عەشق و پەرلە مان و حكومەت
Saturday, 21/05/2011, 12:00
ئەى یار..ئەى تاقانە ترین یار
بە بیرت دێ..
هاتمە ناو هۆڵى دڵتەوە وەكو هۆڵى پەرلەمان
وەك بورهان و شاهۆ و زانا زوو كەوتمە تەپڵ لێدان
ئەم زانى عەشقەكەى تۆ بەس قسەیە و ڕاستى نیە
وەك چەند ئەندام پەرلەمانێك هەر هەموى هەر كارتۆنیە
چاوەڕوانیى... كوشندەیە... بەڵێنەكانت زۆرن
وەكو بەڵینى حكومەت هەموى هەر قسەى قۆڕن
من دەمزانى تو گوڵێكى پێویستیت بە ئاو هەیە
وەك پێشەوا دوو دەبە ئاوم بۆ هەڵداى
ئیتر گوناهى من چیە .
ئەى یار ....ئەى تاقانە ترین یار
بۆ بوى بە كەمال كەركوكى هەموو شتێكت تەزویرە
یا وەك مەلا بەشیر نوستوویت هەر خەواریجت لە بیرە
خو من ئارام ئەحمەد نەبوم تا سەنگەرى باڵتاك بگرم
كەمال نەبوم
بمكوژیت و ڕێزت بگرم
ئاخر گوڵم ..
فرسەتى زۆرت لێ هێنام
هەر وەك ئەرسەلان بایز
دە جارێ ببە بە بەهار بۆ خۆت لێ كردم بە پایز
جلم ڕەشە ناخم سپى
وەك عەبدوڵاى مەلا نورى
ئازیز توانام ناما ئیتر بۆچى هێندە لە من دورى
خۆ وەزیرى پێشمەرگە نیم دەبابە بهێنمە سەرتان
چەقۆ وەشێنى شار نەبوم خۆ سوێندم خوارد بە شەهیدان
ئەحمەد میرەى ڕۆحى من گوڵى ناو باخچەى گشتیە
تۆش بوى بە شێخ جەعفر هیچ باكێكت بە من نیە
دڵم پڕە لە میلیشیا كوا عەدنانەكەى پەرلەمان
وەك شیخ جەعفر خۆت مەنوێنە با بانگى نەكەم ئاشتى خان
خۆ شێرى سەر گردیش نەبوم ڕەنگت وا زەرد هەڵگەڕاوە
تۆ قەت نامرى من دەزانم مردن بۆ تۆ داخراوە
لێم بوى بە كوردستان پۆست هەموو شتێكم كەشف دەكەى
وەك وكلیكس هاوار دەكەى لە جیهانا حەیام دەبەى
ئاخر گوڵم..خوا باوكەڕۆ
بۆ لێم بوى بە نێچیرەڤان دەڵێ ى خەڵكى سلێمانیم
تۆ خۆت وتت: وەكو دێمى من هەر دژى ئاوەدانیم
نە گا قڕان.. شیوى قازى.. ئەمانە هیچى نازانى
جارجار پێم دەڵێ ى جامانەى سور هێندە بە سوكەم دەزانى
خۆتم لێ مەكە بە قارەمان هەر سوكەكەى جارانى
ئاخر گوڵم... خوا باوكەڕۆ
بودجەى كەسم نەبردوە وەك چوار ملیارى ون بوو
كردمانە پڕۆژەى وەهمى...كە زانیان
خەتاى سەرهەنگ فەرەج بوو
لە ناو هۆڵى دڵتەوە ئۆپۆزسیۆن بكە دەرێ
من پێویستیم بە خەو هەیە دە با خەڵك چاوى دەرێ
زۆر دەترسم ڕسوا ببم وەكو جەماڵ عەبدوڵا
یا وەك كەمال كەركوكى تۆ لیم ببى بە بەڵا
جەیشى عەرە بم بۆدێنى ئەى كوا بەڵینى دوێنێ
هەر لە بەغدام لە سلێمانى بۆم نەماوەتەوە شوێنێ
قوڕى كوێ بەسەرداكەم وا... ك.ن.ن... كوشتمى
سوكتان كردم وەكو (كا) هاكا ڕەشەبا بردمى
شكات لە لاى پۆلیس دەكەى كە من چەندە تاوانبارم
كاروان ساڵح بینە و وەرە كوا من وەها گوناهبارم
ئەى یار ئەى تاقانەترین یار ..
بە بیرت دێ من لەسەرا هاوارم بۆ گوڵ دەكرد
فاروق و سۆران ..موسەناو مامۆستا كامەران
سەراى دڵمیان ئاوەدان كرد
تۆ هاتى هەمویت سوتان..ئەو دەنگانەت هەموى خنكان
ئەى كوادروشمى كوردستان یان نەمان
تۆ ڕێبین هەردیمت كوشت ئێستا بۆ خۆت پەشیمانى
مەریوان و بەختیارو ئاراس ئەمانە بە هیچ نازانى
مەحمو سەنگاویەكەى دڵم ئێستەش هەر خەڵكى سەنگاوە
سمێڵى بۆیاخ نیە هەر خۆى وەهاى داهێناوە
خۆمن سەباح نەبوم بۆتۆ تۆ وا هێندە قارەمانى
ئەوەش كەلار دێنە سەرت دەبا ئەوە باش بزانى
خۆ نەبەز و هەڵمەت نەبوم قسەكانم هەموى ڕاست بن
وا تۆ بویت بە ئەمریكا و منیش بوم بە بن لادن
وەك پشتیوان با لێت نەدەم بڕۆرەوە بۆ هەندەران
من خۆم نەخوێندەوارم دكتورا هیچ ناكات لامان
خۆ من شێركۆ بێ كەسیش نیم بە پارە بمخەڵتێنى
دكتۆر فایەقیش نەبوم بە قسەى قۆڕ بم فەوتێنى
ئاخر گوڵ...خوا باوكەڕۆ
بویتە بنە ماڵەى بارزانى قەڵاى ڕۆحت داگیر كردم
ئێ خۆ من ...خەتاى خۆم نیە عاشق بە ڕوخانى پردم
ئاخر كچێ ....
خۆمن سەرۆكى هەرێم نیم ئاگام لە هیچ شتێ نەبێ
خۆ سەرۆكى حكومەتیش نیم متمانەم لە كیس بچێ
ئاخر گۆڵم ..خوا برا ڕۆ
مەقیژێنە وەك سۆزانى پەرلەمان
خۆم بە ئەرشیف دەزانم وەكو دكتور محمود عوسمان
تۆ نالیاى دڵم دەسوتێنى ئەڵێ ى بە خوا منیش نەبوم
شەقامم خوێناوى دەكەى بە دەستى چەند كەسێكى شوم
ئاخر بۆچى بوى بە مۆمیك دنیات یەك پارچە گۆڕیوە
تەنها گردێك بوە بە تۆڕ دنیاى لە من وا تەنیوە
وەك لیژنەكانى پەرلەمان هیچ دەسەڵاتێكم نیە
خاكى دڵم سەوز و زەردە ئیتر من چارم چیە
13 ئاب ..سەردەشت.. سۆران و ئاوێنەو لڤین هاوڵاتى
بونە خۆرەى گیانى من هێشتا دەڵێى ماویەتى
دە توخوا تۆزى ڕوحمت بێ مەبە بە ئۆپۆزسیۆن لێم
كەمێكى تر پارە دەخۆم وەك بن عەلى بۆى هەڵدیم
باسى موبارەك مەكە لە بۆ دڵەى پە شێواوم
خێرم لە خۆم نەدیوە ئێستا هەر وەك سەدام ماوم
ئاخر گوڵم چیت پێ كردم ..چیت لێ كردم
بومە تەیرێ ناشیرین ئا ئەوا ڕیسوات كردم
لە داخى تۆ و پەرلەمان
پەیمان و كوێستانەكان
حكومەتى كارتۆنیمان
شەرتە واز لێرە بێنم بچمەوە بۆ عەربستان ....یان بۆ تاران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست