کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ده‌رئه‌نجامی لاوازی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنه

Wednesday, 07/09/2011, 12:00




پایه‌یه‌کی گرنگی سیستمی دیموکراتی ئازادی تاک و میدیاکانه‌ به‌بێ سانسۆرو ترس و تۆقاندن ولێدان..!
ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌ ناوی دیموکراتی یه‌وه‌ هیچ شتێکی تر نی یه‌ جگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوان و دیکتاتۆری هه‌ردوو بنه‌ماله‌ به‌ ناوی دیموکراتی یه‌وه‌...!!
هه‌رڕۆژه‌ی چه‌ند که‌سێك ده‌بنه‌ قوربانی سیاسه‌تی دیکتاتۆری هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ ناوی یاسا و دادگاوه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستی دا یاسای ده‌سه‌ڵاتیان بڕیارده‌دات ...!!
هیچ که‌سێک له‌ کوردستان دڵنیا نی یه‌ له‌ خۆی وچاره‌نووسی به‌ چی ده‌گات کاتێک ڕه‌خبه‌ی له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵات ولێپرسراوان و تاوانه‌کانیان گرت و خوازیاری ئازادی و گۆڕڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵات بێت...!

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا به‌ هه‌ڵکوتانه‌ سه‌رسه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی لڤین ئه‌حمه‌د میره‌ وبراکه‌ی هچی ترنی یه‌ جگه‌له‌ به‌شێکی ترله‌و زنجیره‌ تاوانانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن بڕیارده‌رانی ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه‌ له‌ دژی ده‌نگ وپێنووسه‌ ئازا و ڕه‌خنه‌ گره‌کانی کوردستان..!!
هه‌رچه‌ند ڕۆژێک له‌ مه‌وپێش بوو هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ربه‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای ئاوێنه‌ ئاسۆس هه‌ردی وبه‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ خه‌ڵتانی خوێنیان کرد، هه‌رچه‌ند ئاشکرابوو که‌ چه‌ته‌کانی عومه‌رفه‌تاح ئه‌وتاوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام تا ئێستا بکه‌ره‌کانی ئه‌وتاوانه‌ ئازادن و له‌ پلانی تردان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و تیرۆری ترله‌ دژی ده‌نگ و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاکانی کوردستان...!!

ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ بۆسه‌رئه‌حمه‌د میره‌ هیچ شتێکی ترنی یه‌ جگه‌له‌ درێژه‌ی تاوانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ دوای 19ی نیسانه‌وه‌ له‌ دژی ده‌نگ و نووسه‌ره‌ ئازا و ڕه‌خنه‌گره‌کان که‌ بڕوایان به‌ چاکسازی نه‌ماوه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی و سیستمه‌ گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانه‌که‌یاندا...!!
خه‌ڵکی کوردستان دووجاربوونه‌ته‌ قوربانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌...له‌لایه‌ک وه‌ک دووبنه‌ماڵه‌ی هاوپه‌یمانی یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخکردووه‌ و خه‌ڵکیان کردۆته‌ کۆیله‌ی سیستمی گه‌نده‌ڵیان...!
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ وه‌ک دووپارتی بنه‌ماڵه‌ی دژبه‌یه‌ک له‌ ترسی مانه‌وه‌ی خۆیان ژێربه‌ژێرپلانی دژبه‌ یه‌کیش داده‌ڕێژن.،،! وه‌ک ئه‌حمه‌د میره‌ ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی پێکرد که‌ یه‌کێتی ئه‌م تاوانه‌ی کردووه‌ له‌ دژی تا پارتی تێوه‌ بگلێنێت، وه‌ک پاساوێک بۆ تاوانی ئه‌و هێرشه‌ی که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێ ڕابووردوودا کرایه‌ سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی له‌لایه‌ن پیاوکوژه‌کانی عومه‌رفه‌تاحه‌وه‌...!

تا ده‌سه‌ڵاتیان به‌رده‌وام بێت ئه‌م تاوانان وگه‌مانه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی کۆتایی نایه‌ت و هه‌رڕۆژه‌ به‌ بیانوویه‌که‌وه‌ هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌رئازادیخوازان و نووسه‌رانی ڕه‌خنه‌گرله‌ ده‌سه‌ڵاتی پڕتاوان و گه‌نده‌ڵیان!

له‌ئاوا هه‌ لومه‌رجێک ‌دا باسکردن وبیرکردنه‌وه‌ ی ئۆپۆزسیۆن له‌ کۆبوونه‌وه‌ و دانیشتن له‌ گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی دا، خۆگێلکردن و به‌شداری کردنێکی ناڕاسته‌وخۆیه‌ له‌وتاوانانه‌دا...!!!
بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن به‌رامه‌به‌رئه‌وهه‌موو تاوان و پێشێلکاری یانه‌ی که‌ له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دا ده‌کرێت مانای ئه‌وه‌یه‌ ڕازین پێ ی و.ئه‌وه‌نده‌ی ترخۆیان و هه‌ڵوێستیان ده‌خاته‌‌ ژێرپرسیاره‌وه‌، ئایا به‌ڕاستی ئه‌وان خوازیاری گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتن یان جوانکردنی..!!!
هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسێۆن و داواکانی شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی دوورن له‌یه‌ک بۆیه‌ بارزانی توانی هه‌مووی له‌ چوارخاڵی نه‌زۆکدا کۆبکاته‌وه‌ و ئۆپۆزسیۆنی نه‌رمکرد، تا بیرله‌ دانیشتن بکه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان...!!!
ئه‌وه‌ی به‌لای ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ زۆرگرنگ بوو مینحه‌کانیان بوو، بۆیه‌ بارزانی یه‌کسه‌رجێبه‌چێیکرد... !!!

ئه‌م ئۆپۆزسیۆنانه‌ی کوردستان نه‌بوونیان باشتربوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ لاوازی هه‌ڵوێستیان بوونه‌ته‌ ڕێگرله‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بۆگۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی وبارزانی!

ته‌نها به‌ هێزی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام ده‌توانرێت ئه‌م سیستمه‌ بگۆڕدرێت نه‌ک به‌ هه‌وڵ و دانیشتنه نه‌زۆکه‌ کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن...!!!!!

ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژی یه‌ی ئه‌مڕۆش بۆسه‌ر ئه‌حمه‌د میره‌ و براکه‌ی ئه‌وڕاستی یه‌مان پێ ده‌ڵێت که‌ دره‌ نگ بێت یان زوو ده‌بێت ئه‌م سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ بگۆڕدرێت، تا کۆتایی بهێنرێت به‌ تاوانی ترله‌ دژی ده‌نگ و نووسه‌ره‌ ئازاکان که‌ خوازیاری ژیانێکی نوێن بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌ ئازادی ویه‌کسانی...!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە