جووندیانى و لاوەند دوو جەمسەرى یەك پیلى سكووتن !
Wednesday, 09/11/2011, 12:00
پاش ئەوەى لە دوو ئەڵقەى نوسینەكانى پێشووماندا گەنەڵییەكانى لاوەن نەوزادى كووڕ و ئازاد جوندیانى باووكیمان وەكوو هێلكەى بێ توێكڵ خستە بەردەستى خوێنەرە ئازیزەكانەوە ئەم دووزاتە هەستان بە تەزوویر كردنى نوسراوێك بە ناوو ئیمزاو مۆرى جێگرى سكرتێرى ئەنجوومەنى ناوەندى یەكێتیەوە وەك وەڵامێك بۆ بابەتەكەى پێشوترى ئێمە لەسەر لەوحەى ئیعلاناتى تەلەفزیۆنەكەوەبۆ كارمەندانى تەلەفزیۆنەكەیان هەڵواسى
ئەو نوسراوە تەزویركراوە كەبریتییە لە نوسخەیەكى كۆپى كراوى ڕەش و سپى و تێیدا ئەنجامى بەناو ڕاپرسییەكى تێدا بووە كە تەلەفزیۆنى بەناو گەلى كووردستان ئەنجامى باشى تێدا وەدەست هێناوە و سوپاسى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان كراوە كە گوایە پێشكەوتنى باشى بەخۆوە بینیوە لەوەتەى كە لاوەن بووە بە مدیرى و سوپاسگوزاریشى دەكەن لەو بارەیەوە ... ئەى ئافەرم بۆ ئازادى علووج و لاوەنى خەبیرى بوارى تەزویرات و بەرچاو تاریك كردن كەبە نووسراوى تەزوویر خۆیان هەڵئەخەڵەتێنن بەڵام شوكور ووشیارە مەحووى تێئەگات كەئەمانە چ ماڵێك و چ بێمۆڕاڵێكن بۆیە دەپرسیین
ا - تەلەفیۆنى گەلى كووردستان چ گۆڕانكارییەكى كردووە لە ناوەڕۆك و لەئەدا و لە ئیقاعى قسەكردنى خۆییدا ؟
ب چ بەرنامەیەك لەبەرنامەكان لەسەر خراپى و باشى تەعاموولیان لەگەڵ كراوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە پاداشت و سزا دراوون ؟
ج دانانى كامێراى موراقەبە بۆهەر ساڵۆن و دەرگاى ژوورێك متمانە لەنێوان بەڕێوەبەر و كادرى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستاندا كەم ئەكاتەوە یان زیادى ئەكات ؟
د بەهەدەردانى سامانى گشتى و بوجە بەتاڵان بردن و رۆیشتن بۆ ڕیفرێش و توركیاو ووڵاتانى سیاحى چ لەمەسەلەى باشكردنى تەلەفزیۆن ئەگۆڕێت ؟
ه جیاوازى كردن لەنێوان تەعاموول كردن بەرامبەر كارمەندانى سەتەلایت و كەناڵى محەلى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان لەماف و ئەركدا تووڕەیى زیاتر ئەكات یان نا ؟
وەڵامى ئەم پرسیارانە بەجێ ئەهێڵیین بۆ خوێنەرە ئازیزەكان و ئەوانەى كەلەناو واقیعى ئەم حاڵەدان تا بزانن ڕخنەكانمان لەجێگاى خۆیدایە یان نا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست