کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


‌ ٨ مارس دا

Thursday, 07/03/2013, 12:00





٢٩ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌م ڕۆژه‌دا که‌ ناو نراوه‌ ڕۆژی جیانی ژنان، یان جه‌ژنی جیهانی ژنان و ئافره‌تان من له‌ ژنێک چاوم هه‌ڵهیێناو هاتمه‌ ژیانه‌وه‌، به‌ڵام بڕوام وایه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ته‌نها به‌ نوسینی پیرۆزبای وشه‌ی ڕۆمانسی و درۆکردن ناکرێته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی سینۆهه‌ ده‌ڵێت مرۆڤی ژیر و عاقڵ ژیان و ماف و ئازادیه‌کانی کورت ناکاته‌وه‌ بۆ تاکه‌ ڕۆژێک. چونکه‌ به‌ جه‌ژن کردنی ته‌نها ڕۆژێک بۆ خۆت هیچ نیه‌ جگه‌له‌ ئازادکردنی ڕۆژێك و دیل کردنی کۆی ڕۆژه‌کانی تر، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بڕووام وایه‌ ئافره‌ت مرۆڤه‌ وه‌ک پیاو ، نه‌ کاڵایاو نه‌ گوڵاڵه‌ سوره‌ی به‌هار و نه‌ پێک شه‌ره‌بی وشه‌ی ده‌ستی شاعیر، به‌ڵكو ئافره‌ت مرۆڤه‌.، خاوه‌ن حه‌زو ئاره‌زوو تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی که‌ پێویسته‌ ڕێزی بگیرێت، ڕێزگرتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیه‌کانی ئافره‌ت نه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادیاکانی جه‌سته‌ی ئه‌فره‌ت، به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سه‌دایه‌ هیچ نیه‌ جگه‌ له‌سه‌ده‌ی بێ ئیره‌ده‌کردن و بێڕێزیکردنی ئافره‌ت و به‌ڕێکلام کردنئ جه‌سته‌ی ئافره‌ت و کوشتن و سوتان و ئازاردانیان له‌ ژیر ناوی شه‌ره‌ف و کلتور و ئازادی، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ٢٢ ساڵی ڕێبردودی ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا به‌ناوی ئازادیه‌وه‌ زۆرترین بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ئازادی ئافره‌ت کراوه‌ ،به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه‌ زۆرترین بێ شه‌رفی به‌رامه‌به‌ر ئافره‌ت کراوه‌!،!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژه‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر کردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ٢٢ ساڵی ڕابردودا به‌شیک له‌ ژنان و ئافره‌تان له‌ ژێر ناوی داکۆکیکار و چالاکه‌وان و پیاوه‌ درۆزنه‌کانی ده‌سه‌ڵێت زۆرترین سوکایه‌تی بێڕیازیان به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ جاره‌نوس سازو هه‌ستیاره‌کانی ئافره‌ت کردوه‌، که‌ من بۆ خۆم ناوم ناون بازرگاناکانی کێشه‌ی ئافره‌تان دیاره‌ له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت که‌ به‌جدی هه‌وڵی کێسه‌و گرفته‌کانی ئافرتانیان داوه‌، جگه‌ له‌م که‌مینه‌یه‌ ئیدی زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆریان که‌سانی هه‌ل په‌رست و عه‌قڵ پیاوان بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌رچی زوه‌ ده‌بێت کێسه‌و گرفته‌کانی ئافره‌تان له‌ ژیڕ ده‌ستی ئه‌م بازرگان و به‌ناو دڵسۆزانه‌دا ڕزگار بکرێت
چوونکه‌ کێشه‌و گرفت و ماف و داخوازیه‌کانی ژنان به‌ تاکه‌ رۆژێك یان ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ و شیعر خوێندنه‌وه‌ چاره‌ سه‌ر نابێت. به‌ڵكو به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌و ڕێزو هاوسه‌نگی ژیان بۆ ژنان و ئافره‌تان ئه‌و کات له‌ جێگه‌ی تاکه‌ ڕۆژێک هه‌موو ڕۆژو هه‌فته‌کانی ساڵ ده‌بێته‌ ڕۆژی ژنان و ئافره‌تان.
له‌ کۆتایشدا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌شتێک بکه‌م و بڵێم گه‌ر به‌شێکی جوانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ شمشێره‌که‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ،مه‌م و زینی ئه‌حمدی خانی ،و نالی و چوار جرای قازی و شێخ سه‌عیدی پیران و پشتوێنه‌که‌ی شێخ مه‌حمود ئه‌وا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هێڵێكی جوانترو دراو شێوه‌تر هه‌یه‌ که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کڵاوه‌که‌ی مه‌ستوره‌ خان و پشتوێنه‌که‌ی عادیله‌ خان و له‌یلا قاسم و لایلا زاناو ... هه‌موو ژنان و خانمانی کۆمه‌ڵگاکه‌م.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە