کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ ......پێشمه‌رگه‌ی ژن *

Monday, 28/06/2010, 12:00


چۆن بتوانم
زاری ناوی شرینت
له‌ سه‌ر زمانم ڕاگرم
چۆن بتوانم
دڵی گه‌وره‌ت بلاوێنم
کاتێک......کاتێک
ده‌ر ئه‌که‌وی
له‌ سه‌ر چێای بڵندی کورد
وێنه‌ی شاهۆ
وێنه‌ی باڵنده‌یه‌کی تار
چه‌ک به‌ شانۆ و
قژ ئاڵۆزاو
تابلۆیه‌ک نێشان ئه‌ده‌ی
چاوه‌کانت
ڕێبازی کاروانی خه‌مه‌
چۆن چۆن ....بت لاوێنم
ئه‌ی پیرۆزتر
له‌ هه‌موو یادی باوه‌ڕ
هه‌رده‌م زمانیان لاڵ بێت
ئه‌وانه‌ی ناوت ئه‌به‌ن
ناوی تۆ له‌ خاک
له‌ ئاو
گه‌وره‌تره‌
تۆ خه‌مخۆری میله‌تێکی
بێ ماف
بی نان
بێ سنوور و
بێ وڵات
تۆ بۆ خاک
ماچی دایکه‌
بۆ شه‌هیدێکی بێ گه‌له‌‌
په‌تی سێداره‌ی خه‌ڵاتان
نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌
ئێمه‌ گه‌لێکی دێرینین
بۆ مافی خۆمان ئه‌جه‌نگین
گه‌ڵای زاری هه‌ڵوه‌رێت‌
ئه‌وه‌ی..... پێتان ده‌ڵێت
تیرۆر
ناوت
مافه‌
نانه‌
قه‌ڵه‌مه‌
ئه‌وانه‌ی پێتان ده‌ڵێن چه‌ته‌
درۆ ئه‌که‌ن
سه‌ر شۆڕییان
نیشانه‌ی دۆڕاندنه‌
کاتێک ....کاتێک ئه‌تبینم
چه‌ک به‌شان و
ده‌ست به‌ قه‌ڵه‌م
شێوه‌ی کۆترێکی سپی
خه‌بات ده‌که‌ی
هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م
ئه‌ی گوڵی... ده‌ستی پێشمه‌رگه‌
ئه‌ی..... کیژی شۆخ و شه‌نگ
ئیتر چۆن کڕنۆشت بۆ نه‌به‌م
ئیتر چۆن
سه‌رم له‌ ڕێت دانه‌وێنم
تۆجێگای خۆشه‌وێستی
باوه‌ڕی دڵی منی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە