کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دانا بون :- درۆیەکی شاخداری دەسکردی گەمژە کۆیلەکانی یۆتۆپیایە

Saturday, 21/06/2014, 12:00

1733 بینراوە




لە بێدەنگی تەنیایدا مەترسە لە چرپەی قاچی گیانەوەر ، تاریکایی بەدوایدا دێت گزنگی خۆر ،مە ترسە لە زۆر بڵێیی جانەوەر لە پلانی جاڵجاڵۆکەو لە رەشەبای پایز و لە گەرمایی هەتاوو خۆر، تۆ لە دەیجوری بێ ڕۆشنایی و لە تەنگایی بەندینخانەی خەم و لە تراویلکەستانی جەنگەڵی بێدادیشدا هەر دەتوانی هەڵبکەیت و دڕ بە غوربەتی دڵی تەنیا و بێ ئەمەکی دولبەر بدەی، وامەزانە ئەم جیهانە هەر چوار گۆشەی تان و پۆیەو دەرباز بونی تیا ئاستەم و پەرچوئاسا دێتە پێشچاو، هەورازەکان گەرچی سەخت بن هەر دەبڕدرێن !بەو مەرجەی ویستت هەبێ بینێی هەنگاو ، گیژی ڕوبار چەند خێرابێ، مەلەوانی گەر بزانی توانات دەبێت بێ ترس و بیم ملبدەیتە ڕوبارو ئاو، دەرگای ژیان با داشخرێت ڕێگەی دەرچون قاتی نییە بۆ ئەو کەسەی بە هیوابێ لە ڕۆشنایی سەردەربێنێ و بەندی دیلی لە ناوەقەدڕا بپسێنێ، بێ هیوا بون نەخۆشییە هەرگیز ڕێگەی گوزەری پێمەدە بە جۆگەلەی خەیاڵتدا ، دەرگاکانی لێ کڵۆمدەو دەلاقەی بەرودا نەکەیتەوە، هیوا لەسەر هیچ شتێك هەڵمەچنە خودا نەبێ ، کەست سەدی سەد خۆش نەوێت و ڕقیشت با سەدی سەد نەبێت ، ڕەهایی مەکە بە سروشت و ڕێژەییش سنوردار بکە لە ژیانتا، گومان هەردەم با بونی هەبێت لە ئەندێشەتداو تەسلیمی حەقیقەتێکی ئەزمەن نەکراو مەبە، دانایی تەواو درۆیەکی شاخداری بێ ناوەرۆکەو بونی ڕێژەییە ، مرۆڤ کە خۆی گیاندارێکی نا کامڵی بەرکاری دەردو ژان و کەسەر بی ، چۆن دەگونجێ دانای ڕەهای تیادا دەرچێ.....

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)