گریمان پارتی ئەم تەنها جارە رَاستدەكات
Saturday, 17/12/2011, 12:00
پارتی لەو كاتەوە لەپارتێكی شۆرشگێری خەباتكەر بوو بەدەسەڵاتداری كوردستان سەدوهەشتا دەرەجە گۆرَا, ئەو پارتەی ساڵانێكی درێژ هیوابەخشی ئەم میللەتەبوو لەپرَێكدا گۆرَا وبووە هۆی بێهیوایی ونارَازیبوونی زۆربەی میللەت. ئەوسەركردانەی دوێنێ لە كانگای دڵمان دەژیان دەركەوتن وئاشكرا بوون كەئەمانە تەنها خۆپەرستبوون بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەوڵیان داوە وبەناوی كوردایەتی بەهەزاران لاوی ئەم میللەتەیان بەكوشتداوە. بێجگە لەدزی ودرۆ وچەواشە نەلەدوور نەلەنزیكەوە هیچ پەیوەندییان بەكورد وكوردستانەوە نییە.
من لەنزیكەوە دوو رژیمی پیس قێزەون وسەركوتكەر دوو سستەمی حوكمی تاكرَەوی ودكتاتۆری وبتپەرستی وسەرۆكپەرستیم بینی یەكیان بەعسی عیراقه ودووهەمیان بەعسی سوریایە. پارتی نازانم چ حیكمەتێكی تیایە چ جوانی وباشییەكی ئەم دووپارتەی وسەرۆكەكانیانی بینی سەددام وبەشارئەسەد بۆ ئەوەی كتومت چاویانلێبكات وشوێنپێیان بكەوێت. سەرەرَای ئەوەی رَۆژگار پیشانی داین كە ئەو چەند هەڵەبوون,سەرەرَای ئەوەی یەكیان لەناوچوو,ئەویتریش هیچی نەماوەو لەئامادەكاریدایە بۆ سەفەر.كەواتە سەددام عیراقی تێكوپێكدا, وێرانیكرد,بەشاریش سوریای تێكداوەو دەستی بەخوێنی هەزاران هاوڵاتی سووربووە, دانبەشێتبوونی خۆی دەنێت وباشدەزانێت رَۆژی لەئاوابووندایە, پارتی وبنەماڵەی بەرزانی سوورن هەمانرَێگا بگرنەبەر وكردستان تێكبدەن ,بەرزانی خۆی لێكردووین بەسەددامی گۆرَبەگۆرَو بەشاری بەدناو ولەسەداسەد چاویان لێدەكات. كەواتە وەزعی كورد خراپە وهەرێمەكەشمان بەرەوتێكچوون ونەمان دەرَوات. ئەگەر یەكێ ئەوەندە نەزان ونەفام وكەللەرەق بێت وهیچ لەژیان فێر نەبێت بە تەئكیدی سەری دەدات لەبەرد. ئێمە هیچ خەمی لەناوچوونی پارتی وبنەماڵەمان نییە,خوا دەكات رَۆژێ زووتر لە كۆڵمانەوە بن, ئێمە خەممان كورد وكوردستانە ولەناوچوونی دەستكەوتەكانە.
تەنها لایەن لەرَۆژی 17ی شوبات ورَۆژانی دوواتر تەقەی كردبێت وخەڵكی كوشتبێت پارتی وچەكدارەكانیەتی,بەدەلیلی شاردنەوەیان دادگایینەكردنیان,بەڵام قەبوول ناكات كەس بڵێت پارتی بووە. گاڵتەجارَیەكەی زاخۆش لەرَۆژی دووی دوازدە كەزیاتر پارتی رَسوا وشەرمەزاركرد,تەنانەت مام جەلالیش, تەسەور بكەن مام جەلالیش نەك تەنها ئیدانە و پرۆتستۆی كرد بەڵكو دانی بەوەنا كە پارتی دەیەوێت لەبادینان بەتەنها حوكمبكات, بەڵام قەبووڵناكات كەس ناوی پارتی بهێنێت.ئەمە لەلایەك لەخۆ باییبوونە, لەلایەكیتر ئەوەپیشاندەدات كەكردەوەی وا تەنها لە پارتێك دەوەشێتەوە كە لەهەمو لایەكەوە سیاسی ئەخلاقی كرمەڵایەتییەوە دۆرَاوە وئیفلاسی كردووە. گریمان پارتی تەنها ئەم جارە رَاستدەكات و هیچ دەستی لە سووتاندنی بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی نەبووە بەڵام بۆچی لەدهۆك وچەندشارێكی تری بن دەسەڵاتی پارتی لە هەمان كاتدا بارەگانی یەكگرتوو سووتێنران, ئەی كێبوو دەستی كردە رَەشبگیر وبەدەیان سەركردە ولایەنگیر ورۆژنامەنووسی ســه ر به یەكگرتوو دەستگیركرد.؟لەسەر چی نێچیرڤان توورَەبوو لێیدا چوو بۆ ئەمریكا و مەسعوودی مامی چوو ئاشتیكردەوە هێنایەوە؟ وەڵام لای پارتی خۆیەتی, بەڵام ئەمە تیشكێك ئەخاتە سەر لایەنێكی رَووداوەكان ودەریدەخات كەپارتی لە ناكۆكی ودووبەرەكی وفەوزایەكی ناوەكی گەورەدا دەژیت.شانۆگەریەكەی زاخۆش رَەنگدانەوەی ئەو ناكۆكیانەیە.
شەرمە شەرم ئەم كار ورەفتارە ناشرین بەدرَەوشت وبێ ئەخلاقیانە, میللەتی كورد میللەتێكی رَەوشتبەرز وبەئەخلاق وپاكە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست