هه‌واڵێکی به په‌له .
Monday, 08/06/2009, 12:00
هه‌روه‌کو خۆتان ئاگادارن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا شاناز و هاوار حاجی وه‌کو نوێنه‌ری مام جه‌ڵال و به‌رپرسی تازه تاعین کراو بۆ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه، ویستیان ساردانی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه بکه‌ن، به‌ڵام کۆمیته‌کان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئینکاری ئه‌و دوو ده‌م و چاوه قێزه‌ونه‌یان کرد که پێشوازی له دوو که‌سی گه‌نده‌ڵ و کاسه‌لێس وه‌کو به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کان بکه‌ن، ئه‌وه بوو، ئه‌رسه‌لان بایز ئاگادارکرایه‌وه له‌و پێشێلکاریه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی گه‌یشتۆته ئاستێک که‌س ئاگای له که‌س نیه،ئه‌رسه‌لان بایز که به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنه ئاگای له‌وه نیه مامی و هیرۆ خان بێ پرسی ئه‌و له مه‌کته‌به‌که‌ی ئه‌ودا خه‌ڵک لا ده‌به‌ن و خه‌ڵکانی تر تاعین ده‌که‌ن، بۆیه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه به په‌له نوسراوێکی نوسی بۆ هه‌موو کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه که جگه له مه‌کته‌بی ڕێکخستن و کاک شه‌ماڵ نه‌بێت هیچ که‌سێک بۆی نیه ته‌وجیهو کۆبونه‌وه به ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه بکات.
به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێک به سه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌رسه‌لاندا وا دیسان هه‌ر ئه‌رسه‌لان به خۆی نوسراوێکی تر ده‌نێرێت ده‌نوسێت هاوار و شاناز وه‌کو لیژنه‌یه‌ک به‌رپرسایه‌تی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن و پێویسته کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه التزامیان پێوه بکه‌ن.
به‌ڵام ئێمه وه‌کو کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه التزامبه‌و دوو که‌سه گه‌نده‌ڵ و کاسه لێس و دۆڕاوه نه‌که‌ین و هیرۆو مام جه‌لال و شاناز به‌م کاره زیانکی تر له یه‌کێتی و ڕێکخستنه‌کان ده‌ده‌ن و له ئه‌نجامیش هه‌رخۆیان به‌رپرس ده‌بن له ئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کان.
چونکه ئه‌و دووانه خۆیان که‌سانێکن ڕێکخستنه‌کانت به‌ریتانیایان تێک دا‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌زمونیان هه‌یه با بڕۆن چاره‌سه‌ری کێسه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
. نوسراوه تازه‌که‌ی ئه‌رسه‌لان بایز تا ئێستا لای کاک شه‌ماڵه تا ئێستا به‌س به ته‌له‌فون بڵاوی کردۆته‌وه چوونکه خۆی له خۆیدا ئه‌مه ته‌جمید کردنی کاک شه‌ماڵیشه که به حساب نوێنه‌ری مام جه‌لاله بۆ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a25c1fd1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست