)لەئاژاوەدا ژیاون.بۆیە بۆ وەڵامی ئەم بووچونەوتێگەیشن لەگرفتی ناوچەكە پیویستمان بەخۆیندنەوەو توژینەوەیەكی مێژووی ناوچەكەوفاكتەراكانی گرفتەكانی هەیە.
مێژووی نۆی ئەم ناوچەیە لەدوای هەرسهێنانی دەسەڵاتی عوسمانیەكانەوە دەستپێدكات.لە 26/04/1916 پەیمانیكی نهینی لە نیوان روسیای تزاری و فەرنسادا بەسترا كە بە پەیمانی(سۆزانۆف بالیۆلۆج) ناسراوە بەگۆێرەی ئەم پەیمانە هەریەك لەو دوودەوڵەتە بەشی خۆیان لە خاكی عوسمانی دیاریكردبوو.ئیگلیزەكانیش لە 9 و16/05/1916(مارك سایكس ئینگلیزی وجۆرج بیكوفرنسی)لەسەردابەشكردنی ناوچەكە ڕێكەوتنیك لەنیوانیاندا دروستبووكەلەمیژوودابە(سایكس بیكۆ)ناسراوە لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم لە01/12/1918(سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لوید جۆرج وسەرۆك وەزیرانی فرنسی كیمانێۆ) ڕێكەوتن پەیمانی(سایكس بیكۆ) بگۆڕن ویلایەتی موێل بخریتە سەر دەوڵەتی عیراقی ئینگلیزی لە 26/12/1925 باشوری كوردستان خرایەسەر عیراق وسنوری نۆی نێوان عیراق وتوركیا بەگویرەی هیلی(برۆكسل) جیاكرایەوە.لە11/05/1926 ڕێكەوتننامەی نێوان عیراق و توركیا و بەریتانیا مۆركرا كە پیویستە عیراق بۆماوەی 25 ساڵ 10% پارەی فۆۆشتنی پتڕۆڵی كەركوك بدات بە توركیا.نیشتمانی كوردەكان ونیشتمانی عەرەبەكان لە نێوان ویستی زلهێزوسەرۆك خیڵە عەرەبەكاندا دابەش بوو.بەم جۆرەكۆمەڵێ ووڵات لەچەند مەزهەب وڕەگەزوكۆمەڵی دژبەیەك وجیاوازوڕژیمی دیكتاتۆروپڕیمتیفی خێڵەكی دروستبوون.بەدریژای قوڵایی میژوو نەیانتوانیوە چارەسەرێكی لۆژیك بۆگرفتەكانی نێوانیان بدۆزنەوە,هەمیشە بۆ چارسەرلەجیاتی دیالۆگ هێزوچەكیان بەكارهانیوە بۆیەلەوساتەوە تائیستا ئەم ناوچەیە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە.
دەوڵەتی عیراق: یەكێكە لەو وڵاتە نۆیانەعیراقە كە ئیستاچەقی گرفتەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پێوەگریدراوەگەربەتۆخی بڕوانینە دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە وتێكەڵاوكردنی(سێ3)توخمی دژ بەیەك(كوردوعەرەبی شیعەوسونە)دەوڵەتی عیراقی وەك دەوڵەتێكی نائارام وناسەقامگیر دروستبوو لەوساتەوە تائیستاجگەلەوەی ووڵاتێكی پڕئاژاوەبووەهۆیەكیشەبووەبۆئاژاواوی سەرجەم ناوچەكە(بڕوانەژمارەی كودەتاسەربازییەكان وجەنگەكانی عیراق لەتەك دراوسێكانی و جەنگی خوێناوی دریژخانی نێوان دەسەڵاتی بەغداد لەتەك داخوازی گەلی كوردوڕۆڵی عیراق لە گرفتی ئیسرائیل و فەلەستیندا وگەشەكردنی بیری ناسیونالیستی ڕادیكاڵی عەرەبی).
دەتوانین فاكتەرەكانی ئاژاوەی ئەم ناوچەیە بەم شێوەیە بژمیرین :
1:نەبوونی دەوڵەتێك بۆ كورد.كە كوردگەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی ناوچەكە وجیهانە.
2:ڕێزنەگرتن لەجیاوازی مەزهەب وڕەگەزەكان وزاڵبوونی دەسەڵاتی تاكڕەوی ڕەگەزێك.
وەك ڕەگەزی سوونە لە عیراق ..فارس لەئیران . تورك لەتوركیا .
3:پەسەندنەكردن و ڕێزنەگرتنی سنوری كیشراوی نێوان ووڵاتان لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكە ودەوڵەتەكانەوە.
4:نەبوونی ئاوزانی مۆدیڕن و دیموكراتی لە نێو كۆمەڵگا جیاوازەكانی ناوچەكەدا .
عیراق:.تاكتیكی ئینگلیزەكان ئەوەبوو كورد وەك گەلێكی سونە ولەتەك عەرەبی سونەی كەمژمارە تێكەڵاوبكەن تاهاوسەنگیەك بەرامبەر بەزۆرینەی عەرەبی شیعە دروست ببێ.خاكی كوردستانی دەوڵەمەندیش بە پتڕۆڵ وەك سەرچاوەی سەرماییەی دەوڵەت.ئەم نەخشەوتاكتیكەی ئینگلیزەكان هەڵەبووچونكەئەگەر كوردی سونەوعەرەبی سونە لەمەزهەبدا یەكبن وەلێ لەڕەگەزدا زۆرجیاوازن.لە كرۆكدا هەریەكێك لە پێكهاتەی عیراق خاوەنی ئیستراتجیتێكی شارەوەونهێنیە.بۆیەكوردی سونەوعەرەبی سونەوعەرەبی شیعە هیچ كام لەمانە بە دریژای 82 ساڵ نەیانتوانی یەكەیەكی سیاسی پتەودروستبكەن پێكەوە كاروباری ووڵات جێبەجێبكەن لەوساتەوەوبەیك نامۆبوون.ئەم نامۆبوونەش بۆئینگلیزەكان جێ سەرنج نەبوو بۆیە ئینگلیزەكان لەدروستكردنی عیراقدا توشی هەڵەیەك بوون كە تەمەنی چەند نەوەیەكی گەلان ومەزهەبەكانی ناوچەكەی كردبە قوربانی.ئەمە یەكەم هەڵە.دووهەم هەڵە ئینگلیزەكان دەسەڵاتی چەقی سیاسیان دایە دەست سوننیەكان.سوننیەكان بەدەسەڵاتێكی دیكتاتۆری پەروەردەبوون.هەردووڕەگەزی كوردوشیعە لەدەسەڵات دورخرانەوە ئەم جیاوازیە بوو بەهۆی دروستبوونی دووژمنایەتیەكی خۆیناوی لە نێوان هەرسێ ڕەگەزە دژەكەی عیراقدا.بۆیە لەسەردەمی یەكەم مەلیكی عیراقەوە(كەبەڕەسەن عیراقی نەبوو)تاكودەتاكەی ساڵی1958جەنەراڵ قاسم دەستپیكردنی قۆناغی كۆماری وكۆتای رژیمی عیراق وبەعسیەكان2003بەهۆی ئەمەرییەكانەوەئەم ووڵاتەئارامی نەبووە.هەرچەندە ئەمەریكاییەكان بەڕمانی ڕژێمی سەدامی دیكتاتۆر خزمەتێكی زۆریان بەگەلانی عیراق كرد.وەلێ هەڵەی ئەمەریكایەكانیش لەوئیستراتجییە تاكتییكەدایەكەناوی دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگای عیراقییە.چۆن لەساڵی1921تا2003كەدەگاتە(82)گەلانی عیراق نەیانتوانی دەوڵەت وسیستەمێكی دیموكراتی بنیاتبنێن ئاواش ئەمەریكایەكان ناتوانن كۆمەڵگای عیراقی بەرەودیموكراسی بەرن.بەڵگەی ڕاستی ئەم بووچونەش لە دوای ڕمانی سەدامەوە جەنگی نێوان شیعە وسونەی عەرەب لە هەڵچوون وژمارەی میلشیاكان لە زۆربووندایە.ئاوزانی تاكی كۆمەڵی عیراقی زیاتر بەرەوڕادیكالیزمی مەزهەبی وڕەگەزی دەچێ وەك لە دیموكراتی.هۆكەشی دەگەڕێتەوە بۆدوژمنایەتی ڕۆحی میژووی نێوان سونەوشیعەنامۆبوونی كوردكولتوری تۆڵەسەندەوە.ئیستابارودۆخی سیاسی وئابوری ومرۆی لەعیراقدابەشیوەیەك خوێناوی بووەبۆچارەسەری تەنیا ڕێگەیەك هەیە ئەویش(دووبارەنەكردنەوەی هەڵەی ئینگلیزەكانە)یانی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عیراق ودابەشكردنێكی نۆی سیاسی لەئاست بەرژەوەندی پێكهاتە جیاوازەكانی عیراقدایە(كوردوشیعەوسونە)ئەمەش لەسیاسەتدا حەرامنیە.نمونەی ئازادبوونی ئەو نەتەوەوگەلانەی لەسەردەمی شەری سارددالەسنوری سۆڤیتداهەبوون دوای پیرسترۆیكاداجیابونەوە(جیابوونەوەی ژیرانەی هەردووگەلی سلۆڤاكی وچیكی نمونەیەكی جوانە)بۆ ئەم چارسەرەش پیویستە هێزی نێو دەوڵەتی بەرژەوەندی گەلانی عیراق لەبەرچاو بگرێ نەك بەرژەوەندی دراوسییەكانی عیراق كە هەمیشە گەلانی عیراق وخاكی عیراق بابەت وگۆڕەپانی پارەسەنگی هێزی سیاسی دراوسیەكانی بووە.ئیستا ئەمەریكالێپسراویەكی میژووی مرۆی ومۆراڵی بەرامبەربەگەلانی عیراق وگەلی ئەمەریكی لەسەر شانە.درێژەدان بەتەمەنی ووڵاتیك كە هەرسێ توخمە پێكهاتەكەی لەیكتری دڵنیانین یانی درێژەدانە بەجەنگێكی خوێناوی ناسەقامگیری سیاسەت وئایندە.كشانەوەی هێزی ئەمەریكی وبەریتانیش لەوەها بارودۆخێكی شێواو وبونی كۆمەڵی ملیشای توڕەی چەكدار گەلانی عیراق بەرەوجەنگیكی خویناوی زۆرسەختدەبات.بەم هۆیەشەوەئاژاوە تەواوی ناوچەكەدەگرێتەوە.بۆیە قسەكردنی دیموكراتییەكان لەمەڕ كشانەوەی هێزی ئەمەریكی لە عیراق زۆر ناسیاسیانەیە وتەنیا كارتێكی بازی نێوكۆنگریسی ئەمەریكیە.بە دڵنیایەوە ئەگەر دەسەڵاتی كۆشكی سپی لەم ساتەدا بەدەست دیموكراتەكانەوەبوایە.دیموكراتیەكان هەمان هەڵویستی جۆرج بۆش وكۆمارییەكانیان دەبوو.پێچەوانەكشەی هەڵوەشاندنەوەی عیراق ودابەشكردنی لە خزمەت گەلان وئاشتی ناوچەكەیەدایە.من دڵنیام سیناریۆی سیاسی جۆرچ بۆش كە تەنیا هێزی سوپایە ناتوانی ئارامی بۆعیراقییەكان مسۆگەربكات.بۆیە پیویستە سیناریۆیەكی ئەڵتەرناتیفی لۆژیكی تربخریتەكار.ئیستادوژمنایەتی نێوان شیعەوسوننە بەڕادەیەك ناشیرین وخویناوی بووە زۆر زەحمەتە هیچ لایەكیان تاوانەكانیان بەئاسانی لەیادبكەن.باشوری كوردستانیش ماوەیەكی زۆرە خاوەنی دەسەڵاتێكی لۆكاڵی كەمێ ئارام ودەتوانین وەك حكومەتێكی سەربەخۆ ئاماژەی پیبكەین.ناتوانری جارێكی ترئەم ناوچەیەبخرێتەوەسەر دەسەڵاتی بەغداد.

باشترین چارەسەر.
1:دەوڵەتی دیموكراتی كوردستان.پایتەخت شاری كەركوك:كوردبەهەموو پێوەریك مافیان هەیە دەوڵەتی سەربخۆیان هەبێ.جیاوازی لە نێوان كورد وعەرەبدا جیاوازی دوو نەتەوەو دووكولتوردوو زمانی بەیك نامۆن ودووئیستراتیجی دژ بەیەك.شیخ محمودیەكەم مەلیكی كوردستان لەسەردەمی لكاندنی باشوری كوردستان بەعیراقەوە بە ئینگلیزەكانی ووت(ئێمەی كورد دەتوانین دراوسییەكی باشی عەرەب بین.بەڵام ناتوانین لەووڵاتێكدا پێكەوە بە ئارامی بژین)سیاسەتمەداری عەرەبی سەردەمی دروستبوونی عیراق(كامل چادرچی) ووتی مەحاڵە بێ دەوڵەتی كوردی عیراق ئارامی هەبێ.
2:دەوڵەتی شیعە:شیعەكان هەرچەندەبەڕەگەز عەرەبن بەڵام جیاوازی ڕۆحی نێوان عەرەبی سونەوشیعە سەخترە لە جیاوازی دوونەتەوەی دژ بەیەك.دەزانرێ گرفتی ڕۆحی لەلایی موسڵمانان قەبەترە وەك لە گرفتی سیاسی.گرفتی ئەم دووگروپە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر 1500ساڵ بۆیە تێگەیشتن لەنێوان ئەم دوومەزهەبەدا زۆر گرانترە لەتێگەیشتن لەنێوان دوو نەتەوەودوودەوڵەت و دووئایدیۆلۆژی دژ بەیەك:
3:سوننە:بەژمارەكەمینەی پێكهنەری عیراقین بەڵام بەحكومی هەڵەی ئینگلیزەكان كەدەسەڵاتی چەقیان پێدرابوون غرورێكی دەسەڵاتی دیكتاتۆریان لادروستبووە ولەئیستراتجێتێكی تەنگداگیریانخواردووەئەویش گەڕانەوەی ئەودەسەڵاتە وونكراوەیەكەیانەكەبەهۆی ڕمانی ڕژیمی سەدامەوە لەدەستیانچوو.بە هیچ شێوەیەك بڕوایان بەسیستەمی فیدریالی عیراق نیە.ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئیستراتیجیتی كوردوشیعەیە بۆیەتێگەیشتنی سونیەكان لە كوردی و شیعە تێنەگیشتنە لە ڕاستیەك كە هیچ كاتیك سوننە پەسندی ناكات.بۆ سوننەكانی عیراق دوو شانس هەیە ؟
A:دەوڵەتێكی تایبەتی سونی:لە نێوان دەوڵەتی دیموكراتی كوردستان ودەوڵەتی شیعەدا.ڕاستە دەوڵەتی سوننە دەوڵەتێكی هەژاری خاوەن قەیرانی ئابوری دەبێت ئەویش لەبەر ئەوەی زووربەی بیرە پیترۆڵیەكان لەدەوڵەتی كوردستان وشیعەدایە.بۆ چارەسەری ئەم قەیرانەش تەنیا ڕێگەك هەیە.ئەویش هەردوو(دەوڵەتی كوردی وشیعە)بەڵێنێكی نیودەوڵەتی مۆربكەن تا ماوەی 20 ساڵ بەشێك لەپارەی پترۆڵەكانیان وەك كۆمەك بدەن بە دەوڵەتی سونە تا بۆاری پیشكەوتنی بەشی پیشەسازی و كشتوكاڵیان گەشەدەكات .یان
B :تێكەڵاوكردنی خاكی سونیەكان لە تەك مەملەكەتی ئۆردونیدا.
