زیندانییه‌کی که‌مئه‌ندام، لای پۆلیسی سویدی، داوا دژی عومه‌ر فه‌تاح و خه‌سره‌و گوڵ تۆمارده‌کات
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
پارێزه‌ر و یاساناس هه‌ڵگورد تاڵه‌بانی له ساڵی 1973 له شاری که‌رکوک هاتۆته دنیاوه، له باپیریانییهوه خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانییدا هه‌یه. پێشتر له ناو ده‌زگای زانیاریی (به‌شی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی) له نێوان ساڵی 1991- 1995 کاری کردووه، که له‌هه‌مانکاتدا قوتابیی زانکۆش بووه. به‌هۆی شه‌ڕی نێوان پارتیی و یه‌کێتیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره، ئه‌م وازی هێنا، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی که به‌ره به‌ره وه‌ک بۆ کوردستانپۆستی باسکرد، تێگه‌یشت ئه‌مانه له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقیی و به‌عسدا ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردووه، مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکیش ته‌نها بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی حیزبی و چاوبه‌ستنی خه‌ڵکی کوردستان باسی لیوه‌ده‌که‌ن، کاتێک ئه‌میش ده‌یبینی سه‌ددام به‌رده‌وام خه‌ڵکی کورد له‌و شاره دوور ده‌خاته‌وه و یه‌کێتیی هیچ هه‌ڵوێستێکی نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه هاریکارییشیان ده‌کات.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ کوردستانپۆست، کاک هه‌ڵگورد وتی: کاتێک من به‌و راستییانهم زانی ئیتر له‌گه‌ڵ چه‌ند کوردێکی خوێنگه‌رمی که‌رکوکیی و گه‌رمیاندا بڕیارمان دا رێکخراوێکی سه‌ربازی دروست بکه‌ین به‌ناوی (سوپای نهێنی کۆماری کوردستان،) نزیکه‌ی 50 که‌س ده‌بووین، مه‌به‌ستیشمان چالاکی سه‌ربازیی بوو دژی حکومه‌تی به‌عس له ناوچه‌کانی کوردستاندا، ئه‌و شوێنانه‌ی که به ده‌ست به‌عسه‌وه بوون. ئه‌م کاره‌مان به کارێکی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانیی، چونکه له‌وه تێگه‌یشتبووین ئه‌و دوو حیزبه کوردییه باکیان به کێشه‌ی کورد و که‌رکوک نه‌ده‌هات.
(هه‌ڵگورد نوری فه‌خره‌دین تاڵه‌بانی) که ئه‌وه ناوی ته‌واویی خۆیه‌تیی، درێژه به قسه‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و کاته‌ی له ده‌زگای زانیاری کارم ده‌کرد، به‌رپرسه‌که‌م، ناوی لیوا جه‌مال بوو، خه‌ڵکی هه‌ولێر بوو. ئه‌و له گرتنهکهمدا ده‌ستی هه‌بوو، له ساڵی 1996 گیرام، به‌ڵام دوای 20 رۆژ مه‌ره‌خه‌سیان کردم. جارێکی تر له ساڵی 1999 گیرامه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له ئاسایشی سلێمانی مامه‌وه،
بۆ جاری سێیه‌م له رۆژی 8 - 6 - 2002 له سلێمانی لای فولکه‌ی خاڵه حاجی به جێبێک فڕێنرام، یه‌کێک له‌وانه ناوی فه‌خره‌دین سه‌رسپیی (فه‌خره‌دین هه‌ورامی) بوو، به‌هه‌موویان که‌وتنه لێدانم، سه‌روچاویان شکاندم و گیانمیان خه‌ڵتانی خوێنیان کرد، به‌ره‌وه سه‌ربازگه‌ی ئاشتی (معسکر سلام)یان بردم. کاتێک دایان به‌زاندم، زانیان زۆر په‌رێشانم، سه‌ریان دووریمه‌وه، فه‌خره‌دین و مامۆستا عه‌زیز لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کردم. پاش هه‌فته‌یه‌ک به فه‌رمانی مام جه‌لال و عومه‌ر فه‌تاح، به چاوی به‌ستراو بردیانم بۆ شوێنێکی نادیار و له ژوورێکی ته‌نهاییدا جێیان هێشتم، ماوه‌ی 30 مانگ له‌وێ مامه‌وه، ئه‌و ماوه دوور و درێژه چاوم نه‌کراوه‌ته‌وه، نه‌یان ده‌هێشت که‌س ببینم، چوار که‌س پاسه‌وانییان ده‌کردم که هه‌ر هه‌فته‌ی جارێک دوان له‌وانه ده‌مانه‌وه و له هه‌فته‌که‌ی تردا ده‌گۆڕدرا به دوانه‌که‌ی تر، من ئه‌و چواره‌م به ده‌نگدا ده‌ناسییه‌وه، لهبهرنامهکهیاندا وابوو، هه‌موو رۆژێک ده‌بوو چینێک به کێیبڵ لێم بده‌ن، ته‌نها یه‌کجاریش خواردنیان پێ ده‌دام، خواردنه‌که‌ش بریتیی بوو له کۆلێرهیهکی ره‌ق. نه‌مده‌زانی کات چه‌نده، شه‌وه یان رۆژ، زستانه یان هاوین، به گه‌رما و سه‌رمای ژووره‌که‌دا زستان و هاوینم لێک جیاده‌کرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنه‌که‌م هیچ نه‌بوو، له‌شم لاواز بوو، داکهوتمه خواره‌وه، خواردنی پێویست و که‌میی ڤیتامین له له‌شمدا نه‌مابوو، نه‌مده‌توانی خۆم بگرم و ههڵبستمه سه‌ر پێ، یان بیربکه‌مه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر کاری ئاوده‌ستم هه‌بووایه به راکێشان ده‌یان بردم.
له‌و ماوه‌یه‌دا دوو جار هه‌وڵمدا خۆم بکوژم، له دوا هه‌نگاودا په‌شیمان ده‌بوومه‌وه، بڕیارمدا نه‌مرم و بمێنمه‌وه بۆ تۆڵه، چونکه ده‌مزانی کوشتن، یان خۆکوشتن، مانایه‌ک ناگه‌یه‌نێ، جگه له ناوچوون و له بیرچوونه‌وه، بڕیارم دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه خۆم بهێڵمه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژێک
به چاوی به‌ستراوه‌وه بردیانم بۆ شوێنێکی تر، دوایی بۆم ده‌رکه‌وت، ئه‌و شوێنه معسکر سلامه، بردمیانه ژوورێک و له‌وێ چاویان کردمه‌وه، ئیتر خۆم له‌به‌ر ده‌می عومه‌ر فه‌تاح، خه‌سره‌و گوڵ، مامۆستا عه‌زیز و مامۆستا سه‌یفه‌دین و که‌سێکی تردا بینییه‌وه که عه‌ره‌ب بوو، نه‌مزانی ئه‌و عه‌ره‌به کێیه، به‌ڵام ئه‌وان به سید تاهیر ناویان ده‌هێنا، ئه‌و که‌سه پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له دوای رووخاندنی سه‌ددام، وێنه‌که‌یم بینی ئه‌وسا زانیم ئه‌وه (تاهیر جلیل عه‌بوش) به‌رپرسی موخابه‌راتی عێراقیی بوو، ئیتر به زمانی عه‌ره‌بی که‌وتنه قسه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵمدا کرد.
دوایی ئه‌وه برامه‌وه بۆ شوێنی خۆم، به ماوه‌یه‌ک
دوای ئه‌وه بردیانم ته‌سلیمی میتی تورکییان کردم، چونکه بۆیان تێچهندبووم گوایه من په‌یوه‌ندییم به (په. که. که) ه‌وه هه‌یه، ویستوومانه سه‌ربازگه‌یه‌کی تورکی له ده‌وروبه‌ری کۆیه بته‌قێنینه‌وه، کاتێکیش له‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کردم، ده‌رکه‌وت تۆمه‌ته‌کان راست نیین و هه‌مووی درۆیه، ئیتر به بێ هۆشێ ته‌سلیمی یه‌کیتیان کردمه‌وه.
دوای مانگێک به‌دوای ئه‌مه‌دا یه‌کێتیی به‌ره‌ڵایان کردم و، دوای چاوپێکه‌وتنه‌که‌م له (رۆژنامه‌ی میدیا) به دوایدا به‌ره‌وه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، وڵاتم جێ هێشت و چوومه ئۆکراینیا، له‌وێ له ژێر چاره‌سه‌ری دکتۆردا بووم، له رێگای خاچی سووره‌وه مافی په‌نابه‌ریم له سوید وه‌رگرت، ئیستاش به‌رده‌وام له ژێر چاودێریی و چاره‌سه‌ری دکتۆردام، راپۆرتی دکتۆره‌کان ده‌ڵێن، که من که‌ڵکی کارکردنم پێوه نه‌ماوه، ناتوانم به‌رده‌وام کار بکه‌م.
هه‌ڵگورد تاڵه‌بانی ئیستا له پۆلیسی سویدی شکاتی له عومه‌ر فه‌تاح و خه‌سره‌و گوڵ کردووه، وه‌ک له راپۆرتی پۆلیسدا هاتووه، که عومه‌ر فه‌تاح ناسنامه‌ی سویدی هه‌یه، خه‌سره‌وه گوڵیش ناسمانه‌ی هۆڵه‌ندی. راپۆرته‌که‌ی پۆلیس ده‌ڵیت: هه‌ڵگورد له زیندانی عێراقییدا له نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2007 له لایه‌ن ئه‌و دوانه‌وه ئه‌شکه‌نجه‌دراوه، ئه‌شکه‌نجه‌دانیش تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌ویش به‌پێ راپۆرتی خه‌سته‌خانه و دکتۆره‌کان که هه‌ڵگورد خستوویه‌ته به‌رده‌می پۆلیس، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت.
کاک هه‌ڵگورد به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، ئه‌و نه‌ک ته‌نها شکات له‌م دوانه ده‌کات، به‌ڵکو له هه‌ر 17 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی ده‌کات، ئه‌وانیش که‌م، تا زۆر هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌یان کردووه، ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌کات، تا یه‌کێتی نیشتیمانی، که ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراتی جیهانییه، وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریست بناسرێنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نامه بۆ سۆسیال دیموکراتی ئه‌وروپی ده‌نووسێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌ده‌نه‌وه، وه‌ک خۆی رایگه‌یاند، ده‌ڵێت: بڕیارم داوه، ده‌چمه جنێف و له به‌ر ده‌رگاکه‌یاندا مان له خواردن ده‌گرم، هه‌موو دنیایان لێ تێده‌گه‌یه‌نم، من هیچ شتێکم له ژیاندا نه‌ماوه سڵی لێ بکه‌مه‌وه، من ده‌زانم ته‌نها که‌سێک نییم ئه‌مانه به‌و شێوه دڕندانه و دوور له مرۆڤایه‌تییه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا کردبێت، بۆیه داوا ده‌که‌م هه‌ر که‌سێک له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگا سه‌رکوتکه‌رانه‌ی پارتیی و یه‌کێتییه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوه، یان که‌سێکی بێسه‌ر و شوێنه، له مافی خۆی خۆش نه‌بێت، با پێکه‌وه هاریکاری یه‌کتربین، تا زۆر بین، کێشه‌کانمان ره‌وای پێده‌درێت، با نه‌ترسین، مرۆڤ ته‌نها جارێک دێته ژیانه‌وه و جارێک ده‌مرێت، ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه، ئه‌وان به‌م شێوه‌یه سه‌قه‌ت و که‌نه‌فتیان کردووین، با نه‌ترسین و تۆڵه‌ی خۆمانیان لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه بچوکترین مافێکی یاساییه که ده‌توانین کاری له‌سه‌ر بکه‌ین.
من دوو خزمی خۆم تا ئیستا سه‌ره‌ونگوم کراون و که‌س نازانێت چی‌یان لێ به‌سه‌ر هاتووه،
به سه‌دان و به هه‌زاران که‌س، له رۆڵه‌ی نیشتیمانه‌که‌م به ده‌ست ئه‌م حیزبانه‌وه فه‌وتاون و له‌ناوبراون، تا ئه‌مڕۆش به ده‌یان و سه‌دان که‌س ده‌فڕێندرێن و بێسه‌روشوێن ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و کوردستانه وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن ئارامه و ئاسایش تێیدا به‌رقه‌راره، هیچ روونادات، ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه چی‌یان لیدێت و بۆ نامێنن؟ بۆ ده‌کوژرێن؟ بۆ ده‌فڕێندرێن و له‌ناو ده‌برێن؟
له رۆژنامه‌ی میدیا ژماره 274 رۆژی 23 - 1 - 2007 له‌سه‌ر ئه‌م زیندانییه به دوور و درێژی چاوپێکه‌وتنیی له‌گه‌ڵدا کراوه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواروه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/midya274.pdfله خواره‌وه کلیک له‌سه‌ر بکه بینینی راپۆرتی دکتۆر و شکاتی هه‌ڵگورد تاڵه‌بانی، که له پۆلیستی سویدی له عومه‌ر فه‌تاح و خه‌سره‌و گوڵی کردووه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Polis_Hospital.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست