کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


!! بۆئه‌وانه‌ی که‌(سه‌لاحه‌دین)به‌سه‌رکرده‌ی کوردو باوکی خۆیان ئه‌زانن-به‌شی سێهه‌م وکۆتایی.

Saturday, 28/02/2009, 12:00

1954 بینراوە


بۆدواجارئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێمه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌رتاکی کوردی وکۆمه‌ڵگاکه‌ی ناهوشیارودواکه‌وتووبمێنێته‌وه‌ ئه‌وادوای چه‌ندسه‌ده‌یه‌کی ترنه‌وه‌یه‌کی تریش دێت وباسی جوانمێری وکوردایه‌یه‌تی ومێژوی پڕسه‌روه‌ری سه‌رانی ئێستای کوردیمان بۆئه‌کات که‌ چۆن بوێرانه‌ئاشبه‌تاڵ وشه‌ست وشه‌ش وسی ویه‌کی ئاب وخه‌نجه‌رله‌پشت دانوبراکوژیان کردووه‌و جه‌لال ومه‌سعود ومه‌لاکرێکاره‌کانمان لێده‌که‌ن به‌شۆڕه‌سواروکوردترین سه‌رکرده‌وقاره‌مان و ووڵات پارێز،که‌بێگومان ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مانه‌کردیانوده‌یکه‌ن چی وای که‌مترنیه‌له‌مل په‌ڕاندنه‌کان ومێژووه‌خوێناویه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین وده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌که‌ی، بالێره‌وه‌ئه‌وباوکه‌وڵات پارێزه‌ی ئه‌م نه‌وه‌ ناهوشیاره‌ زیاتربناسین !!
له‌به‌شی دووه‌مدا گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی که له‌پاش گرتنی قودس سه‌ڵا‌حه‌دین له‌شكری برده سه‌رقه‌ڵای سوروده‌وری‌دا، قه‌ڵاكه زۆردژواروسه‌ختبوو، هه‌روابه‌ئاسانی نه‌ده‌گیرا. بۆیه زستانی به‌سه‌رداهاتووله‌به‌رسه‌رماوسۆڵ وازیان لێ هێنا، له‌جیاتی ئه‌وه هێرشێكی كت و پریان برد‌ه‌سه‌رشاری ته‌رسوس بۆماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌وێشی پاك كرده‌وه.سه‌ڵا‌حه‌دین شارله دوای شاروقه‌ڵا له‌دوای قه‌ڵا ده‌كه‌وته ده‌ستی وله‌هه‌موو لایه‌كه‌وه خاچ په‌رسته‌كانی ڕاو ده‌ناوخوێنی ده‌ڕشت تا گه‌یشته قه‌ڵای به‌رزیه، شارێكه له ووڵاتی شام!.‌
قه‌ڵای به‌رزیه
ئه‌وقه‌ڵایه بۆسه‌ختی و به‌رزی به‌ناوبانگ بوو به‌ڵام چاوسوری سه‌ڵا‌حه‌دین زۆر له‌وه زیاتر بو که‌ ئه‌وێشی له‌دوژمنانی پاك كردۆته‌وه.
ئه‌م جارهێرشی برده‌ سه‌رئه‌نتاكیا، كه خاچ په‌رسته‌كان له‌ڕێگه‌ی ئاشتیه‌وه‌له‌گه‌ڵ سه‌ڵا‌حه‌دین پێك هاتبوون وه هه‌رچی دیل ومسوڵمانی لایان بوو ئازادیا‌ن کردبووله‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ‌ئه‌نتاكیا سه‌ڵا‌حه‌دین له‌سه‌ربانگهێشتی مه‌لیك زاهیرشای كوڕی چوو بۆحه‌له‌ب. مه‌لیك زاهیر پێشوازیه‌كی گه‌رمی له‌سه‌ڵا‌حه‌دین كردو سێ رۆژ میوان داری ڕۆڵه‌ی خۆی بوو. له‌وێوه چووبۆسه‌ر‌دانی ته‌قیه‌دینی برازای له حه‌مایه. ماوه‌یه‌كیش له‌وێ مایه‌وه‌وچه‌ند ناو‌چه‌یه‌كی خسته ژێرده‌ستی . دوایی سه‌ڵا‌حه‌دین گه‌ڕایه‌وه دیمه‌شق، چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ مایه‌وه‌وهێرشی كرده‌سه‌ر شاری سه‌فه‌ت ئه‌ویش به‌بێ شه‌ڕگیرا. كه ئه‌وێ گیرا چه‌ندناوچه‌ی تركه‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵا‌حه‌دین،وه‌كوكه‌ره‌ك وكه‌وكه‌پ،له‌وێشه‌وه هاته شاری قودس ونوێژی جه‌ژنی قوربانی له‌به‌یتول موقه‌ده‌س‌دا كردووه.له‌وێشه‌وه چووه بۆعه‌سقه‌لان و مه‌لیك عادلی برای له‌وێ لابردووه و ناردیه سه‌رقه‌ڵای كه‌ره‌ك. ئه‌مجارهاته عه‌كاو،له‌وێ فه‌رمانی‌دا كه شووره‌ی كاول كراوه‌كه‌ی نوێ بكرێته‌وه.
قه‌ڵای شقیف
له‌سوریا،له‌كه‌ناری ده‌ریاو 30 كیڵۆ مه‌تری سوره‌یه وناوی قه‌ڵایه‌كه‌وفه‌ڕه‌نگ ناویان نابوو بووفورسه‌ڵاحه‌دین به له‌شكرێكه‌وه چووه‌سه‌رقه‌ڵای شقیف كه‌قه‌ڵایه‌كی سه‌خت ودژواره وده‌وری لێ داوه.
له‌شكری سه‌ڵاحه‌دین ده‌وره‌ی قه‌ڵای دابووفه‌رمانی به له‌شكره‌كه‌ی‌دا كه ‌هه‌تا قه‌ڵای شقیف ده‌گه‌ڵ زه‌وی ڕێك نه‌خرێ وخوێن سه‌ران نه‌بات نابێ وازی لێبێنن. ئه‌وه‌بووله‌شكری خۆی ئاماده‌كرد بۆ شه‌ركردن، هێشتا شه‌ڕده‌ستی پێنه‌كرد‌بووخه‌به‌رهات بۆسه‌ڵا‌حه‌دین كه‌له‌شكرێكی زۆرو زه‌به‌ندی خاچ په‌رستان كه‌سه‌روبنی دیارنین گه‌یشتونه‌ته به‌نده‌ره‌كه‌ی عه‌كاوده‌وری قه‌ڵاكه‌یان داوه‌و زۆریان بۆمه‌لیك عادل و دانیشتووانی شارهێناوه. كارگه‌یشتۆته ئه‌وه كه‌مه‌لیك عادل به‌ناچاری ملی داوه‌وشاری عه‌كا،‌به‌هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه‌وه‌بیخاته ده‌ستی فه‌ره‌نگیه‌كانه‌وه‌وسه‌ر باره‌ی ئه‌وه‌ش 200 هه زاردینار‌یان كاڵه‌دڕانه‌یان بۆ ببژێرێ وسه‌د دیلی خاچ په‌رستی گه‌وره‌شیان ده‌گه‌ڵ 500 دیلی ڕه‌مه‌كی سه‌ربه ‌ئه‌وان ئازاد بكات ئه‌وانیش پیاوه‌تی بكه‌ن : ڕێگه به مسوڵمانه‌كان بدرێ و شاره‌كه بده‌نه ده‌ست وله‌شار ده‌ركه‌ون وله‌ڕێگه خۆیان تێنه‌گه‌یه‌نن ئه‌وسا شاره‌كه‌شی ببێته مۆڵگه‌ی فه‌ره‌نگا سه‌ڵا‌حه‌دین به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه كاره‌ساته دڵ ‌ته‌زێنه گه‌لێك ته‌زوی سارد وگه‌رمی به‌له‌شدا دێت وده‌مارده‌یگرێ هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕۆژه‌م نه‌بووه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی به‌وجۆره مل بده‌ن وسه‌ربۆ دوژمن دانه‌وێنن،
پسپۆرانی له‌شه‌رزان و راوێژكارانی زۆر زانای كۆ‌كرده‌وه‌وكۆڕیان به‌ست.هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوون كه‌واز له‌قه‌ڵای شقیق بێنن وهه‌رچی زووه فریای عه‌كایه بكه‌ون.
سه‌ڵا‌حه‌دین فه‌رمانی‌دا به‌مه‌لیك ئه‌فزه‌لی كوری كه‌له‌باتی بابی به‌سه‌ردیمه‌شق‌دا ڕاده‌گه‌یشت، بچێ عه‌سقه‌لان وێرانكا. چونكه ده‌ترسان خاچ په‌رسته‌كان ده‌ستیان بگاته عه‌سقه‌لان و تاڵانی بكه‌ن چونكه سه‌ڵاحه‌دین ده‌ترسا كه‌خاچ په‌رسته‌‌كان كه‌عه‌سقه‌لان بگرن ئه‌وه‌نده‌یان كه‌لوپه‌لی جه‌نگ ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌بتوانن هێرش بكه‌نه‌سه‌رقودس
مه‌لیك ئه‌فزه‌ل به‌خه‌ڵكی عه‌سقه‌لانی ڕاگه‌یاند،كه هه‌رچی كه‌لوپه‌لی هه‌یانه‌كۆی بكه‌نه‌وه‌وعه‌سقه‌لان به‌جێ بهێڵن و ڕووبكه‌نه ناوچه‌ی تره‌وه.خه‌ڵكی فه‌قیری عه‌سقه‌لان شتی خۆیان هه‌راج كردونرخی شت زۆر هه‌رزانبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مشته‌ری نه‌بوو.به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له‌شكره‌كه‌كه‌وته خاپوور كردنی شاره‌كه له‌رۆژی بیسته‌می مانگی شه‌عبانه‌وه هه‌تا رۆژی نیه‌تی ڕه‌مه‌زان داریان به‌سه‌ربه‌رده‌وه نه‌هێشت،سه‌ره‌ڕای كاو‌لكردن ئاگریشیان‌دا هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و پلانه شاری لوددو قه‌ڵای ڕامله‌شی به‌مه‌ره‌دی عه‌سقه‌لان بردوو به سوتاوی و كاول كراوی به‌جێی هێشتن،
سه‌ڵا‌حه‌دین به‌له‌شكره‌وه به‌ره‌وعه‌كا‌ ده‌چوو،نامه‌یه‌كی له‌مه‌لیك عادله‌وه بۆهات. بۆی نوسی بوو كه‌خاچ په‌رستان ئێستا هاتونه‌ته سه‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ناری ده‌ریا بدرێ به ‌ئه‌وان وئه‌وانیش ده‌ست له‌شه‌ڕ وخوێن ڕێژی به‌ربده‌ن وببنه دۆستی یه‌كجاریمان. تۆفه‌رمانت له‌سه‌رچی‌یه ؟
سه‌ڵا‌حه‌دین به‌وه ڕازی بووبه‌مه‌لیك عادلی سپارد كه‌له‌گه‌ڵیان رێك بكه‌وێ.ئیتر په‌یمان وبه‌ڵێن به‌سترا،هاتوچۆی بازرگانی په‌ره‌ی سه‌ندوله‌سایه‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خاچ په‌رستاکه‌نه‌وه‌ ئاشتی بوو به‌دنیایه كی كڕوئارامبوو
سه‌ڵاحه‌دین مه‌لیكی ئه‌فزه‌لی كوڕی به‌له‌شكره‌وه نارده‌وه شام. كه‌ پشوبده‌ن وبحه‌سێنه‌وه. بۆخۆشی چووه‌شاری قودس. ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه‌وشه‌رابی نۆشی دوایی به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌خت گه‌رایه‌وه
له‌رێكه‌وتی 27 شه‌شه‌ڵانی 1192 گه‌یشته‌وه‌دیمه‌شق هه‌ركه‌خه‌به‌ری هاتنه‌وه‌ی بڵاو بۆوه هه‌موو خه‌ڵكی شام به‌ ژن و منداڵ و پیرو كاڵه‌وه كه‌س نه‌مابوو نه‌چێته پێشوازی ئه‌وسه‌رکرده‌یان،
كۆچی یه‌كجاری 1193-2-21
ساڵی 1193 ڕۆژی هه‌ینی 15 (سه‌فه‌ر).سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له حه‌جاجان كرد كه‌له‌مه‌كه‌گه‌ڕانه‌وه‌له‌شارده‌ركه‌وتن. له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا تایه‌كی زۆرگرانی توش بووه .ئیتر به‌وتایه كه‌وت وبه‌ری نه‌دا پاش دوازده ڕۆژ له‌‌ناوجێگا، رۆژی یه‌كشه‌ممه 4-3-1193 كۆچی دوایی كردوماڵاوایی له‌قه‌وم وخێشه‌عه‌ره‌به‌که‌ی کرد،

ئه‌بولفه‌شغ عوسمان كوڕی سه‌ڵاحه‌دین
سه‌ڵاحه‌دین كه‌به‌زیندوی میسری دا بۆیه عوسمانی كوڕه گه‌وره‌ی كه‌نازناوی مه‌لیك عه‌زیزبوو
كاتێ كه‌ ووڵامی كتوپڕوجه‌رگ بڕی ئه‌وی بیست،ئه‌ویش له‌میسر پرسه‌ی بۆدانا.له‌پاش هه‌ڵگیرانی سه‌ره‌خۆشی سه‌ر‌دارانی میسربوونه سوێندخۆری و په‌یمانی سه‌روه‌ریان بۆمۆر‌كرد
دوایی له‌گه‌ڵ مه‌لیك عادلی مامی‌دا به‌جووته له‌شكریان سازدا‌ وچوونه سه‌رشام، برایه‌ك له‌لایه‌ك و براو مامێك له‌لای تره‌وه له‌شكریان به گژ یه‌كتردا كردبوبه‌براکوژی !.
مه لیك ئه‌فزه‌ڵ كه‌دیمه‌شقی به‌ده‌سته‌وه بوو،دوو جار له‌شكری برا ومامی به پاشدا كشانده‌وه،سه‌ری سێجار زۆر به‌توندی ده‌وری دراو مه‌ودای لێ به‌رته‌سك كراوه‌وبه‌روه‌ستییان نه‌هاتووله‌مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی 1196مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ دیمه‌شقی بۆ به‌جێ هێشتن. عوسمان فه‌رمانی فه‌رمان ره‌وایی دیمه‌شقی‌دا به عادل و به‌ره‌ومیسر گه‌ڕایه‌وه
له‌ساڵی 1197 سیف ئیسلام تفتگین كوڕی نه‌جمه‌دین ئه‌یوب كه‌ پادشای یه‌مه‌ن بوو كۆچی دوایی كردوو كوڕه‌كه‌ی كه‌ناوی فه‌تعه‌دین ئیسماعیل و نازناوی مه‌لیك موعید بوو جێگه‌ی گرته‌وه،
ساڵی 1198 مه‌لیك عه‌زیز عوسمان كوڕی سه‌ڵاحه‌دین كه پادشای میسربوو،له‌دوای شه‌ش ساڵ پادشایه‌تی كردنی چاوی له‌دونیا پۆشی. وه مه‌لیك عه‌زیز پیاوێكی وریابوو،وه له‌شه‌رمنی و هێمنی ناودار بووه‌و له‌پشوو درێژی و له‌سه‌ره‌خۆیدا نمونه‌بووه‌،له‌پاش نه‌مانی مه‌لیک عه‌زیز به‌ره‌ی ئه‌یوبی له‌سه‌ر جێنشینی ببوونه دوو ده‌سته ودووبه‌ره‌، ده‌سته‌یه‌كیان ده‌یان ویست ئه‌بوومه‌نسورعلی كوڕی عه‌زیزبكه‌نه‌جێنشینی باوكی ده‌سته‌كه‌ی ترناردیان به‌شوێن مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ كوڕی سه‌ڵاحه‌دین‌داو كردیانه پادشای میسر،
پادشایه‌تی مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ كوڕی سه‌ڵا‌حه‌دین هه‌روه‌ك له‌پێشتردا باس كراوه كه‌مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ هه‌تا باوكی مابوو، مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ به‌سه‌ردیمه‌شق ڕاده‌گه‌یشت كه ئه‌ویش نه‌ماعه‌زیز عوسمانی برای ئه‌فزه‌ڵی له‌گه‌ڵ مه‌لیك عادلی مامی سێ جار له‌شكریان هێنایه‌سه‌رشام وئه‌فزه‌ڵیان ده‌ركرد بوو وه قه‌ڵای سه‌رخار‌یان دابوو به ئه‌فزه‌ڵ،ئه‌فزه‌ڵ هه‌رله‌وقه‌ڵایه‌دا ده‌ژیا تامه‌لیك عه‌زیزله‌میسرمرد. ئه‌مجارله دویان ناردوو بۆماوه‌یه‌كی كه‌م پادشایه‌تی كرد
كه‌مه‌لیك عادل ئه‌وه‌ی زانی به‌له‌شكرێكی گه‌وره‌وه‌هاته سه‌رمیسر و به‌زۆری وزۆرداری مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵی دیسان له سه‌رته‌ختی پادشایی داگرت،قه‌ڵای شمشاتی پێسپارد. مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ هه‌تامرد هه‌رله‌وقه‌ڵایه‌دا بوو هه‌تاساڵی 1225 ،
کۆتایی.
سه ر چاوه: شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی،
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)