مەملەكەتی ئۆردونی ئیستا لەژێر دەسەڵاتی مەلیكی گەنج عبدللەدا شێوە دیموكراتیەتێكی سەرەتایان بنیاتناوە.دەتوانرێ هیوای باشتری بۆبخوازین.لەڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا گرفتێكی تریشمان هەیە پێدەوتری گرفتی(ئیسرائیل وفەلەستینیەكان)تائیستالەهەمووگفتوگۆیەكی نێوان فەلەستینی وئیسرائیلیەكاندا لەسەردەمی سەرۆكی كۆچكردویاسرعرفاتەوەتاسەرۆكی ئیستامحمودعباس(الفتح)وسەرۆك وەزیران ئیسماعیل هنیە(حماس)گرفتی گەڕانەوەی دوو میلوین فەلەستینی ئاوارەییە بۆ خاكی فەلەستین كە ئیسرائیل و ئەمەریكی بە هیچ شێوەیەك بە گەڕانەوەی ئەو دوومیلوینە ڕازی نین.بەتێكەڵاوكردنی خاكی سوننەی عیراقیەكان لەتەك دەوڵەتی ئۆردونیدا ونیشتەجێكردنی ئەودوومیلیون فەلەستینیەلە ناوچەی سوننەی عیراق و ئۆردونی نۆیدا كێشكەچارەسەردەكرێت.ئەم پڕۆسێسە بۆ ئۆردون وفەلەستینی و سوننیەكان ئاسانە چونكە:
1:جیاوازی مەزهەبی لە نێوان سوننەی عیراق و سوننەی ئۆردون وفەلەستنیەكاندا نیە.
2:دەوڵەتی ئۆردونی ئیستا خاوەنی سیستەم ودەستوروپەرلەمانێكی نیمچە دیموكراتیە.دەتوانرێ بە شێوەیەكی ئاشتیانە ئەم نەخشەییە پراكتیزەبكرێت.
3:پەیوەندی میژووی نێوان فەلەستینی وئۆردونیەكان ونزیكی خاكی فەلەستین وئۆردون وبوونی شاژنی ئۆردونی بەڕەسەن فەلەستینی دەتوانری وەك فاكتەرێكی كۆنكریت بۆ پێكەوە ژیانی فەلەستین وئۆدرونیەكان ئاماژەی پێبكرێت .
مەترسییە چاوڕونكراوەكانی دوای هەڵوەشاندەوەی عیراق:
A:گرفتی ئیسلامی توندڕەوهەڕەشەلەبەرژەوەندی ئەمەریكاوئەوروپالە ناوچەكەدا
ئەم ناوچەیە زەمینەیەكی بەپیتە بۆگەشەكردنی بیری ڕادیكالیزم وتوندڕەوی ئیسلامی(سونەوشیعە)(القاعدەئووسامەبن لادن وموقتدا الێدر)
بۆلەمپەردانان لەبەردەم ترسەكان.
پیویستە ئەمەریكایەكان بنكەیەكی هەمیشەیی سەربازی بەهێزلەكۆماری كورستانی دیموكراتدا دابمەزرین بەمەبەستی:
1:ڕێگەگرتن لە هێرشی توركیا و ئیران بۆسەر دەوڵەتی كوردی.
2: ڕێگەگرتن لە بزوتنەوەی ئیسلامی ڕادیكاڵ لە ناوچەكەدا.
3:پاراستن ومسۆگەركردنی پرۆژەی گەیشتنی پترۆڵی كوردستان وپتڕۆڵی دەوڵەتی شیعە بۆبازاری جیهانی(لە خاڵی داهاتودا لێدەدوێن)
4:كۆمەكی پڕۆسێسی دیموكراتیزەكرنی كۆمەڵگاكانی ناوچەكە.
B:دەوڵەتی شیعە :
سعودیەوە وكویت ومیرنشینە عەربیەكانی كەنداو ترسێكی زۆریان لە دروستبوونی دەوڵەتی شیعە لە عیراقدا هەیە.كە بچیتەپاڵ هێزی شیعەی ئیرانیەوە.ئاشكرایە ناوچەی جزییرەی مجنونی پڕپتڕۆڵی دەرنەهاتوو وچاڵەپتڕۆڵیە ئاشكراكان كەدەكەوێتەخاكی دەوڵەتی شیعەوە دەبیتە هۆی دروستبوونی بنەمایەكی ئابوری بەهێز بۆدەوڵەتی شیعە.كەچاوەڕی دەكرێ وەك سەدام زوربەی ئەوسەرماییە پتڕۆڵیەبۆ بەهێزكردنی سوپاوجەنگی پیرۆز بەكاربهینرێ.
نزیك بوونی جوگرافیای هەردوودەسەڵاتی شیعەی ئیران وعیراق خەوەكەی خومەینی(ناردنەدەرەوەی شۆرشی ئیسلامی)دێتەدێ.بەنزیك بوونەوەی ئەم دوو هێزە(دەوڵەتی شیعەی ئیران ودەوڵەتی شیعەی عیراق) حزب اللەلبنانی شیعەوحماسی فەلەستینی گەشەكردنێكی بەرچاوبەخۆیانەوە دەبینن كە ئەمەش گەورەترین ترس بۆسەرئیسرائیل دروستدەكات.
تێگەشتنی شیعەی عیراق وئیران لەگەڵ سوریا نزیكترە وەك لەتەك سونینەكاندا.بەڵگەی كۆمەكی سوریا بۆ ئیرانییەكان لەكاتی جەنگی عیراق وئیراندا.بەڵام بۆ چارەسەری ئەم هەموو ئەگەرەترسانەلەسەر دەوڵەتی شیعە(بەمەرجێكی نێودەوڵەتی)نامێنێ.چۆن ؟؟:
1:پیویستە دەوڵەتی شیعەبۆماوەیەك لەژێرچاودێری هێزی نیودەوڵەتیدابێت سوپای(UN)چ بۆ ئارامكردنەوەی گرژی باڵەكانی ناوشیعە.چ بۆ چاودیریكردنی دەوڵەتی شیعەوساردكردنەوەی ترسی سعودیەوكویت ومیرنشینەكانی كەنداو لەو ووڵاتەدا بنكەی بەهێزیان هەبێ.
2:بەدەوڵەتی شیعە ڕێگەی نەدرێ سوپای بەهێزوڕادیكاڵی وەك(سوپای پاسدارانی ئیرانی)دروسبكات.
3:چاودێریكردنی سنوری نێوان دەوڵەتی شیعەعیراق وشیعەی ئیران لەڕوژهەڵاتی دەوڵەتی شیعەوەلەلایەن سوپای(UN)بكرێت تا ئیرانیەكان خاكی دەوڵەتی شیعەی عیراق وەك پرد لە نێوان خۆیان وحزب اللەی لبنانی و فەلەستینیەكان بەكار نەهێنن.
4:مەملەكەتی ئوردونی سنوری ڕۆژئاوای دەوڵەتی شیعە قایمكۆنتڕۆڵ بكات تاگویزانەوەی كۆمەكی ئیرانی نەگاتە شیعەی لبنان و فەلەستینیەكان.
5:چەكی كۆكوژی وئۆتومی لەدەوڵەتی شیعەی عیراق قەدەغەبكرێت.وەك ئەڵمانیاویابانی دوای جەنگی جیهانی دووهەم سوپایەكی سنورداریان بۆ دیاریبكرێت .
ئیستراتیجیتی پیترۆڵی :
لەبەردەوڵەمەندی دەوڵەتی كوردستانی دیموكراتی بەسەرچاوە پتڕۆڵییەكان ئەم دەوڵەتە كوردییە دەبێتە دەوڵەتێكی بەرهەمهێنەری پتڕۆڵی لەناوچەكەدا وبنكەیەكی ئابوری بەهێز بۆ ووڵاتانی سەرمایەداری وپیشەسازی.بەم هۆیەوە ئارامی وسەقامگیربوونی ئەم دەوڵەتە كوردیە پەیوەندی بەبازاڕی پتڕۆڵ وسەقامگیری نرخی سووتەمەنیەوەلە جیهاندادەبێ.جابۆئەوەی بازاڕی پتڕۆڵی جیهانی بەهۆی گرفتی سیاسیەوە تووشی قەیران نەبێت.پیویستە بۆرییە پترۆڵییەكانی دەوڵەتی كوردی كەبەخاكی توركیاداتێدەپڕیِن.ڕێگەی گۆیزانەوەكەیان بەناو خاكی ئۆردونی نۆیدا بگۆرێ.ئەم گۆڕینە لەدوولاوە گرنگ و پێویستە:
1:كرێی ترانسیتی پتڕۆڵی كوردی:دەبێتە سەرچاوەی گەشەكردنی ژێرخانی ئابووری ئۆردون.پڕۆژەی نیشتەجیكردنی فەلەستینیەكان لە ئۆردونی نۆیدا .
2:گۆیزانەوەی بۆرییە پتڕۆڵیەكانی دەوڵەتی كوردی دەبێتە كمكردنەوەی هەڕەشەی توركیا لەسەردەوڵەتی كوردی.ئاشكرایە توركیا دوژمنی سەرسەختی میللەتی كوردودەوڵەتی كوردییە بۆ ئەوەی توركیابوریە پتروڵیەكان وەك كارتی فشاری سیاسی دژی دەوڵەتی كوردی وئەوروپاوكۆمپانیەپیترۆڵییەكانی جیهانی بەكارنەهینێ.باشتیرین ڕێگەگوێزانەوەی بۆریەكانەبۆ ناو خاكی ئۆردونی نۆیدا.
گرفتی گەلانی نێو سنوری ئیران و توركیا و سوریا:
لە سنوری ئەم سێ ووڵاتەدا چەند گەلێك هەن(كورد و عەرەب .ئەرمەن .بلوج..هتد)هەموو ئەم گەلانەبێبەشن لە سەرەتاترین مافی مرۆڤ ئەویش قسەكردن ونووسینە بە زمانی دایكی وچیژینی تامی كولتوری خویان.پیویستەلەژێر سایەیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەرەتادا تا گەشەكردنی ئاوزانی دیموكراتی لەو ووڵاتانەدا ئەوگەلانەبەمافی كورلتوری خۆیان بگەن.وەك كردنەوەی قوتابخانە ودەزگای میداوچاپەمەنی.ئەم پڕۆسێسە نەك تەنیالە خزمەت ئەوگەلانەدایەبەڵكو مژدەبەخشە بۆسیستەمی دیموكراتی ئەوووڵاتانەش وسەقامگیری ناوچەكە
ئەنجام:لەوساتەوەی باشوری كوردستان بە عیراقەوە لكاوە لە 26/12/1925تائیستاعیراقدا هیچ جۆرە ئارامیەكی سەقامگیر وبڕوا لە نێوان كورد وڕژیمی عیراقیدا نەبووە.هەموو گفتوگۆیەكشیان ئەنجامەكەی هەرەس بووە.
لەوساتەوەی ئیسرائیل بە بڕیارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان 29/11/1947 و لەساڵ 1948 ئیسرائیل وەك دەوڵەت ناسرا تائیستا هیچ گفتوگۆ و جەنگی نێوان یسرائیل و فەلەستینیەكان ئەنجامێكی مرۆڤی نەبووە بۆیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی مرۆڤی لەوناوچە گەرمە پڕكێشەدا پیویستە نەخشە و دیالۆگی سیاسی لایەنكان بگۆڕدرێ.
پێچەوانەی ئەم بۆچونە هەرووڵات وسیاسیەك داوای پاراستنی یەكپارچەی خاكی عیراق ونەمانی ئیسرائیل و مافی فەلەستینیەكان پشتگۆبخات دوژمنی سەرسەختی گەلانی عیراق وئاسایش وئارامی ناوچەكەومافی ڕەسەنی مرۆڤە .
وێنەی ئەم بابەتە دەچێت بۆ :
كۆنگریسی ئەمەریكی
پەرلەمانی ئەوروپی
پەرلەمانی ڕووسیا دووما
كنیسی ئیسرائیلی
جامعە دول العربیە
Der Spiegel/ BBC/.الحیاە

2007/04/29
فلندا...هیلسنكی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)