کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێن له‌سه‌ر من و که‌یف وسه‌فاش بۆ تۆ!!! پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی داماو

Friday, 15/05/2009, 12:00


موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی قوڕبه‌سه‌ر که‌ شه‌قی له‌ یه‌ک ملیۆن به‌رداوه‌ له‌ساڵێکدا یه‌ک ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار دیناری کاکه‌ بریمه‌ره‌ ، ئه‌مه‌ گه‌ر له‌لایه‌که‌وه‌ سوکه‌ واسته‌یه‌کی هه‌بووبێت یان پاره‌ی 5 مانگی دابێته‌ ته‌له‌فۆن بۆ به‌رپرسی ده‌زگاکه‌ تا له‌ 60000 هه‌زاره‌‌که‌وه‌ بۆی کردوه‌ به‌ 90000 هه‌زاره‌که‌، خوا نه‌یبڕێت گه‌ر خه‌رجی نه‌کات به‌شی ئاژدادو ئاباوی ده‌کات ، جا براله‌ گوێبگرن بزانن مه‌قسه‌دم چیه‌ له‌م زه‌ڕب و ته‌قسیمه‌دا ، له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رۆک جاشێک له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌ ده‌بێت وله‌ مێزه‌که‌ی ئه‌وبه‌ریش پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین به‌دیار چاره‌که‌ عه‌ره‌قێکی سه‌رهه‌ڵپچڕاوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قاپێک نۆکاو پێکێ زوخاو ده‌خواته‌وه به‌ یادی سه‌رده‌می 12 مه‌خزه‌ن و 2 ڕومانه‌و مه‌تاره‌یه‌ک ئاوه‌وه‌، کاتێک کابرای باڕمه‌ن دێت و پێی ده‌ڵێت (حسابه‌که‌ت دراوه‌) ، ئه‌مێش ده‌ڵێ کێ داویه‌تی ، باڕمه‌نه‌که‌ش ئاماژه‌ بۆ مێزی سه‌رۆک جاشه‌که‌ ده‌کات که‌ مێزه‌که‌ی به‌خۆیه‌وه‌ 15 کاسی لێیه‌و هه‌مووشیان مه‌سولی کۆمیته‌ و کارگێڕی یه‌کێتیه‌ حه‌یاته‌که‌ی ئێستان ، کاکی پێشمه‌رگه‌ش ناکاته‌ نامه‌ردی و ته‌ق چاره‌که‌ بتڵه‌که وردوخاش ده‌کات له‌سه‌ری جاشه‌که‌ ، کاتێک ده‌بێته‌ ژاوه‌ژاو، وه‌سڵی مێزی سه‌رۆک جاشه‌که‌ ته‌نها 2 ملیۆن و نیوی بریمه‌ریه‌ ، واته‌ ده‌کاته‌ی کۆی موچه‌ی 2 ساڵی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین .
براتان پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی 60000 هه‌زاری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە