کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیارەکەی بەرهەم بۆ دەرکردنی گۆڕانە لەگردەکە وبەس

Tuesday, 01/03/2011, 12:00





لەبڕیارێکی پەلەپروزێدا سەرۆکی حکومەتە سەقەت و گۆجەکەی هەرێم ڕایگەیاند کەموڵک وماڵی حکومەت لەماوەی شەش مانگدا دەگەڕێنرێتەوە،بابزانین بەرهەم ىۆچی لەم کاتەدا جیا لەکاتەکانی ترو پێشتر ئەم هەنگاوەی نەناوە.هەڵبژاردن و دیاری کردنی کاتەکان بۆ ووروژاندنی مەسەلەپەیوەند دارەکان بە ژیان وسەروەت وسامانی گشتی هەروا لەخۆڕانیەو بەبەرنامە ئەیکەن،هەموولایەکمان ئەزانین ئەمڕۆ خەمی یەکەمی دەسەڵات هێورکردنەوەی شەقامی کوردیە جا بەهەر وەسیلەیەك وفێڵێک بێت،بینیمان چۆن لەسەر مەترسیە درۆکانی کەرکوك چ هەڵایەکیان نایەوە لەکاتێکدا ئەوان خۆیان کەرکوکیان فرۆشتووەو پارێزگاری لەسەرانی بەعس دەکەن،فڕۆکەوانە تاوانبارەکەی کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد بەڕێزی زۆرەوە بەڕێکرا بۆ ئەوروپا، تاڵەبانی دەعوەتی ڕەغدی کچی سەدامی کرد تابێتە کوردستان ولەسەر وورگی میللەت بلەوەڕێن،تاڵەبانی شانازی بەوەوە دەکات کە برایانی لە گروپە بەعسیەکانی بەناو مقاومە پەیوەندی پێوە دەکەن،بەهەر حاڵ ئەم بڕیارەی بەرهەمە ترسنۆکەکەس بەدەر نیە لەو سیناریۆیانەی شەقامی پێ مەشغوڵ دەکەن ،چونکە هەر ڕۆأێك دوای دەرچوونی بڕیارەکە ڕاگەیاندنە بەعس ئاساکانیان دەڵێن گۆڕان دەستپێشخەری ناکات لەگەڕانەوەی موڵک وماڵی حکومەت لەکاتێکدا خۆیان هەمووکوردستانیان داگیرو تاپۆ کردووە ،ئەم بێ مۆرالانەی دەسەڵات دەیانەوێ جارێکی تر شەقام بەم مەسەلەیەوە سەرقاڵ بکەن وپیشانیبدەن کەئەوە گۆڕانە نایەوێ موڵکی داگیرکراو بگەڕێتەوە بۆ حکومەت لەچ کاتێکدا لەوکاتەی دانوستانیان هەیە لەگەڵ گۆران وبەحسابی هەڵەی خۆیان شەقام تووڕەیە لێیان بەو دانیشتنانەوبەووروژاندنی ئەم مەسەلەیەش ئەوەندەی تر خەڵکیان لێ هان ئەدەن،بەڵام جەنابی بەرهەمی بێ بەرهەم خەیاڵت خاوەو ئیفلاسی سیاسیتان کردووەو دەسە گڵاوەکانتان ئاشکرابووە وچیتر ناتوانن خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکەوە،گەر دەتەوێ بەکردار بیسەلمێنی بڕیارەکەت جێبەجێ ئەکەی فەرموو لەقەڵاچوالانەوە دەست پێ بکەو ئەوسا وەرە داوای گردەکە بکە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە