کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانى سەلماندیان تاڵەبانیان ناوێت

Saturday, 13/11/2010, 12:00



بە خێرو سەدەقەى مەسعود ئەمجارەش بە ڕیسوایى تاڵەبانى كرایەوە بە سەرۆك كۆمار , ئەویش بە دوجار و بێ دەنگدانى نیوەى ئەندامانى پەرلەمانى عێراق , جارى دووەمیش لەبەر ئەوەى كەس نەبوو بۆیە ئەو دانرایەوە , لەگەڵ بڵاو بونەوەى هەواڵەكەدا هەر لە ئێوارەوە لە بارەگاى مەڵبەند وێنەى تاڵەبانى و ئاڵاى یەكێتى ئامادە كرابوو , چونكە شەوى پیشتر بە هۆى كۆبونەوەى كەى ماڵى مەسعودەوە بڕیار درابوو تاڵەبانى ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار بەڵام بە ڕیسوایى , ئێوارە لە مەڵبەند ى سلیمانى نەیان هێشتبوو هیچ كەسێك بڕواتەوە , بۆ ئەوەى كە هەواڵەكە بڵاو بوەوە ئەو وێنانە دابەش بكەن , وە لە گەڕەكەكانیش خەڵكیان دانابوو بۆ تەقەى خۆشى , بۆ ئەوەى خەڵك بوروژێنن , جادەى سەرەكى بەرمەڵبەند بەردەوام قەرەباڵغە چونكە شەقامێكى سەرەكى شارە , بچوكترین وەستان لەو جادەیە قەرەباڵغیەك دروست دەكات , ئەمانیش بۆ ئەوەى ئەو قەرەباڵغیە دروست بكەن , هاتن هەندێك سەیارەیان هێنایە بەردەمى مەڵبەندى سلێمانى و هەندێ كارمەند و ئەندامى كۆمیتەكانیان هێنابوو لەبەر دەم مەڵبەند كردیانە هەڵپەڕكێ و كامێراى كوردسات و گەلى كوردستانیش لەوێ بوون , بە زۆر قەرەباڵغیان دروست كرد و لەو لاشەوە بە زۆر وێنەى تاڵەبانى و ئاڵاى سەوزیان دەدا بە سەیارەكان و ئەشیانوت ئەبێت هەڵى واسن , دواى كامێراكان كەوتنە چاوپێكەوتن , ئەوەى تێ بینى كرابوو زۆربەى ئەوانەى قسەیان دەكرد , عەرەب بوون یان خەڵكى سلێمانى نەبوون , تەنانەت كچێكى خەڵكى سوریاشیان هێنایە سەر شاشە , بێجگە لەو دوو سێ كادرەى مەڵبەند شێخ هوشیارى چڵكاو خۆرى بنەماڵەى تاڵەبانى ئەحمەد چاوشینى كۆنە جەیش شەعبى كەسى ترى سلێمانى لەوێ نەبوون ,ئینجا ئەو نەفس نزمانەى دانرابوو بۆ تەقە كردن لە زۆربەى گەرە كەكانەوە و مقەرەكانى یەكێتیەوە دەست كرا بە تەقە , هەر لە دۆشكەوە بیگرە تا سەر دەمانچەش , دراوسیەكمان بە كڵاشنكۆفێك و حەفتاو پێنجیەكەوە هاتبوە ناو كۆڵانەكە تەقەى دەكرد , بۆى چومە خوارەوە ئەڵێم كاكە تەقە مەكە مناڵمان ئەترسێ , نەخۆشمان هەیە , شەو درەنگە , كەچى ئەوەندە نەفسیەت نزمە لە باتى هەموو شتێك پێم دەڵێ ئەووە تۆ گۆڕانى بۆیە پێت ناخۆشە , لە ڕەقى خەڵكى ئەو كۆڵانە ئەوەندەى تریشى تەقاند , كە شاریان كرد بە فەلوجە ئینجا لیژنەى ئەمنى سلێمانى داوا ئەكەن كەس تەقە نەكات , ئەو كاتە ووتیان كە خەڵك خۆى فیشەكى پێ نەمابوو تەلەفونم كرد بۆ یەكێك لەوانەى لیژنەى ئەمنى كەچى ئەڵێ پیاو هەیە بەو انە بڵێ تەقە مەكە , قوڕمان بۆ ئەگرنەوە , بە ڕۆژ بە ناو شاردا گەڕام یەك كەسم نەبینى تەنها یەك وێنەى تاڵەبانى هەڵواسیبێ , بەڵام بە شەو لەبەر دەم مەلبەندا بە زۆر خەڵك ئەهێنە بەردەم مەڵبەند و هەڵیان ئەپەڕێنن , ئەمجارەش شارى هەڵمەت و قوربانى , شارە حەیاتەكەى جارانى مامە ئەوەیان دا بە گۆێى پیرى ئاخر شەڕدا و دەسەڵاتە گەندەڵ و دزەكەیدا كە ئێمە بە گەورە و بچوك , تۆمان ناوێت , سەرۆكێكمان ناوێت لە پێناوى كورسیەكەى خۆیدا هەموو سەر شۆڕییەك قبوڵ بكات , ئیتر هەتا ئەمرێ ئەبێت كۆیلە و مل كەچى ماڵى بارزانى بێت , چونكە ئەو مەسعودە نەبوایە ئەم پیرە خەڵەفاوە ئەو پۆستەى نەدەبینى , مەسعودیش كە ئەمەى كرد , بۆ چاوە ڕەشەكانى كورد و تاڵەبانى نەبوو بەڵكو بۆ ئەوە بوو تاڵەبانى تا ئەو ڕۆژەى ئەمرێت نەگەڕێتەوە بۆ كوردستان , یەكێتیەكان بەڕاستى زۆر نەفامن , مەسعود بەو پێداگرییەى بۆ جەلال و پۆستى سەرۆك كۆمارى بۆ یەكجارى تاڵەبانى پەت كرد و خۆرى لە كوردستان ئاوا كرد , تەواو مەسعود زۆر زیرەكانە كارى كرد , تاڵەبانى لە بەغداد پەتكرد و سەرۆكایەتى هەرێمى لە ترس ڕزگار كرد و پا ش ماوەیەكى تریش سەرۆكى حكومەت لە یەكێتى وەردەگرێتەوە ئیتر یەكێتى فت , بۆ هەتا هەتایى فت , نەزانى و نەفامى یەكێتیەكان ئەمەى كرد ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ هەندێكیان كرد كەچى زۆر نەفامانە سوپاسى مەسعودیان ئەكرد , وەكو ئەوە ى پۆستى سەرۆك كۆمارى بۆ كورد خێرى زۆر بێت ,ئاى داماوانە ,جا خەڵكینە ئێوە سەیر بكەن , بنەماڵەى بارزانى ئەگەر یەك تۆز بیان زانیایە سەرۆك كۆمارى خێرى بۆ ئەوان تیایە وا بە ئاسانى نەیان دەدا بە تاڵەبانى , بەڵام تاڵەبانى قۆندەرەكانى مەسعودى ماچ كرد تەنها بۆ ئەو پۆستە پیرۆزە جەنابى سەرۆك تاڵەبانى بۆ كورسیەك خۆت و كورد و حیزبەكەشت دۆڕاند , یاخوا پیرۆزت بێت سەرۆك كۆمارى ڕیسوایى تەنها بەس لە سلێمانى ئاهەنگ ساز كرا نە لە هەولێر و نە لە دهۆك شتى وا نەكرا , ئەوەى كراش بۆ پیا هەڵدانى مەسعود بوو نەك بۆ تاڵەبانى.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە