کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و نامانه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌کانی شاخ ده‌خه‌نه ‌ژێر پرسیاره‌وه‌ ! (3)

Tuesday, 19/10/2010, 12:00


خوێنه‌ری به‌ڕێز
ئه‌م نامه‌یه‌ی ده‌یبینیت بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌، تا ئیستا هیچ لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌ک، و نووسه‌رێک ئه‌م نامه‌یه‌ی نه‌دیوه‌.
نامه‌که‌ پێویست به‌ نووسینه‌وه‌ ناکات، چونکه‌ خه‌ه‌ته‌که‌ی روون و ره‌وانه‌، نووسه‌ری ئه‌و نامه‌یه‌ تایه‌ری عه‌لی والی و قادر عه‌زیزه‌ که‌ دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سۆسیالیست بوون، له‌ رۆژی 18 / 8 / 1981 دا نووسیویانه‌ بۆ کاک حیکمه‌ت و کاک ژیلوان. (حیکمه‌ت واته‌ ره‌سوڵ مامه‌ند)، (ژیلوان واته‌ خاڵه‌ حاجی).
له‌و نامه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێ رووداو و نهێنی شاراوه‌ی تێدایه‌، که‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیی حیزبه‌کانی کوردستان و شه‌ڕو پێکدادانه‌کانیان. من نامه‌که‌ به‌بێ قسه‌کردن ده‌خه‌مه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران، هه‌رکه‌سێک قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات و شاره‌زاییه‌کی له‌ سه‌ر ره‌وشی ئه‌و کاته‌ هه‌یه‌ که‌ نووسراوه‌که‌ی تێدا نووسراوه‌، ده‌توانێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکات.
بۆ زانیاری خوێنه‌ران، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نم، که‌ ئه‌و نامانه‌ی پێشووتر بڵاوم کردوونه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌ یه‌کێکیان، که‌ له‌ کتێبه‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودیشدا بلاوکراوه‌ته‌وه‌، ده‌نا هه‌موو ئه‌وانی تر بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/hsk/HSK1.pdf

سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ خاوه‌نه‌که‌ی رۆژین کوردستانییه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ کۆپیکردنی پاریزراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە