کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مەسعو نایەوێت جارێکی تر دلاوەر عەلائەدین هیچ پۆستێکی پێبدرێت

Wednesday, 14/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست_ پەیامنێری (4) هەولێر
سەرچاوەیەكى نزیك لە هێمن هەورامى پێ راگەیاندین، کە پێش ماوەیەک مەسعود بارزانى بە شەخسى داواى لە تاڵەبانى كرد بوو، کە وەزیری خوێندنى باڵا دلاوەر عەلادین لە پۆستەكەى دوور بخەنەوە و جارێكى تریش پۆستى حكومە نەگرێتەوە دەست.
هەمان سەرچاوە هۆكاری ئەو داوایەى مەسعود لە جەلال بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە وەزیری خوێندنى باڵا یەكەم كەس بووە، وێنەى مەلا مستەفاى لە ژوورەكەى خۆى لابردووە، بەڵام دوایى بە دەستى خۆى لە لایەن پارتییەوە رەسمەكەى پێ داندراوەتەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت تەواویى خۆ پیشاندانەكان دژى ئەو وەزیرە و وەزارەتەكەى لە بەر لابردنى ئەو وینەیە بووە، ئەویش لە لایەن بنەماڵەى بارزانیەوە هەوڵیانداوە سوكایەتى پێ بكەن، چونكە لاى بنەماڵەی مەلا مستەفا داگرتنى وینەى مەلا سوكایەتیە پێیان.
دوابەدواى ئەوەش ئەرسەلان بایز، کە وێنەكەى مەلا مستەفاى لابرد و لە بەرامبەریشدا پاراستنى پارتى وەك هێمایەك بۆ ئاگاداركردنەوەى یەكێتیەكان ماڵى 5 پەرلەمانتارى یەكێتى تاڵانكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە