ئه‌م هـه‌موو داری سێداره وخوێن ڕشتنه بۆ چی ؟
Saturday, 19/03/2011, 12:00
له كوردستان حه‌وت كه‌س له‌زاهـدان شه‌ش كه‌س وه مه‌شهـه‌د چواركه‌س له سێداره دران وه ڕژێمی خوێن ڕێژو دیكتاتۆری ئێران سه‌دان سێداره‌ی تری ڕازاندوه‌ته‌وه كه‌هـه‌ڵیدات و گیانی مرۆفه‌كان له سه‌ر كه‌مترین داواكاریان له‌ناو به‌رێت .به‌س به‌به‌ڵگه‌ی مانگی پێشوی ئه‌م ڕژێمه گه‌نده‌ڵه كه ئه‌ڕوانی بۆت ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه چۆن به‌په‌له و به‌بێ هـیچ یاسایه‌ك گیانی پاكی لاوانی ئه‌م ووڵاته له‌ناو ئه‌بات .به‌ڕاستی ڕژێمێك كه‌باس له‌وه ئه‌كات كه ڕیشه‌ی دووبه‌ره‌كی له بێخ و بنچینه وشك كردووه وه ڕابه‌ره‌كانیان به‌زووترین كات به‌سزای خۆیان ئه‌گه‌یێنێت له‌چی ئه‌ترسێ كه‌ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئازادی خوازان .خوێنكارانی زانكۆ .نوسه‌ران .هـونه‌رمه‌ندان وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌له‌پێناو مافی مرۆڤ خه‌بات ئه‌كه‌ن به‌تاوانی جۆراوجۆر له سێداره‌ده‌دا وه سزایان به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێت. مه‌گه‌ر دیكتاتۆره‌كانی ڕژیمی ئێران به ووته‌ی خۆیان سه‌قامگیری ووڵاته‌كه‌یان به ده‌ست نه‌هـێناوه كه‌له‌یه‌ك ساڵ ونیوی ڕابردودا به‌ڕاشكاوی له شه‌قامه‌كان وه كوچه‌وكۆڵانه‌كانی شاره‌كانی ئێران وه‌هـه‌روه‌هـا له زیندانه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوت كردنی خه‌ڵكی ئازادیخواز وه‌ئه‌شكه‌نجه‌و ئعدام به ڕۆژی ڕوون حوكومه تی چه‌كداری خۆیان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له هـه‌موو بوارێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن . ئه‌ی ئه‌م هـه‌موو له‌سێداره‌دان و مرۆڤ كشتنه بۆ چیه..؟ ئه‌م هـه‌موو داری سێداره‌و په‌یكه‌ری لاوانی بێ تاوانی ئه‌م ووڵاته له‌سه‌ر ئه‌م دارانه بۆ چیه...؟
وادیاره سه ربازانی ئیمام زه مان وه پیاو کوژه کانی به سیج که له هه موو شوێنێک سه قامگیرن وه مه لایانی نوێژی هه ینی له ناوه وه ی ووڵات وه حزبوالله ی لوبنان وه حه ماسی فه له ستین له ده ره وه ی سنوره کانی ئێران هێشتاکه له ژێر سێبه ری ره شی ڕێبه ری لاشکاوی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لایه نگری ئه که ن وه ئه وانه ی که بۆ که مترین داخوازییان دێنه گۆڕه پانی مه یدانه وه یارمه تی ده ری زایۆنزم وه لایه نگری ده وڵه ته گه وره کانی جیهان له قه ڵه م ئه درێن له لایه ن ئه م ڕژێمه وه . لێره دا جێگایه تی ئاماژه به وه بکرێت که علی خامنه یی وه چڵکاوخۆره کانی ده وروبه ری ئاگاداری ئه و قه یران و کێشه یه هه ن که سه رتاپای ڕژێمی مه لایانی له به ر گرتوه له توانایانا نیه که ئه م جاره وه کو ساڵی 1376 نیه که له ناو زانکۆکانی ئێران دوای ئه و هه موو تاوانه ی که دژبه مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکان کردیان بێن و به گریانێکی فێڵبازانه حاشا له هه موو ئه و تاوانانه بکرێت .لایه نگری به ربڵاوی خامنه یی له دار‌و ده سته ی کوده تاچی ئه حمه دی نه ژاد وه تاوانه کانی ئه وان ئه م جاره ڕێگه نادات به وه ی که ده ستی نیشانه ی خه ڵکی که تایبه ت له سه ر خامنه یی تاوانبار دانراوه لاببرێت . ئێستاکه بۆمان ده ر ئه که وێت که خامنه یی تاوانبار وه ملهوڕه کانی ده وروبه ری ئه و به هۆی ڕقێک که له دڵی خه ڵکی ئێراندایه له دژی ئه و هه موو کوشتاره ی که له شه قامه کاندا وه پڕکردنی زیندانه کان له ژنان و پیاوانی ئازادی خواز وه له سێداره دانی لاوانی ئه م ووڵاته به ده ستی خۆیان کۆتای‌یان به ته مه نی پڕ له تاوانی داهاتوی ئه م ڕژێمه خوێن ڕێژه هێناوه هه ربۆیه به په له ده ستیان داوه ته کوشتن و له سێداره دانی لاوان و لایه نگرانی ئۆپۆزسیۆن که به ڵکو بتوانن به م شێوازه دڵه ڕاوکێ بخه نه دڵی خه ڵک و ڕژێمه له بنه ڕه ت پوچه ڵه که یان بۆ ماوه یه کی تر به ڕێوه به رن . خامنه یی و دار‌و ده سته که ی ئه و توانیان خولی یه که می کوده تای هه ڵبژاردنی خۆیان به سودی خۆیان به سه ر به رن وه قودره تیان به هه ر په له قاژه یه ک بو به ده ست هێنا . به ڵام بۆ ئه وه ی خولی دووه می کوده تاچیان سه رکه وتویی به خۆیه وه ببینێت پێویسته خولی دووه می کوده تا که هه مان سه قامگیرکردنی ووڵات و دامرکانی شۆڕشی خه ڵکی ئێران که داواکاری گۆڕانکاری له ڕژێمی دیکتاتۆری ئاخوندیدان له ناو به رن که له م خوله دا داروده سته ی ئه حمه دی نه ژاد شکستی هێنا وه هاوکات کێشه یه کی به رفراوان که وته ناو ڕژێمی مه لاکانه وه . پیاوکوژان و خوێن ڕێژانی کوده تا هه تا توانیان کوشتیان و ده ست درێژی و ئه شکه نجه یان کرد نه یانتوانی وره ی خه ڵکی شۆڕشگێڕ و لایه نگرانی ئۆپۆزسیۆن له ناوبه رن که ئه گه ر بیانتوانیایه ئتر پێویست نه بو به م هه موو داری سێداره و ئعدامی یه ک له دوای یه کی لاوانی ئه م خاکه . مه گه ر غه یری ئه وه یه که ڕژێمی کۆنه په رستی مه لایان دوای 31 ساڵ حکومه تی چه په ڵی خۆی هێشتاکانێ بیر له وه ناکاته وه که به سه ر ئه م هه موو تاوان و داری سێداره له به ڵگه ی ڕه شی ته مه نی خۆیدا ئۆپۆزسیۆن هه ر ماوه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به رفراوانتر ئه بێ وه هه ستی نه ته وایه تی خه ڵكێ ئازادی خواز هیچ کات کۆتایی پێ نایه ت مه گه ر بگه ن به مافی خۆیان .هه رچه ند بۆ هه موان ئاشکرایه که ڕژێمه فاشسته کان تا به ره و کۆتایی ته مه نی خۆیان نزیک ئه بنه وه زیاتر ده ست ئه ده نه خوێن ڕشتن و کوشتن . ته واوی ڕژێمه فاشسته کانی سه ده ی بیسته م هه ر به م شێوه به ره و پێش چووه که دار‌و ده سته ی فاشستی خامنه یی یه کێک له پاش ماوه کانی ئه م سه ر ده مه یه. وه ووته ی کۆتایی ئه وه که ته واوی ڕێگاو شوێن بۆ به خاک سپاردنی ڕژێمی گه نده ڵ و تاوانباری جمهوری اسلامی جێ به جێیه وه هه رکات ئیراده ی خه ڵکی ئازادیخوازی ئێران له هه ر نه ته وه یه ک به ڕێکه وێت تاوانبارانی ڕژێمی ئاخوندی وه کو په ڕۆیه کی پیس ئه خه نه ناو زبڵدانی مێژوه وه .بێ شک ئه و ڕۆژه نزیکه که به چاو ببینین چڵکاوخۆران و تاوانبارانی ئه م ڕژێمه کۆنه په رسته به هیمه تی شۆڕشی گه لی ئێران که بریتین له ژنانی ئزادی خواز و له لاوانی شۆڕشگێڕی لایه نگری ئۆپۆزسیۆن وه خوێندکارانی زانکۆ و ڕۆژنامه نوسانو نوسه ران ........هتد . له سه ر کورسی حکومه تی ئیسلامی سیاسی به خاک کێشن و بیخه نه زبڵدانی مێژوه وه .
وه ژیانێکی نوێ بۆ ته واوی نه ته وه کان تۆمار بکرێت دوور له گه نده ڵی و خوێن ڕشتن و زیندان و داری سێداره . به ئاواتی ئه و ڕۆژه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست