هاوسۆزیی ئێستروتاژی
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
1
ئێستر و تاژی ڕێکه‌وتن
هاوکاری یه‌کبن تا مردن
ده‌سکه‌وتیان وه‌کو یه‌ک بێ
نێوانیان ته‌با و ڕێک بێ
جۆ و سه‌وزه گیا بۆ ئێستر
تا له‌ش ساغ بێ و به هێزتر
هه‌رچی پووش و پاوانه
له‌م پێده‌شت و چه‌مانه
بدرێته ئێستر وه‌ک دیاری
قه‌رسیل و په‌رێز و داری
جاشوله‌ش له بیر نه‌کرێن
له‌و به‌شه‌ی ئێستر بدرێن
2
هاتنه سه‌ر به‌شی تاژی
هاو به‌شی ئێستر ، تاژی
هه‌رچی چه‌وری و ئێسقانه
له دوای ڕاوی ڕۆژانه
بدرێ به تاژی چاو سوور
بۆ ڕاونانی ژێر و ژوور
تا چاک ڕاوی نێچیر کا
چه‌پۆک له نێچیر گیر کا
وه‌پێش ڕاوکه‌ران که‌وێ
خزمه‌تکاری ئێره و ئه‌وێ
توله و توتکه‌ش بێبه‌ش نه‌بن
له‌و به‌شه‌یان ڕوو ڕه‌شنه‌بن
3
شایه‌د هاتن ڕێوی و چه‌قه‌ل
پیرۆزیان کرد قه‌ل و خه‌رته‌ل
به‌زمی سه‌رکه‌وتن کرا
مۆر له ڕێکه‌وتن درا
ئالیک و جۆ ڕوو کران
دونگ و ئێسک دانران
له‌م داوه‌ته و مێوانداری
به‌شیانه‌وه چه‌وری و دیاری
ئه‌م ئێواره تا به‌یانی
بۆشیان برد و پڕیان هانی
له خۆشیا هه‌موو مه‌ستبون
یه‌ک ئاواز‌و دوو مه‌به‌ستبون
4
ڕۆژانێ به شادی چووه سه‌ر
بێ دڵ ئێشه و ده‌رده سه‌ر
باڵدار و مه‌ڕ و ماڵات
ئاسوده بوون له ناو وڵات
ئێش و ئازار له بیر کرا
گورگه بۆره به ده‌ر نرا
ئاوه‌دانی و دونیای جوانی
گیا سه‌وز بوو ده‌ربوو کانی
به‌فر و بۆران به کۆتا هات
خۆری شادی و خۆشی هه‌ڵات
گوڵ و گوڵزار بوژانه‌وه
چرای ماڵان گه‌شانه‌وه
5
له گه‌رمه‌ی جوانی به‌هارێ
تاژی تۆرا چووه سه‌ر دارێ
که دی زۆره ئه‌م به‌راته
ئه‌م به‌راته پڕ له هاته
پاشگه‌ز بۆوه له سۆزه‌که‌ی
له به‌ڵێنه پیڕۆزه‌که‌ی
مڵ ئه‌ستور و زگی تێر بوو
له خۆ گۆڕا خۆی پێ شێربوو
هه‌ر چه‌ند باس له به‌ش کرا
ئه‌و هه‌ر ده‌یگوت غه‌ش کرا
نه‌ما هاوبه‌شی و یه‌ک ده‌نگی
هاو به‌شی فت ، نه‌ما سه‌نگی
6
به‌شێک گیاندار لێره و له‌وێ
سودمان له شه‌ڕ ده‌ست ناکه‌وێ
ئازاری شه‌ڕ گه‌لێ سه‌خته
ئه‌م شه‌ڕه‌تان زۆر ناوه‌خته
با خۆشیمان هه‌تا سه‌ر بێ
دوور له جه‌نگ و به‌ڵاو شه‌ڕبێ
گشتمان بژین به ئارامی
له زیانی جه‌نگ له ئاکامی
چه‌ندیان کرد و بۆی کۆشان
به په‌رۆشی بۆی خرۆشان
تاکو به‌ر له‌م ده‌رده گرن
له غوباری ئه‌م گه‌رده گرن
7
ئه‌م هه‌ولانه سه‌ریان نه‌گرت
ئاواته‌کان به‌ریان نه‌گرت
ئێستر له گه‌ڵ خاو خزمانی
گشت که‌وتنه خۆ به په‌نهانی
جه‌معی نێره‌که‌ر زه‌ڕین
گوتیان با هێرش به‌رین
جاشوله‌ش ڕوو له ئاسمان
له که‌س قه‌بول ناکه‌ین ته سمان
قه‌ڕاسه و زنجیر پچڕان
دێڵه سه‌گ به ده‌ر نران
به جوتکه و لوشکه و زه‌ڕه‌زه‌ڕ
تاژی له کولانه کرانه ده‌ر
8
ڕاو ڕووت ده‌ستی پێ‌کرد
باریان له گاجووت بارکرد
له مه‌یدانی ئاژه ڵداران
ووتار خوێندرا بۆ به‌ژداران
دل خۆشبوون به‌م سه‌رکه‌وتنه
به‌م باره‌گا و شوێن گرتنه
چه‌ند گروپێ ڕێکخران
کۆمه‌ڵێ بڕیار دران
بڕیارمان هه‌تا سه‌ر بێ
به‌زم و شادی ، جه‌ژنی که‌ر بێ
هه‌رچی چه‌م و بێستانه
گشتی بۆ ئێستر گیانه
9
زولم و سته‌م ده‌ستی پێ کرد
به ڕه‌مه‌کی کاریان ڕێ کرد
ئێستر گیان با سه‌روه‌ر بێ
با هه‌ر خۆشی باربه‌ر بێ
زۆرینه سه‌ریان له‌قاند
پێکوڕیان کرد سمیان چه‌قاند
که‌ر هاتنه پێش له خۆبایی
ڕازی نابین به مه‌رایی
ده‌بێ نێره که‌ر سه‌روه‌ر بێ
ئه‌ویش وه‌ک ئێستر ڕابه‌ر بێ
ئێستر له نه‌سڵی که‌ره
ئه‌ویش وه‌ک که‌ر باربه‌ره
10
ئێستر و بارگین ، جاشما‌که‌ر
له‌و فه‌رمانه نه‌چونه ده‌ر
ئاماده‌باش به کۆ وه‌ستان
له به‌ر ده‌ستان ساز ڕاوه‌ستان
ڕازانه‌وه دار و دیوار
وێنه گیران چه‌ندان هه‌زار
دروشمی جۆراو جۆر نوسران
وێنه‌ی ئێستر هه‌لواسران
ئێستر گیان ئه‌مڕۆ مه‌ده‌نیه
هۆشمه‌نده ڕێشمه‌ی له‌نده‌نیه
11
ئێسترا مه ڕه‌سه‌ن خۆڕسکه
خۆشڕه‌وه وه‌ک بروسکه
ئێستر دێزه هی باشوره
خزمه‌تکاری ژێر و ژووره
له خزمه‌ت خزمان ڕوو سوره
گوێ ڕایه‌لی سێ سنووره
بارگیر و که‌ر کۆبونه‌وه
به هۆش خۆیان دا چونه‌وه
یه‌که‌م هه‌نگاو سه‌نگه‌ر گرین
به‌ر له هێرشکه‌ر گرین
12
کاته‌کان زوو تێپه‌ڕ بوون
ساتی زێڕین به سه‌رچوون
نه‌یاری که‌ر به خۆ که‌وتن
له بۆسه بوون بۆ سه‌رکه‌وتن
کڕنوشیان بۆ ڕێوی برد
له گه‌ل ڕێوی ته‌گبیریان کرد
وا چاکه گورگان داوه‌ت که‌ین
پرسێ به برا گورگان که‌ین
که‌متیاریش یارمه‌تی ده‌ر بن
هه‌ر هه‌موو ئاماده‌ی شه‌ڕ بن
13
به‌یانییه‌کی گه‌رمی هاوین
گورگ هاتن دڵ پڕ له قین
سه‌گ و تاژی ، تورگ و ڕێوی
له دوای ئه‌وان پشیله کێوی
ڕیز به ڕیز هێرش کرا
شوێنی شه‌ڕ دابه‌ش کرا
که‌رکه‌ده‌ن له گه‌ڵ که‌متیار
ده‌حه‌پین وه‌ک سه‌گی هار
شوێن که‌ر و ئێستر له کوێن
ڕێگا مه‌ده‌ن هیچیان هه‌لبێن
14
له گشت لایێ هێرش کرا
ته‌پڵ و زوڕنای شه‌ڕ لێدرا
سه‌گ و تاژی به گوڕبه تین
ده وه‌ڕین با هێرش به‌رین
ئه‌م سپێده تا دره‌نگی شه‌و
چاوی شه‌ڕکه‌ر نه‌که‌وته خه‌و
مه‌یدانی شه‌ڕ زرمه‌ی ده‌هات
ئێستر به‌زی پڕمه‌ی ده‌هات
ئێستر و که‌ر و جاش به‌زین
به‌ره‌و سه‌روو هه‌لده‌به‌زین
15
که‌رگه‌ل و ئێستر تێشکان
ئاودیو ئه‌و دیو چه‌په‌ر کران
قوڵبون برین خوێن زۆر ڕژا
دانی گورگ و سه‌گان شکا
ده‌وره دران ئێستر و که‌ر
به‌زین شکان له جه‌نگو شه‌ڕ
گورگ و تاژی بالا ده‌ستبوون
به‌م بردنه‌وه شاد‌و مه‌ستبوون
ده‌ستخۆشی له‌م جه‌نگه کرا
دونگی به‌رخێ به گورگه درا
16
گورگ وتاژی خاکیان پیسکرد
دار‌و باغ وگوڵیان سیس کرد
خونچه وه‌رین گڵوکه ڕزین
کۆتری ئاشتی ماتبوو خه‌مگین
گه‌رده لول و تۆز و غوبار
تاریکیان کرد ڕوناکی شار
سومبولی گه‌نم و جۆ گریان
هه‌رچی قه‌دی دار بوو بڕیان
مه‌ڵ ڕه‌ویان کرد به یه‌کجاری
واریان جێهێشت به ناچاری
1 7
گورگه هار به وار که‌وتن
بۆ چرکه ساتێ نه‌سره‌وتن
ته‌ڕو ووشک به یه‌ک تاوان
سوتان په‌رێز ، پوش و پاوان
مانگا و مه‌ڕو به‌رخی ساوا
لێک دابڕان بێ ماڵ ئاوا
سه‌گ و تاژی خه‌ربه‌نده بوون
سه‌ریان شۆڕو شه‌رمه‌نده بوون
دارده‌ستی ئاغای گورگان بوون
ئه‌م گورگانه هی بیابان بوون
18
یاسا و رێسا پێشێل کران
ئه‌وه‌ی گیران له دار دران
عورف و عاده‌ت له بار بران
دز هاتنه شار بازاڕ بڕان
به فه‌رمانێ درا بڕیار
سه‌ر بۆ ئێمه ، بۆ ئێوه شار
کار و به‌رخ بۆ گورگ بێ
بۆ سه‌ر بڕین ، بۆ ورگ بێ
چه‌ند ڕۆژێ وا تێپه‌ڕ بوون
ڕۆژانی ڕه‌ش به سه‌ر چوون
19
به یارمه‌تی ئه‌و دیو کۆتان
ئاماده بن ڕێککه‌ن خۆتان
ڕه‌وی ئێستر کۆ بونه‌وه
بۆ ده‌شتایی شۆڕبونه‌وه
لغاویان له سه‌ر خۆ لا برد
هێرشیان کرد زوو ده‌ستوبرد
گیاندارێ زوو له خه‌و ڕابوو
له‌و ده‌شت و چه‌مه هه‌را بوو
گه‌له گورگ ڕاو نرابوون
تاکیان له‌م ده‌شته نه‌مابوون
20
به جێ مابوو که‌لا‌کی زۆر
سه‌گی گوێقیت تاژی گوێشۆڕ
گورگ وڕێوی جێیان هێشتن
خوێنی زۆریان له ناو ڕشتن
گێل و نه‌زان ئه‌م دووانه
بون به دارده‌ستی بێگانه
بێگانه چه‌ند بۆی هه‌لڕێژی
قه‌ت ده‌ستخۆشیت پێ نابێژی
ئێستا کار لێک ترازاوه
کۆتای نایه ئه‌م ئاژاوه
21
زه‌مانێکه دونیا ماته
ده‌لێن بۆ گۆرگان نه‌هاته
سه‌گ و تاژی په‌رێشانن
له‌م کاره‌یان په‌شیمانن
گۆرگه قڕان زۆر له گینه
بۆیه تاژی وا خه‌مگینه
له نه‌کاوێ فه‌رمان درا
به فه‌رمانێ شه‌ڕ ڕاگیرا
له سه‌ر ده‌ستی پیره فیلێ
فه‌رمان درا شه‌ڕ ڕاگیرێ
22
تاژی و ئێستر هاو پێچکران
بۆ به‌ر دادگا ڕا پێچکران
سندم کران ئێستر و که‌ر
فه‌رمان درا ڕاگیرا شه‌ڕ
له به‌رده‌م فیل مڵیانکه‌چبوو
شه‌ڕ بێماناو له سه‌ر هیچبوو
به پرسیارێ شه‌ڕتان بۆچی؟
بۆ ناوه‌ستن شه‌ڕ له سه‌رچی؟
ئه‌م چیڕۆکه گه‌لێ کۆنه
ئێستر خه‌تا باره و ڕوونه
ئه‌م گوته‌یه هی تاژی بوو
بیری شه‌ڕ که‌ر داڕێژی بوو
23
پیره ئێستر هاته وه‌ڵام
ووته‌ی تاژی ڕاست نیه لام
ئێمه هه‌ردوو هاوبیر بووین
له شوێن خۆمانا میر بووین
به‌ڵێن وابوو خه‌رمان گشتی
بۆ هه‌ردوو بێ ورد‌و درشتی
ئێستا تاژی په‌شیمانه
له‌م هاوبه‌شی و له‌م په‌یمانه
به جووته له گه‌ڵ گورگان
تاوانباری به‌رده‌م دادگان
داواکارین دادگا بکرێن
هه‌ردوو لایان له دار بدرێن
24
ڕۆژێ دێ دادگا جاڕ ئه‌دا
دادوه‌ر له داد بڕیاڕ ئه‌دا
تاوانباران دادگا بکرێن
له‌و کاره‌یان سزا بدرێن
شه‌ک وبه‌ران ، نێری و مانگا
ده‌بنه شاهێد له ناو دادگا
گورگ و تاژی ئێستر و که‌ر
مات و داماو لاواز و له‌ڕ
چاوه‌ڕێی حوکمی دادوه‌ر بن
داد و ئاشتی با سه‌روه‌ر بن
25
که ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێ
ئاسوده له دێ و شار ده‌بێ
شکست ده‌خوا یاسای جه‌نگه‌ڵ
ئارام ده‌ژین گیاندار و مه‌ل
یاسای گه‌ردوون پێشێل نابێ
کانیاوی ڕوون قه‌ت لێڵ نه‌بێ
بۆ گشت ده‌بێ ده‌شت و پاوان
دڵنیا ده‌بن شوان و گاوان
با ئه‌م به‌راته بۆ گشت بێ
یاسا و رێسا په‌نا و پشت بێ
توله : سه‌گێکی بچوکه
توتکه : گوجیله سه‌گ
به‌رات : ده‌سکه‌وت
فت : ڕه‌شبونه‌وه ، نه‌مان
په‌نهانی : نهێنی
ته‌س : بۆ ئه‌و وولاغه ده‌وترێت که بۆ دواوه‌ی بیگێڕیته‌وه
کولانه : کۆلیتی سه‌گو تانجی
به‌ڕه‌مه‌کی : بێ یاسا ، بێ بیرکردنه‌وه
سم ؛ به‌و ئێسکه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ستو پێی وولاغ ده‌وترێت، نینۆکی وولاغ
سپێده : به‌یانییه‌کی زوو
چه‌په‌ر : شوره‌ی دارین که بۆ تیکردنی مه‌ڕوماڵات دروست ده‌کرێت
وار : نیشتمان
خه‌ربه‌نده : ڕێنیشانده‌ر
سندم : جۆره ئاسنێکه وولاغی پێ ده‌به‌ستنه‌وه
جاڕدان : ڕاگه‌یاندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست