کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەفتەنامەى باس بنەماڵەى بارزانى شەرمەزار كرد

Wednesday, 06/02/2013, 12:00






پێش هەموو شتێك كوردستان پۆست كە وەك بەناوبانگترین كەناڵى راگەیاندنى ئۆپۆزسیۆنى راستەقینە ناسراوە لە دڵەوە سوپاسى هەفتەنامەى باس دەكات كە بوون بە هەوێنى ئەم ووتارە. هەفتەنامەى باس كە لە ژێر دەسەڵاتى پارتى دەردەچێت و هەموو كەسێكیش دەزانێت موڵكى پارتییەو هەندێك لە بەناو رۆژنامەنوسەكانى بە ئیعازى مەسرور بارزانى و هەندێكیان بە ئیعازى نێچیرڤان بارزانى شت دەنوسن، لە ژمارەى ئەم دواییەیدا كەوتۆتە هەڵەیەكى زەقەوە كە بەسەر پارتیدا شكاوەتەوە بە تایبەتى مەلا مستەفا كە بە باوكى رۆحى هەموو پارتییەكان دادەنرێت، ئەویش بەوەى كە هەواڵێكى بڵاوكردۆتەوە گوایە رۆژی هه‌ینی‌ (2/2/2013) یه‌كه‌م مه‌شقپێكه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سوپای كۆماری كوردستان له‌ مهاباد، كه‌ یاوه‌ر و هاوڕێیه‌كی نزیكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه‌ له‌ "كه‌لاوه‌یه‌كدا" له‌ شارۆچكه‌ی چۆمان، له‌ خراپترین باری گوزه‌ران و بژێویدا، كۆچی‌ دوایكردوە. به‌پێی راپۆرتێكی‌ رۆژنامه‌كه‌، عوسمان سه‌عید ناسراو به‌ (مه‌لا عوسمان) له‌ سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له‌ شارۆچكه‌ی (بلانلخ)ـی سه‌ر به‌ پارێزگای مووشی باكوری كوردستان (توركیا) له‌دایك بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی لاویدا، له‌ ریزی سوپای توركیا پله‌داری سه‌ربازی بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 1945 به‌هۆی هه‌ڵوێستی كوردانه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی توركیاوه‌ ده‌گیرێت و پله‌ سه‌ربازییه‌كانی لێ داده‌ماڵن، پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ له‌ زیندان، هه‌ڵدێ و پێوه‌ندی به‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌وكات بۆ هاوكاریی شۆڕِشی مهاباد خۆی و پێشمه‌رگه‌كانی، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون. هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ مه‌لا عوسمان به‌هۆی لێهاتووییه‌وه‌ له‌ رووی سه‌ربازی، دوای دامه‌زراندنی سوپای كۆماری كوردستان له‌ مهاباد، وه‌ك مه‌شق پێكه‌ری سه‌ره‌كیی سه‌ربازی، به‌شداری له‌ به‌پێوه‌ راوه‌ستانی سوپای ئه‌و كۆماره‌دا كردووه‌. رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ دوای رووخانی كۆمار، مه‌لا عوسمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی بارزانی به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌ شه‌ڕی ده‌شتی ماكۆ له‌ بناری چیای ئارارات، مه‌لا عوسمان بریندار ده‌بێت و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ناتوانێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی بارزانی درێژه‌ به‌ ڕێڕۆیشتنه‌كه‌ بدات، به‌ناچاری و به‌نهێنی و به‌ برینداری بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌نێو عه‌شیره‌تی جه‌لالی له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌مێنێ، دواتر شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێ و هێزه‌كانی ئێران ده‌یگرن، پاش چه‌ند ساڵێك زیندانی له‌ ورمێ، دواتر ئازاد ده‌كرێ و له‌ ساڵی 1949ه‌وه‌ روو ده‌كاته‌ باشووری كوردستان و له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی داده‌مه‌زرێ و به‌هۆی ئاستی به‌رزی خوێنده‌وارییه‌وه‌، بووه‌ته‌ مه‌لا. به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵی‌ نه‌خۆشكه‌وتنی‌ و خراپی‌ باری‌ گوزه‌رانی‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا و پێش ئه‌وه‌ی‌ مه‌رگ یه‌خه‌ی‌ پێ بگرێت، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی ئه‌كادیمیای كادیرانی پارتیدا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مه‌لا عوسمان، وتویه‌تی‌ "مرۆڤێك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌ خزمه‌تی كورد و كوردستاندا سه‌رف كردبێت و ئێسته‌ش پیر بووبێت و له‌ دێیه‌ك كه‌وتبێت و كه‌س مه‌رحه‌باشی لێ نه‌كات، ئه‌مه‌ شتێكی زۆر ناخۆشه‌ ده‌بێ كادیرانی پارتی ئه‌م ئه‌ركه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ". به‌ڵام خاتوو گوڵبه‌هاری كچی مه‌لا عوسمان به‌ رۆژنامه‌كه‌ی‌ وتووه‌ تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش كه‌س لێی نه‌پرسیونه‌ته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە