کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا دێت به‌ناو سه‌رکرده‌کانی باشور لێی به‌رپرسیارن

Saturday, 12/12/2009, 12:00


گه‌لێکی بێ ناسنامه‌،گه‌لێکی سته‌ملێکراو،گه‌لێکی چه‌وساوه‌،گه‌لێکی قاره‌مان و ئازاو چاونه‌ترس،گه‌لێکی خۆخۆر،گه‌لێکی بێگانه‌ په‌رست، گه‌لێکی بێ سه‌رکرده‌،ئه‌ویش گه‌لی ئێمه‌یه‌ گه‌لی کورد،چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا دیسان سه‌رکرده‌کانمان له‌ باشور گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌گه‌له‌که‌مان کرد به‌ چاوسورکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا،یاسایه‌کیان په‌سه‌ند کرد که‌ مافه‌کانی گه‌لی تێدا پێشێلکراوه‌،میلله‌تی ئێمه‌ به‌که‌م ته‌ماشا کران له‌لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه،سه‌رکرده‌ ناسیاسییه‌کانیشمان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ میلله‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی له‌لایه‌ن ئۆباماوه‌ ڕازی بوون به‌و یاسایه‌،باسی سه‌رۆکێکمان ناکه‌ین که‌ ئه‌ویان ناویمان سڕیوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ عێراقی ته‌واوه‌.خیانه‌تێکی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م سه‌رکردانه‌مان له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ر خه‌ریکی داڕشتنی پیلانی ژێر به‌ژێرن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی ووڵاته‌که‌مان،هه‌میشه‌ هه‌موو کورد ته‌ئکید له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر کورد یه‌کبین ئه‌وا له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان مافه‌کانمان به‌ده‌ست ده‌هێنین،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ڕێگه‌مان لێده‌گرێت خیانه‌تی سه‌رکرده‌کانمانه‌.ماوه‌یه‌که‌ که‌وتونه‌ته‌ هاتوچۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا،ده‌بوو بمانزانیایه‌ ئه‌م هاتوچۆیه‌ به‌بێ هۆ نییه‌،ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌ته‌په‌دا وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌ته‌مایه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات،وه‌کو ئاگاداریش بووین وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به‌په‌له‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد،ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت دیسان پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوکاری سه‌رکرده‌کانمان له‌باشور دژی گه‌له‌که‌مان له‌ باکور به‌ڕێوه‌یه‌.پیلانی داخستنی ده‌ته‌په‌ پیلانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی بیرخستمه‌وه‌،که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ماڵی هه‌موو کورد وه‌کو ته‌عزێی لێهاتبوو هه‌موو خێزانێک به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ دانیشتبوون و فرمێسکیان ده‌ڕشت و ته‌ماشای وێنه‌ی ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکیان ده‌کرد.ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا میلله‌تی ئێمه‌ ده‌بێت ووشیار بن له‌ سه‌رکرده‌کانیان قبوڵ نه‌که‌ن ووتار بده‌ن دژی هاونیشتیمانه‌کانمان.ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتێک له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ و سیسته‌مێک که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دایڕشتووه‌ هێواش هێواش هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ باشور به‌ره‌و لاوازی ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت بێ هۆش بین ده‌بێت هه‌ڵوێستمان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌داخستنی پارتێکی گه‌وره‌ی کورد که‌ ئومێدی گه‌لی ئێمه‌یه‌ له‌ باکور.ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی ده‌سته‌مۆی ووڵاته‌ زلهێزه‌کان بووبێتن، ئه‌وا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن جێگه‌ی ئه‌وان بگرێته‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی گه‌لی ئێمه‌ له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان،چونکه‌ بێده‌نگی ئه‌وانیش گومانمان له‌لا درووست ده‌کات که‌ ئه‌وانیش به‌کرێگیراو بن وه‌کو پارتی و یه‌کێتی.ئه‌گه‌ر نا کاتێک ئه‌وان خۆیان ناوده‌نێن معاره‌زه‌ ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان ده‌بێت جیاواز بن و هیچ شتێک نییه‌ که‌ بیانترسێنێت هه‌تا پشتگیری له‌ گه‌له‌که‌مان نه‌که‌ن له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە