ئێوە چۆن بیر دەکەنەوە ؟
Saturday, 12/10/2013, 12:00
بەرایی ،
جیاوازی شەڕابی کۆن و حیزبی کۆن لەوەدایە کە شەڕاب تا کۆنتر بێ بەتامترە ، حیزب هەتا کۆنتر بمێنێتەوە بێ تام ترە . داستانی خۆزگەم بە کفن دزی ئەووەڵ ! خودای راستانە قەت کەون نابێ .
کەم نەتەوە هەن کە وێنەی کورد دووجار کوێلە کرابێ ، جارێک لە لایان زلهێزو قولدوری سەردەم لە دونیادا ،جارێکێش لەلایان دەسەڵاتی گەندەڵ و حیزبی دواکەوتوو .ئەوەی کە دوژمن بەسەرمان دێنێ جێگای گلەیی وگازندە نییە وحیسابی وان رون وئاشکرایە وهەر شتێک لە هۆلێیە .بەڵام ئەوەی کە سەرکردەو گوێی لە مستی بێانی بەسەرمان دێنن ووەکی بەشێک لە مێژوو دەخواردمان دەدەن دەبێتە هۆی ماڵوێرانی جێگای سرنج ورامانە .
لە سەت ساڵی رابوردوودا ئاڵو گۆڕی مەزن لە دونیادا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە ، دەسەڵات هاتون وچون جەغڕافیای وڵاتان یا مەزن بونەوە یانژی چوک ،زانستی سیاسی رامانی ئاسۆی دوا رۆژ بە چرکە بەرەو پێشکەوتن دەچێ رووی لە داهاتویەکی نوێیە ،ئەدی بۆ کەس لەخۆی ناپرسێ نەتەوەیەکی مەزنی وەکی کورد توشی چارەنوسێکی وانادیار بووە لە بیابانی بێچارەییدا بۆتە خڕنۆکی سەردەم کە بە چوکتری باهۆز دەگلێ و روو لە ناکوجا ئاباد دەکا ؟!
مێژوویەک کە بە چەنگی بیانی بنوسرێتەوە تیف تیفە درابێ لەوەی زیاتر چاوڕوانی لێ ناکرێ .لە ساڵی ١٩٤٦ ز لە رۆژهەڵاتی کوردوستان ولە شاری مهاباد /روسەکان / سناریویەکیان بۆ تۆمار کردین کە هەتا ئەو سەر دەمەش یەخەمان بەر ناداو جەستەی بریداری ئەو خاکە بە دەست سات وسەودای یەو شانۆیە خوێن دەدەلێنێ بە بێ ئەوەی بەرهەمی بۆ کورد تێدابێ ، کارگێڕانی ئەوکات وئێستاش ئەکتەرەکانی ئەو رێگوزەرەبون کە ماوەی ٣٤ساڵە لەباشوری وڵات، بگرە کەمپ نشینی وکۆی سەنجەق هاتم !؟ بەخۆشیان دەڵێن دێمۆکڕات میرات گری کۆمار !؟ (یانی ٦٧و ٦٧ هەر دەکاتە ٦٧ !)
ئەوەی کە لە باشوور دیتومانە روون وئاشکرایە کە بەرەو کوێمان دەبا، بەڵام مەبەستی سەرەکی رۆژهاڵاتی کوردوستانە ئەوەی کە با بە دەواری رەشی ناکا !کار لەشەڕی برا کوژی تێدەپەڕێ ، کوشتە لە حەوشی ماڵاندا دەنێژرێ ،کەسایەتی کورد دەڕوخێندرێ ،پێمان دەڵین ئەوەنییە لە باشوری چوار ساڵ پێکەوە شەڕیان کرد ئێوەبێدەنگ بن هیچ مەڵێن !؟
بەشیکی بچوک لە پەڕتوکی / حکومەتی میللی کوردوستان لە نوسینی ، ویلیام ئینگڵتۆن جونیۆز ، کە لە زمانی ئینگلیسی لە لایان / بیرمەندی دڵسۆز جەنابی موحەممەد سەمەدی / کراوەتە کوردی ئاوام پێ دەڵی وئاوا نوسراوە ؟
حیزبی دیموکڕاتی کوردوستان (ج : مەبەست لە هەردوو بەناو دێمو کڕاتەکانە کە لە کەمپەکاندا سروودی سەزەڵە ین لۆ دەڵێن) ئەوەش دەقی بابەتەکەیە جا ئێوە چۆن بیر دەکەنەوە بۆ خۆتان سەرپشک بن و بۆ منیش بە گوناحی مەنوسن بە کفی دامەنێن .
ئەو ماوەیە بە پەلە خەریکی ئەوە بوون پێشنیارەکی / باقرئۆف / لەمەڕ گۆڕینی کۆمەڵەی ژ، ک ، بە حیزبی دێمۆکڕات جێبەجێ بکەن ؟!! ئەم کارە ٢٠ رۆژی خایاند .لە سێپتامبڕی ساڵی ١٩٤٥ / هاشمئۆف / کۆنسولی روس لە ورمێ ناوەندێکی پەیوەندی، فەرهانگی لە مهاباد کردەوە .لەبەر ئەوەی کۆمەڵەی ژ، ک ، نەهێنی بوو هێشتا جێیەکی کۆبونەوەی گشتی نەبوو . قازی موحەممەد ناچار لە رۆژێکی مانگی نوامبڕی ساڵی ١٩٤٥ ز دەوری ٦٠کەسی لە سەرۆک هۆزەکان وخەڵکی شاری بۆ ئەو ناوەندە فەرهەنگییە داوەت کرد .هەر چەند سەرچاوەی ئیلهامی ئەو گۆڕان کاریانە / یەکێتی سۆفیەت شوڕەوی / بوو بەڵام لەو رووە خۆیان دوورەپەرێز رادەگرت کارەکانیان هەر بەدەستی کورد بەئەنجام گەیاند .
قازی موحەممەد هەوڵی دەدا لەسەر خۆ وبە بڕوا وبەڵگەوە مەبەستەکە شی بکاتەوە لە سەفەری باکووە دەستی پێکرد قسەکانی باقر ئۆفی وەبیر هێنایەوە ولە پێداوستیەکانی حیزبێکی ئاشکرا لە ژێر ئاڵای دێمۆکڕاسیدا دەدوا (ج : دێمۆکڕاسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ کوردوستان لە وێوە چەکەرەی دا وئەوە ٦٧ ساڵە خوێنمان لێ دەڕژێنێ !) ولە درێژەی قسەکانیدا گوتی : برایانی رووس یارمەتی حیزبی نوێ دەکەن (ج: مەبەستی حیزبی دێمۆکڕات بووە) ئایا کەسێک لەم بارەوە پرسیاری هەیە ؟ کەس دەنگی نەکردو کارەکە بڕیاری لەسەر درا ! (ج: لەوسەردەمەشدا ئاوەکە واڕژاوە وکەس دەنگ ناکا !) هەروەها پرسی ،مەبەستێک ماوە پێویستی بە روون کردنەوەبێ ؟ باسی دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆی کورد نەکرا (ج: لە بەرنامەی ژ، ک ،دا باس لە دەوڵەتی سەربە خۆی کورد کرابو) بەڵام زۆربەی دانیشتوان ئاگاداری قسەکانی / باقرئۆف / لە باکۆیە بون .ئەوەی لەم دانیشتنەدا گۆڕا ، تەنیا ناوی حیزبەکە بوو ! (ج : کۆمەڵەی ژ ،ک ، کرا بە حیزبی دێمۆکڕات) دەنا هیچ ئاڵو گۆڕێکی بنە ڕەتی پێک نەهات و کومیتەی ناوەندیش گورج دەستی تێ وەرنەدا . قازی هەر وەک لە کۆمەڵەدا ئەندام بوو ، لە حیزبی نوێشدا هەر بە ئەندام مایەوە ! (ج :بە بێ ڕاپرسی ؟!) کاری وی درێژەدان بەو بڕشتە بوو کە لە بزوتنەوەکەدا هەیبوو .رووسەکانیش لە پشتی پەردەوە رێنمونی پێوەستییان دەکرد .هەروەک لە سەردەمی کۆمەڵەی ژ، ک دا کردبویان .
جا خوێنەری هێژاو وڵاتپارێز بۆ خۆت کڵاوی خۆت بکە قازی ولە راستیەکان لامەدە ، منیش بەتاوان بار مەزانە ئەو قسانە دەنوسمەوە با هەموومان فێر بین بە چاوی رەخنە گەرانی بڕوانینی مێژوومان با چیدی نەتەوەکەمان نەکەوێتە ژێر دەستی داگیر کەرو سەرکەردەی بێ گوێو هیچ نەزان .
جەعفەر کەریمی/ ١٢/ ١٠ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست